🔻كاتی ئەوە هاتووە لەگەڵ عێراق مشتومڕ لەسەر مێژوویەک كۆتایی پێبهێنین کە نەوەکانی ئێستا تیایدا نەژیاون
🔻پشتیوانی عەلی زەیدی دەكەم بۆ كۆكردنەوی چەك لە دەستی دەوڵەت؛ فرە هێزی دەوڵەت لاواز دەكات
🔻لە ساڵی 2003دا لە سۆنگەی پەرۆشیم بۆ بەرگریکردن لە گەلی عێراق و روبەڕوبوونەوەی داگیرکاری ئەمریکی هاتمە عێراق
🔻لە ماوەی ساڵ و نیوێکی رابردوودا سوریا و عێراق پەیوەندییەکی بەهێزیان بونیاد ناوە؛ بەتایبەتی لە بواری ئابوریدا
درەو:
ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سوریا، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی دیجلە:
🔹لە ماوەی ساڵ و نیوێکی رابردوودا، سوریاو عێراق پەیوەندییەکی بەهێزیان بونیاد ناوە، بەتایبەتی لە بواری ئابوریدا، کە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش دامەزراوە.
🔹بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان سوریا و عێراق دەبێت لە پێش هەموو سیاسەتێكی ئارەزووە كەسییەكانەوە بێت، بە لەبەرچاوگرتنی بەرفراوانی ئەو پرسانەی کە هەردوو وڵات گرێدەدەن، بە دۆسییەكانی ئەمنی و ئابوریەكانیشەوە.
🔹سوریا دەروازەیەکی دەریایی ستراتیژییە بۆ عێراق لەسەر دەریای ناوەڕاست، هەروەها رێڕەوێکی گرنگە کە رۆژئاوا بە عێراق و کەنداوی عەرەبیەوە دەبەستێتەوە.
🔹جوڵەی گواستنەوەو بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بە خێرایی گەشەی کردووە؛ لە ماوەی شەش بۆ حەوت مانگی ڕابردوودا، زیاتر لە 100 هەزار بارهەڵگری ترانزێت بە سوریادا رۆیشتوون و گەشتیان بۆ عێراق کردووە یان بە خاکی سوریادا تێدەپەڕن بەرەو وڵاتانی دیکە، ئەمە جگە لەوەی زیاتر لە 40 هەزار بارهەڵگر هاوردەو هەناردەکردنیان لە نێوان هەردوو وڵاتدا هاتووەو رۆیشتووە.
🔹جەختمان لە پێویستی دووبارە بونیادنانەوەی بۆرییە نەوتی بۆ بانیاس کردەوە پێش قەیرانی گەرووی هورمز، بەهۆی گرنگییەکانی داهاتووی پڕۆژەكە بۆ عێراق و ئەو سوودانەی کە بە سوریاش دەیبەخشێت.
🔹سوریا بە چاوی تائیفی و نەتەوەیی سەیری پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق ناکات؛ بەڵکو لە هاوبەشییە مێژوویی و ئابورییەکان و پەیوەندییە قووڵەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە.
🔹لەنێو ئەو کەسانەی ئێستا لە عێراق دەستبەسەر کراون زیاتر لە سێ هەزار سوری هەن، هەندێکیان هیچ پەیوەندییەکیان بە هیچ رێکخراوێکەوە نییە، گفتوگۆکان لە ئارادایە بۆ پۆلێنکردنیان و هەڵسەنگاندنی بەرپرسیارێتی سوریا بەرامبەریان و لێکۆڵینەوە لە ئەگەری گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکانیان.
🔹 لە ساڵی 2003دا لە سۆنگەی پەرۆشیم بۆ بەرگریکردن لە گەلی عێراق و روبەڕوبوونەوەی داگیرکاری ئەمریکی هاتمە عێراق، بێ ئەوەی پەیوەندییەکی رێکخراوەیی و سیاسی و سەربازی، یان ئەمنیم هەبێت، گەشتەکەك دەستپێشخەرییەکی کەسی بوو.
🔹نزیکەی هەفتەیەک یان دە رۆژ پێش هاتنە ناوەوەی هێزەکانی ئەمریکا گەیشتمە عێراق، پاڵنەرەکەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە گەلی عێراق لەنێو ئەو قەیران و ئازارانەی کە ناوچەکە بەخۆیەوە دەبینی.
🔹ژمارەیەك لەو كەسایەتیانەی لەگەڵم دەستگیركرابوون، ئێستا بەرپرسیارێتی سیاسییان لە عێراق هەیە.
🔹کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بە شەڕ و مشتومڕەکان لەبارەی مێژوویەک بهێنرێت کە نەوەکانی ئێستا ئەزموونیان نەکردووە.
🔹زیادەڕۆیی لە لێکدانەوە بۆ رابردوو دەكرێت ببێتە هۆی مەترسی، لێکدانەوەی رووداوەکان لەسەر بنەمای ئارەزووی کەسی مەرج نییە رەنگدانەوەی واقیعی ئەو شتانە بێت کە ڕوویداوە.
🔹پاڵپشتی لە هەوڵەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەكەم بۆ كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت، داوا لە هێزە سیاسییەکان دەكەم هاوکاری ئەم پرۆسەیە بکەن، بونیادنانی سوپای یەکگرتوو و بەهێز سەرچاوەی هێز و پاراستنە بۆ هەمووان.
ەفرە بالێی سەربازیی پەیوەست بە هێز وگرووپە سیاسییە جۆراوجۆرەکان دەوڵەت لاواز دەکات؛ چونكە دابەشکردنی دەسەڵاتی سەربازی لە نێوان چەندین لایەندا دەیانکاتە هاوبەش دەوڵەت لە بڕیاردان و دەیكاتە دەرەوەی چوارچێوەی یاسایی وسیستماتیك.