سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

یەكێتی لە حكومەت دەكشێتەوە

یەكێتی لە حكومەت دەكشێتەوەو دان بە پەرلەماندا نانێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 5 تشرینی دووەم 2026

یەكێتی لە حكومەت دەكشێتەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بڕیاریدا  لە حكومەت بكشێتەوەو دان بە پەرلەمانیشدا نەنێت.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە شاری سلێمانی سەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی كۆبووەوە، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی پرسی كاراكردنەوەی پەرلەمان و هەڵوێستی یەكێتی لەسەر ەئو دۆخەكراوە و بڕیاردراوە:

  • یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەهیچ شێوەیەك دان نانێت بە كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان و ئەو واقیعەی درووست بووە.
  • یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە هیچ شێوەیە لە كابینەكەی مەسرور بارزانی نامێنێتەوەو بە تەواوی دەكشێتەوەو بەشداری كابینەی داهاتووش ناكات
  • لە كۆبوونەوەكی یەكێتیدا بڕیاری كۆتاییهاتنی تەواوەی هەماهەنگی و پەیوەندییەكان كرا لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و دامەزراوەكان

بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڕیارەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بڵاو دەكاتەوەو یەكێتی نیگەرانە لە هەنگاوەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە شێوازی كاراكردنەوەی پەرلەمان بە بێ یەكێتی و سەرەرای ئەوەش بردنی (3) پەرلەمانتاری یەكێتی و (3) پەرلەمانتاری نەوەی نوێی هاوپەیمانی.

لە دانیشتنی دوێنێی پەرلەمانی كوردستاندا كە (52) پەرلەمانتار ئامادەیبوون، سەرۆك و جێگر و سكرتێری پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردران

سەرۆك و جێگر و سكرتێری پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردران  
- ڤالا فەرید سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
- رامی نوری جێگری سەرۆكی پەرلەمان 
- مونا قەهوەچی سكرتێری پەرلەمانی كوردستان

بەشدارانی دانیشتنەكەی پەرلەمانی كوردستان: 

-       فراكسیۆنی پارتی : 39 كورسی

-       فراكسیۆنی یەكێتی: 3 كورسی 

-       فراكسیۆنی نەوەی نوێ: 3 كورسی

-       فراكسیۆنی هەڵوێست: 2 كورسی  

-       فراكسیۆنی بەرەی گەل: 1 كورسی 

-       فراكسیۆنی سۆسیالیست: 1 كورسی

-       فراكسیۆنی توركمان: 1 كورسی 

-       فراكسیۆنی كلدان، سریان، ئاشوری : 2 كورسی  

 

سێ پەرلەمانتاری نەوەی نوێ بەشداربوون
-داریۆش عەلی      
- شڤان سەعید     
- خالید محەمەد

 

سێ پەرلەمانتاری یەكێتی بەشداربوون
- نیشتمان ناوپردانی      
- هەردی سەڵاح       
- محەمەد فەیسەڵ

دوو پەرلەمانتاری هەڵوێست  بەشداربوون
- نیشتمان ناوپردانی      
- هەردی سەڵاح       
- محەمەد فەیسەڵ

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 4 کاتژمێر

کێ مافی کۆنترۆڵکردنی ئەندام پەرلەمانی هەیە؟

null
پێش 6 کاتژمێر

ئەگەر دووئیدارەیی دروست ببێتەوە؟

null
پێش 8 کاتژمێر

هەر دانیشتنێكی پەرلەمانی عێراق (12) ملیار دینار كەوتووە