سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئابووری

دۆسیەیی نەوت

ئایا بەمزوانە نرخی نەوت بەرێژەی 40% دادەبەزێت؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 13 تشرینی دووەم 2024

ئایا بەمزوانە نرخی نەوت بەرێژەی 40% دادەبەزێت؟

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو): 
پێشبینییەكان بۆ ئەوە دەچن ساڵی ئایندە نرخی هەر بەرمیلێك نەوت بۆ 30 تاوەكو 40 دۆلار دابەزین بەخۆوە ببینێت، ئەمە لەبەر رۆشنایی كەمبوونەوەی خواستی چین لەسەر نەوت و زیادبوونی خستنەڕووی نەوت لەلایەن وڵاتانی دەرەوەی ئۆپێكەوە.

پێدەچێت ساڵی داهاتوو نرخی نەوت دابەزینێكی بەرچاو بەخۆوە ببینێت، ئەگەر هاتوو رێكخراوی (ئۆپێك پڵەس) لە بڕیاری خۆی بۆ كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت پاشەكشێ بكات. لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی (CNBC)، تۆم كلۆزا سەرۆكی بەشی شیكاریی وزەی جیهانی لە ئاژانسی (OPIS) دەڵێ: رەنگە نرخی نەوت بگاتە 30 یاخود 40 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك. 
سەرەتای ئەم مانگە ئۆپێك بڕیاریدا پرسی كەمكردنەوەی خۆبەخشانەی بەرهەمهێنانی نەوت كە بڕی (2.2 ملیۆن) بەرمیلە لە رۆژێكدا، بۆ كۆتایی مانگی داهاتوو دوابخات. بەهۆی خاوبوونەوەی خوست لەسەر نەوت لەلایەن چینەوە كە دووەم گەورە ئابوری جیهان و گەورەترین هاوردەكاری نەوتی خاوە، نرخی نەوت كەوتووەتە ژێر فشارێكی زیاترەوە. 
ئەم دۆخە نوێیە وایكرد دوێنێ ئۆپێك پێشبینی خۆی بۆ خواستی جیهانی لەسەر نەوت لە ساڵی ئایندەدا لە (1.6 ملیۆن) بەرمیلی رۆژانەوە بۆ (1.5 ملیۆن) بەرمیل كەمبكاتەوە. لەلایەكی ترەوە ئەوەی فشاری لەسەر نرخی نەوت دروستكردووە، هەستكردنی بازاڕی جیهانییە بە زیادەی خستنەڕووی نەوت لەلایەن وڵاتانی دەرەوەی هاوپەیمانی ئۆپێك لە نمونەی ئەمریكاو كەنەدا. 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
٢٥ حوزەیران ٢٠٢٦

هاوسەنگیی هێز و گۆڕینی نەخشەی سیاسیی کوردستان

null
٢٥ حوزەیران ٢٠٢٦

پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق 2019 - 2025

null
٢٥ حوزەیران ٢٠٢٦

ژمارەی موچەخۆران لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێم