راپۆرت: دره‌و
سبه‌ینێ ئه‌مریكییه‌كان ده‌چنه ناو هه‌ڵبژاردنێكه‌وه كه ره‌نگه روبه‌ڕێكی فراوانتر به سه‌رۆك تره‌مپ بدات بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌جێنداكانی؛ یاخود بیخاته به‌رده‌م كۆنگرێسێكهوه كه پرۆژه‌كانی په‌كبخات و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بكاته‌وه له بڕیاره‌كانی ئیداره‌كه‌ی و چالاكییه داراییه‌كانی خۆی.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی ناوی تره‌مپ له‌سه‌ر كاتی ده‌نگدان نییه، به‌ڵام ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی نیوه‌ی خول، ئاستی توانای سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی كۆتایی ویلایه‌ته‌كه‌ی دیاری ده‌كات. ئه‌مه له‌گه‌ڵ هه‌وڵی دیموكراته‌كان بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی زۆرینه له كۆمارییه‌كان له یه‌كێك له ئه‌نجومه‌نه‌كان یاخود له هه‌ردووكیاندا.
ده‌نگدانه‌كه ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانی فیدراڵیدا كورت نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵكو هه‌ڵبژاردنی حاكمی ده‌یان ویلایه‌ت و هه‌زاران به‌رپرسی خۆجێیش له‌خۆده‌گرێت، ئه‌مه‌ش له‌ناو هه‌ڵمه‌تێكی هه‌ڵبژاردندا كه مه‌ترسییه ئابورییه‌كان، دۆسیه‌كانی جه‌نگ، كۆچبه‌ری، گه‌نده‌ڵی و فراوانبوونی خێرای به‌كارهێنانی ژیری ده‌ستكرد باڵی به‌سه‌ردا كێشاوه.
هه‌ڵبژاردنی نیوه‌ی خول چییه؟
هه‌ڵبژاردنی نیوه‌ی خول، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌یه كه دوای دوو ساڵ له ویلایه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجام ده‌درێت، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌رفه‌ت به ده‌نگده‌ران ده‌درێت هاوسه‌نگی هێز له‌ناو كۆنگرێسدا بگۆڕن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌رۆكیش له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه.
كۆنگرێس پێكهاتووه له دوو ئه‌نجومه‌ن (ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران + ئه‌نجومه‌نی پیران)، ئه‌م دوو ئه‌نجومه‌نه پێكه‌وه ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانی فیدراڵی له ئه‌مریكا پێكده‌هێنن و، به‌رپرسن له په‌سه‌ندكردنی یاساكان و خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت و چاودێریكردنی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن.
له‌كاتێكدا سه‌رۆك 4 ساڵ جارێك هه‌ڵده‌بژێردرێت، هه‌ڵبژاردنی كۆنگرێس هه‌موو دوو ساڵ جارێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت، چ هاوكات بێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی یاخود له نیوه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكایه‌تیدا بێت.
ئه‌و كورسییانه كامانه‌ن ده‌نگیان له‌سه‌ر ده‌درێت؟
هه‌ڵبژاردنی نیوه‌ی خول هه‌موو كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌گرێته‌وه كه 435 كورسییه، چونكه ماوه‌ی ویلایه‌تی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ته‌نیا 2 ساڵه.
به‌ڵام ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیران، ماوه‌ی ویلایه‌ته‌كه‌یان 6 ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت، ته‌نیا كورسییه‌كانی به نۆره نوێده‌كرێته‌وه، به‌جۆرێك هه‌ر دوو ساڵ جارێك نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌ڵبژاردنی بۆ ده‌كرێت.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2026دا، ركابه‌ری له‌سه‌ر 35 كورسی ئه‌نجومه‌نی پیرانه، كه 33 كورسی له‌چوارچێوه‌ی خولی ئاسایی هه‌ڵبژاردندایه‌و 2 كورسیش هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ته.
هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت بریتییه له‌و ده‌نگدانێك كه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورسییه‌ك ده‌كرێت كه به‌ر له ته‌واوبوونی ویلایه‌ته‌كه به‌تاڵ بووبێت، جا ئیتر به‌هۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه بێت یاخود مردن و هۆكاری تر. براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت ئه‌و ماوه‌یه ته‌واو ده‌كات كه ده‌بوو ئه‌وه‌ی كورسییه‌كه‌ی چۆڵ بووه ته‌واوی بكات.
ئێستا كورسییه‌كان چۆن دابه‌شبوون؟
كۆمارییه‌كان 218 كورسییان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا هه‌یه، ئه‌مه له‌به‌رامبه‌ر 214 كورسی دیموكراته‌كان و 1 كورسی سه‌ربه‌خۆ و دوو كورسیش به‌تاڵه. به‌گوێره‌ی تۆماره‌كانی نوسینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆنگرێسمان كیڤن كیلی به سه‌ربه‌خۆ ئه‌ژمار ده‌كرێت.
له ئه‌نجومه‌نی پیرانیش، كۆمارییه‌كان 53 كورسیان هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر 45 كورسی دیموكراته‌كان، له‌گه‌ڵ دوو سه‌ربه‌خۆ كه بریتین له هه‌ریه‌كه له بێرنی سانده‌رزو ئه‌نگۆس كینگ، كه له‌گه‌ڵ دیموكراته‌كان له كاروباره‌كانی كۆنگرێسدا هه‌ماهه‌نگن.
ئه‌مه‌ش به‌و واتایه دێت كه كۆمارییه‌كان له‌كاتێكدا ده‌چنه ناو هه‌ڵبژاردنه‌وه كه له هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا باڵاده‌ستن، به‌ڵام له‌ده‌ستدانی زۆرینه له هه‌ریه‌كێك له‌م دوو ئه‌نجومه‌نه‌دا ره‌نگه سروشتی په‌یوه‌ندی كۆنگرێست و كۆشكی سپی بگۆڕێت.
ئایا ده‌كرێت تره‌مپ بدۆڕێت؟
تره‌مپ كاندید نییه بۆ هه‌ڵبژاردنی نیوه‌ی خول، پۆستی سه‌رۆكایه‌تی نه‌خراوه‌ته ده‌نگدانه‌وه، به‌ڵام ره‌نگه پارته‌كه‌ی زۆرینه له یه‌كێك له‌و دوو ئه‌نجومه‌نه یاخود هه‌ردووكیان له‌ده‌ستبدات.
ئه‌م له‌ده‌ستدانه ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر توانای سه‌رۆك ده‌بێت له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانی، چونكه له‌بری ئه‌وه‌ی پشت به زۆرینه‌ی كۆمارییه‌كان له هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نه‌كه ببه‌ستێت بۆ تێپه‌ڕاندنی یاسا‌و بودجه‌كان، ره‌نگه ناچار ببێت بكه‌وێته دانوستانه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌یاره دیموكراته‌كانی به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی ئه‌وان له‌سه‌ر یاساكان و خه‌رجییه گشتییه‌كان.
كۆنترۆڵی دیموكراته‌كان به‌سه‌ر ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه‌وه به‌واتای راوه‌ستانی كاركردنی ئیداره‌ی ئه‌مریكا نییه، به‌ڵام توانایه‌كی زیاتر به دیموكراته‌كان ده‌به‌خشێت بۆ په‌كخستنی پرۆژه یاساكان و سه‌پاندنی مه‌رجه‌كانی خۆیان به‌سه‌ر خه‌رجییه‌كان و لێپرسینه‌وه له به‌رپرسان.
ئایا ئه‌م دوو ئه‌نجومه‌نه له‌ڕووی بایه‌خه‌وه جیاوازن؟
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پیران له په‌سه‌ندكردنی یاساكاندا هاوبه‌شن، بۆیه كۆنترۆڵی یه‌كێك له‌م دوو ئه‌نجومه‌نه له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه به‌سه بۆ دروستكردنی كۆسپ له‌به‌رده‌م تێپه‌ڕاندنی ئه‌جێنداكانی سه‌رۆكدا.
به‌ڵام هه‌ریه‌كێك له‌م دوو ئه‌نجومه‌نه ده‌سه‌ڵاتی زیاتریان هه‌یه، ئه‌نجومه‌نی پیران ته‌ماشای دانانی گه‌وره به‌رپرسان و دادوه‌ره فیدراڵییه‌كان ده‌كات، له‌كاتێكدا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه تۆمه‌تی لادانی به‌رپرس له پۆسته‌كه‌ی ئاڕاسته بكات و ئه‌نجومه‌نی پیرانیش هه‌ڵده‌سێت به پرۆسه‌ی دادگایكردنی به‌رپرسه‌كه.
سزادان و له‌كارخستنی سه‌رۆك پێویستی به ره‌زامه‌نی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ئاماده‌بووی ئه‌نجومه‌نی پیران هه‌یه.
دیموكراته‌كان ده‌توانن ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن؟
وه‌رگرتنه‌وه‌ی زۆرینه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی دیموكراته‌كان كۆنترۆڵی لیژنه‌كانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بكه‌ن كه ده‌یبه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش رێگه‌یان بۆ ده‌كاته‌وه داواكارییه‌كانی لێپرسینه‌وه بكه‌ن لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌رمی له بڕیاره‌كانی ئیداره‌ی ئهمریكاو چالاكی به‌رپرسه‌كانی، ئه‌مه سه‌رباری كاره‌كانی تره‌مپ و په‌یوه‌ندییه داراییه‌كانی.
لیژنه‌كانی كۆنگرێس ده‌توانن شایه‌تحاڵ بانگهێشت بكه‌ن، داوای بهڵگهناو و تۆماره‌كان بكه‌ن له‌چوارچێوه‌ی ئه‌ركی چاودێری خۆیاندا، ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی ناكۆكی یاسایی له‌باره‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م داواكارییانه.
ئه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌ڵگه‌و سه‌رپێچی یاخود ئه‌گه‌ری تاوانیان ئاشكرا كرد، ده‌كرێت لیژنه‌كان ئه‌نجامه‌كانی ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی داد بكه‌ن، به‌ڵام ناردنی بۆ وه‌زاره‌تی داد به واتای ئه‌وه نایه‌ت تۆمه‌تی تاوانكاری ئاڕاسته بكرێت، بڕیاری لێپێچینه‌وه ئه‌ركی لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كانه.
ئێستا تود بلانش وه‌زاره‌تی داد به‌ڕێوه‌ده‌بات، كه تره‌مپ دایناوه، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه ئه‌و شتانه‌ی كۆنگرێس بۆی ده‌نێرن ره‌نگه روبه‌ڕووی گرێوگۆڵی سیاسی و دامه‌زراوه‌یی ببێته‌وه، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی به‌رپرسێكدا كار ده‌كات كه سه‌رۆك خۆی دایناوه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز