سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئابووری

داهاتەكانی هەرێم 278 ملیار دیناری لە كۆی موچە زیاتر دەبێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 24 کانوونی دووەم 2019

داهاتەكانی هەرێم 278 ملیار دیناری لە كۆی موچە زیاتر دەبێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو میدیا: 
بە پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق، داهاتەكانی هەرێمی كوردستان دەگاتە ( یەك ترلیۆن و 175 ملیار دینار) كە 278 ملیار دیناری لە كۆی موچەی موچەخۆران زیاتر دەبێت.
 
بە رەوانەكردنی ئەو بڕە پارەیەی كە لە بەغداوە دەنێردرێت ئەوا كۆی داهاتەكانی هەرێم دەبێتە: 
•    بڕی (647ملیار)دیناری لە بەغدادەوە بۆ دێت، ئەم پارەیە بڕی (454 ملیار) دیناری بۆ موچەخۆران دەبێت‌و بڕی (68 ملیار) دیناریش بۆ موچەی پێشمەرگە دەبێت 125 ملیار دینار بۆ چاودێری كۆمەڵایەتی ، بەڵام بەغداد هەموو خەرجییە داراییەكانی تری هەرێم رادەگرێت، کۆى پشکى بودجه‌ى هه‌رێمیش به‌ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و پاره‌ى پێشمه‌رگه‌ و شايسته‌ داراییه‌کانى دیکه‌وه‌ ده‌گاته‌ 10 ترلیۆن و 800 ملیار دینار"
•    سەرچاوەیەكی تری داهاتی حكومەتی هەرێم، داهاتی ئەو نەوتەیە كە خۆی دەیفرشێت، ئێستا داهاتی یەك مانگی نەوت كە دەست حكومەتی هەرێم دەكەوێت نزیكەی (650 ملیار) دینارە، لەم بڕە پارەیە (200 ملیار) بۆ قەرز‌و خەرجی كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت دەڕوات، واتە بە كۆی گشتی حكومەتی هەرێم مانگانە نزیكەی (450 ملیار) دیناری لە داهاتی نەوت بۆ دەمێنێتەوە، لەم بڕە پارەیەش كە دەمێنێتەوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڕی (378 ملیار) دیناری بۆ موچەی موچەخۆران بە وەزارەتی دارایی دەدات.
•    داهاتی ناوخۆ، سەرچاوەیەكی تری داهاتی حكومەتی هەرێمە، حكومەت مانگانە (120 ملیار)دیناری لەم سەرچاوەیەوە دەستدەكەوێت.
•    ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاش لەچوارچێوەی بودجەی كۆنگرێسی وڵاتەكەی بۆ یارمەتیدانی هێزی پێشمەرگە، مانگانە بڕی (30 ملیار) دینار بە حكومەتی هەرێم دەدات‌و ئەمەش تائێستا سەرچاوەیەكی داهاتی گرنگە بۆ حكومەت.
بە كۆكردنەوەی كۆی ئەو داهاتانەی سەرەوە كە لە مانگێكدا دەست حكومەتی هەرێم دەكەوێت، دەردەكەوێت كابینەی نوێی حكومەت مانگانە بڕی (ترلیۆنێك‌و 175ملیار) دیناری دەستدەكەوێت، موچەی موچەخۆرانی هەرێم لە یەك مانگدا (897 ملیار) دینارە، بەمە دەردەكەوێت حكومەت لەتوانایدایە موچەی موچەخۆران دابین بكات‌و سەرباری ئەوەش (278ملیار) دیناری بۆ دەمێنێتەوە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 13 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 15 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات