سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئابووری

هێڵی گه‌شه‌ كه‌وته‌ بواری جێبه‌جێكردن

بڵاوکراوەتەوە لە: 22 نیسان 2024

هێڵی گه‌شه‌ كه‌وته‌ بواری جێبه‌جێكردن

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(دره‌و):
عێراق و توركیاو ئیمارات و قه‌ته‌ر له‌ به‌غداد یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان له‌باره‌ی پرۆژه‌ی "رێگای گه‌شه‌" ئیمزا كرد، به‌پێی یاداشته‌كه‌ ده‌بێت هه‌رچوار وڵات چوارچێوه‌ی پێویست دابنێن بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ ستراتیژییه‌كه‌.
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا له‌ به‌غداد سه‌رپه‌ره‌شتی ئیمزاكردنی یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنی چوارقاڵییان كرد له‌نێوان (عێراق و توركیاو قه‌ته‌رو ئیمارات) بۆ هاریكاری له‌ پرۆژه‌ی ستراتیژی "رێگای گه‌شه‌".
له‌لایه‌نی عێراقه‌وه (ره‌زاق محێبس) وه‌زیری گواستنه‌وه‌و له‌ لایه‌نی توركی (عه‌بدولقادر ئۆرال ئۆغلۆ) وه‌زیری گواستنه‌وه‌و ژێرخانی توركیا ئیمزایان له‌سه‌ر یاداشته‌كه‌ كرد، له‌لایه‌نی قه‌ته‌ری (جاسم بن سه‌یف سلێتی) وه‌زیری ‌ گواستنه‌وه‌ی گه‌یاندنی قه‌ته‌رو و له‌ ئیماراتی عه‌ره‌بیش (سوهێل محه‌مه‌د مه‌زروعی) وه‌زیری وزه‌و ژێرخانی ئیمارات ئیمازایان كرد. 
به‌گوێره‌ی ئه‌و یاداشته‌ی كه‌ هه‌رچوار وڵات ئیمزایان كردووه‌، ده‌بێت عێراق و توركیاو قه‌ته‌رو ئیمارات چوارچێوه‌ی پێویست دابنێن بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی "هێڵی گه‌شه‌"، ئه‌مه‌ش به‌واتای ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی رێگاكه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی كرداریی.
هێڵی گه‌شه‌ پرۆژه‌ی هێڵێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ كه‌ توركیا به‌ كه‌نداوی عه‌ره‌بییه‌وه‌و ده‌به‌ستێته‌وه‌و كه‌نداوی عه‌ره‌بیش به‌ وڵاتانی ئه‌وروپاوه‌، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌پێی دیزاینی به‌رایی به‌ناو هه‌رێمی كوردستاندا تێناپه‌ڕێت و مه‌ترسی گه‌وره‌ له‌سه‌ر ده‌روازه‌ی (ئیبراهیم خه‌لیل) دروست ده‌كات كه‌ به‌ر له‌ دۆزینه‌وه‌و هه‌نارده‌ی نه‌وت شاده‌ماری گه‌وره‌ی ئابوری هه‌رێمی كوردستان بوو. 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 12 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات