سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

دۆسیەیی نەوت

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە سێ چارەکی یەکەمی 2026

کۆی داهاتی گشتی عێراق لە 9 مانگی یەكەمی 2026دا (52 ترلیۆن و 822 ملیار) دینار بووە، کۆی گشتی خەرجیی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان) عێراقە، پتر لە (89 ترلیۆن و 80 ملیار) دینار بووە

بڵاوکراوەتەوە لە : 6 تشرینی دووەم 2026

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە سێ چارەکی یەکەمی 2026

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

شیكاری درەو: 

🔻 وەزارەتی دارایی عێراق ڕاپۆرتی داهات و خەرجی خۆی بۆ سێ چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکان؛

🔹 کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە) نزیکەی (52 ترلیۆن و 822 ملیار) دینار بووە، نزیکەی (40 ترلیۆن و 202 ملیار) دیناری بە رێژەی (76%) داهاتی نەوت و پتر لە (12 ترلیۆن 620 ملیار) دیناری بە رێژەی (24%) داهاتی نانەوتی بووە.

🔹 کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، پتر لە (89 ترلیۆن و 80 ملیار) دینار بووە، کە (96%)ی بۆ خەرجی بەگەڕخستن و (4%) بۆ خەرجی وەبەرهێنان بووە.

🔹 وەزارەتەکە زیاتر لە (9 ترلیۆن و 430 ملیار) دیناری، بۆ موچەی فەرمانبەران و چاودێری کۆمەڵایەتی و بواری هاریکای و یارمەتی و خەرجی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان خەرجکردووە.

🔹 دوای لێدەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان لە کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی، بەڕێژەی (41%) خەرجی لە داهات زیاتر بووە و زۆرتر لە (36 ترلیۆن و 259 ملیار) دینار و کورتهێنان ڕویداوە.

 

 یەکەم: داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە سێ چارەکی یەکەمی (2026)دا

 بەپێی دواین ڕاپۆرتی وەزارەتی دارایی عێراق، بۆ 9 مانگی یەکەمی ئەمساڵ، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (52 ترلیۆن و 821 ملیار و 842 ملیۆن و 170 هەزار و 491) دینار، بەجۆرێک بڕی (40 ترلیۆن و 201 ملیار و 754 ملیۆن و 464 هەزار و 72) دیناری بەڕێژەی (76%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە، بڕی (12 ترلیۆن و 620 ملیار و 87 ملیۆن و 706 هەزار و 419) دیناری بەڕێژەی (24%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە.

هاوکات بڕی (933 ملیار و 386 ملیۆن و 354 هەزار) دینار وەک داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی عێراق.

خشتەی داهاتەکان

 

Untitled Media

 

دووەم: خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ی وەزارەتی دارایی عێراق لە سێ چارەکی یەکەمی (2026)دا

هەر بەپێی بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە 9 مانگی یەکەمی (2026)، کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (89 ترلیۆن و 80 ملیار و 897 ملیۆن و 52 هەزار و 904) دینار، بەجۆرێک بڕی (85 ترلیۆن و 679 ملیار و 824 ملیۆن و 787 هەزار و 781) دیناری بەڕێژەی (96%)ی لە لەبواری خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (3 ترلیۆن و 401 ملیار و 72 ملیۆن و 265 هەزار و 123) دیناری بەڕێژەی (4%)ی بۆ بواری خەرجی وەبەرهێنان تەرخان کراوە. 

وەزارەتەکە بڕی (9 ترلیۆن و 430 ملیار و 363 ملیۆن و 437 هەزار و 716) دیناری، بۆ موچەی فەرمانبەران و چاودێری کۆمەڵایەتی و بواری هاریکای و یارمەتی و خەرجی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان خەرجکردووە.

خشتەی خەرجییەکان

 

Untitled Media

 

سێیەم: بەراوردکردنی کۆی داهات و خەرجی وەزارەتی دارایی عێراق لە سێ چارەکی یەکەمی (2026)دا

 وەک ئاماژەمان پێدا کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (89 ترلیۆن و 80 ملیار و 897 ملیۆن و 52 هەزار و 94) دینار.

لە کاتێکدا کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (52 ترلیۆن و 821 ملیار و 842 ملیۆن و 170 هەزار و 491) دینار.

واتە بڕی (36 ترلیۆن و 259 ملیار و 54 ملیۆن و 882 هەزار و 413) دیناری بەڕێژەی (41%) لە داهاتی گشتی کورتهێنان ڕویداوە. 

 

 

 

 سەرچاوە؛

 ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق

- حساب الدولة لغایة کانون الثاني لسنة 2026 للموازنە الاتحادیة.

- حساب الدولة لغایة شباط لسنة 2026 للموازنە الاتحادیة.

- حساب الدولة لغایة آذار لسنة 2026 للموازنە الاتحادیة.

- حساب الدولة لغایة نیسان لسنة 2026 للموازنە الاتحادیة.

- حساب الدولة لغایة آیار لسنة 2026 للموازنە الاتحادیة.

- حساب الدولة لغایة حزیران لسنة 2026 للموازنە الاتحادیة.

- حساب الدولة لغایة تموز لسنة 2026 للموازنە الاتحادیة.

- حساب الدولة لغایة اب لسنة 2026 للموازنە الاتحادیة.

- حساب الدولة لغایة ایلول لسنة 2026 للموازنە الاتحادیة.

https://mof.gov.iq/Budget-implementation-Archive.aspx

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 18 کاتژمێر

بافڵ تاڵەبانی: دەكشێینەوە لەم حكومەتە

null
پێش 19 کاتژمێر

لە حكومەت دەكشێنەوە

null
پێش 23 کاتژمێر

یەكێتی لە حكومەت دەكشێتەوە