سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

(كۆمیتەو ناوچە)ەكان قوتابخانەكان هەراسان دەكەن

لە ئێستادا كۆمیتەكانی یەكێتی بەتایبەتیش كۆمیتەكانی سەربە مەڵبەندی سلێمانی یەكێتی، رۆژانە بۆ نیشاندانی چالاكی دەچنە قوتابخانەكانەوەو بەناوی پیرۆزبایی و دەستخۆشیەوە دەسەڵاتی خۆیان لە قوتابخانەكاندا پیشان دەدەن، بۆ نمونە لەماوەی یەك مانگی  كردنەوەی قوتابخانەدا كۆمیتەی (5)ی یەكێتی لە سلێمانی سەردانی (50) قوتابخانەی كردووە، سەرجەم ئەو سەردانانەش بە فۆتۆو ڤیدیۆ لە پەیجە فەرمییەكانی كۆمیتە بڵاوكراونەتەوە.

بڵاوکراوەتەوە لە : 20 تشرینی یەکەم 2026

(كۆمیتەو ناوچە)ەكان قوتابخانەكان هەراسان دەكەن

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 

درەو:

 

لە ئێستادا كۆمیتەكانی یەكێتی بەتایبەتیش كۆمیتەكانی سەربە مەڵبەندی سلێمانی یەكێتی، رۆژانە بۆ نیشاندانی چالاكی دەچنە قوتابخانەكانەوەو بەناوی پیرۆزبایی و دەستخۆشیەوە دەسەڵاتی خۆیان لە قوتابخانەكاندا پیشان دەدەن، بۆ نمونە لەماوەی یەك مانگی  كردنەوەی قوتابخانەدا كۆمیتەی (5)ی یەكێتی لە سلێمانی سەردانی (50) قوتابخانەی كردووە، سەرجەم ئەو سەردانانەش بە فۆتۆو ڤیدیۆ لە پەیجە فەرمییەكانی كۆمیتە بڵاوكراونەتەوە.

ئێستا سەردانی بەرپرسی كۆمیتەكان بۆ قوتابخانەو باخچەی ساوایان و بنكە تەندروستییەكان بووەتە دیاردە، ئەم دیاردەیە لە لایەن بەرپرسانی ناوچەو رێكخراوەكانی پارتیشەوە دەكرێت و سەردانی ناوەندەكانی خوێندن دەكەن.

(درەو) سەردانی لاەپەڕەی فەرمی  بەشێك لە بەرپرسانی ناوچەكانی پارتی و كۆمیتەكانی یەكێتی كرد، بەشێك لەسەردانەكانی دۆكیۆمێنتكرد و دەركەوت بە ڤیدیۆ و فۆتۆ چالاكییەكان تۆماركراون و لە لاپەڕەی فەرمی خۆیاندا بڵاویان دەكەنەوە.

 بەڕێوەبەرێكی قوتابخانە لە سلێمانی بە (درەو)ی راگەیاند: بەرپرسی كۆمیتەكان بۆ خۆنیشاندان و چالاكی خۆیان لەبری كاری حزبی و رێكخراوەیی سەردانی قوتابخانەكان دەكەن، وەك ئەوەی پێمان بڵێن ئێمە خاوەن و بەرپرسی ئێوەین، لە كاتێكدا قوتابخانەناوەندێكی فەرمی حكومیەوە سەربە بەڕێوەبەرایەتیەكان و وەزارەتی پەروەردەن، ئەمە سەرەرای ئەوەی لە ئێستادا دانانی بەشی زۆری بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەرەكان بە تەسكیەی حزبی دەكرێت، لە سنوری هەولێر و دهۆك تەسكیەی پارتی و لە سلێمانی و هەڵەبجە تەسكیەی یەكێتی.

 

(درەو) فۆتۆ و ڤیدیۆی سەردانی بەرپرسانی كۆمیتەكانی یەكێتی و ناوچەكانی پارتی تۆماركردووە بەم شێوەیە:

 

كۆمیتەكانی سەربە مەڵبەندی یەكی سلێمانی وەك لە ئێستادا سەردانەكانی چڕكردووەتەوە بۆ ناوەندەكانی خوێندن لەوانە: 

 

رەهێڵ عەلی لێپرسراوی كۆمیتەی (3)ی رێكخستنی سلێمانی سەربە مەڵبەندی یەكی سلێمانی

-      19/10/2026 سەردانی قوتابخانەی (سارا)ی بنەڕەتی

-      19/10/2026 سەردانی ئامادەیی (مادین)ی بتێكەڵ

-      19/10/2026 سەردانی قوتابخانەی (قامیشلۆ)ی بنەڕەتی

-      18/10/2026 سەردانی قوتابخانەی (نساران)ی بنەڕەتی

-      18/10/2026 سەردانی قوتابخانەی (زیرەك)ی بنەڕەتی

-      12/10/2026 سەردانی قوتابخانەی (سیڤەر)ی بنەڕەتی

-      11/10/2026 سەردانی باخچەی (خۆر)ی بنەڕەتی

-      11/10/2026 سەردانی قوتالخانەی (كەندەسورە)ی بنەڕەتی

-      11/10/2026 سەردانی قوتابخانەی (کانی گۆمە)ی بنەڕەتی

-      27/9/2026 سەردانی قوتابخانەی (باڵامبۆ)ی بنەڕەتی

-      20/9/2026 سەردانی قوتابخانەی (باڵامبۆ)ی بنەڕەتی

 

Untitled Media

 

ئاوات خەمزەیی لێپرسراوی كۆمیتەی (5)ی رێكخستنی سلێمانی سەربە مەڵبەندی یەكی سلێمانی

 

-      19/10/2026 سەردانی قوتابخانەی (دیاری)ی بنەڕەتی

-      19/10/2026 سەردانی قوتابخانەی (دیار بەكر)ی بنەڕەتی

-      19/10/2026 سەردانی قوتابخانەی (حەبسەخانی)ی بنەڕەتی

-      19/10/2026 سەردانی قوتابخانەی (زاموای)ی بنەڕەتی

-      19/10/2026 سەردانی قوتابخانەی (رێژوان)ی بنەڕەتی

-      19/10/2026 سەردانی ئامادەیی (شاهۆ)ی بنەڕەتی

-      19/10/2026 سەردانی ئامادەیی (قازی محەمەد)ی بنەڕەتی

-      18/10/2026 سەردانی قوتابخانەی (بۆتان)ی بنەڕەتی

-      18/10/2026 سەردانی باخچەی منداڵانی  (هێلانە) 

-      18/10/2026 سەردانی باخچەی منداڵانی  (شاهین) 

-      18/10/2026 سەردانی ئامادەیی (ژیری)ی تێكەڵ

-      18/10/2026 سەردانی قوتابخانەی (سەرچنار)ی بنەڕەتی

-      18/10/2026 سەردانی قوتابخانەی (دڵشاد مەریوانی)ی ئێواران

-      13/10/2026 سەردانی (6) قوتابخانەی سنوری كۆمیتەكەیان 

-      12/10/2026 سەردانی قوتابخانەی (نالی)ی بنەڕەتی

-      12/10/2026 سەردانی قوتابخانەی (تەوار)ی بنەڕەتی

-      12/10/2026 سەردانی  ئامادەیی (یەكێتی)ی كچان

-      12/10/2026 سەردانی قوتابخانەی (9ی خوزەیران)ی بنەڕەتی

-      12/10/2026 سەردانی قوتابخانەی (رەفیق حیلمی)ی بنەڕەتی

-      12/10/2026 سەردانی ئامادەیی (زەكیە ئەلكان)

-      12/10/2026 سەردانی ئامادەیی (نەغەدەی)ی كچان

-      12/10/2026 سەردانی قوتابخانەی (سەركەوتن)ی بنەڕەتی

-      11/10/2026 سەردانی قوتابخانەی (رەنێو)ی بنەڕەتی

-      11/10/2026 سەردانی قوتابخانەی (سروشت)ی بنەڕەتی

-      11/10/2026 سەردانی باخچەی منداڵانی (تەرزە) 

-      11/10/2026 سەردانی قوتابخانەی (نەهری)ی بنەڕەتی

-      11/10/2026 سەردانی قوتابخانەی (روانسەر)ی بنەڕەتی

-      11/10/2026 سەردانی قوتابخانەی (بەفرانبار)ی بنەڕەتی

-      11/10/2026 سەردانی قوتابخانەی (كوێستان)ی بنەڕەتی

-      11/10/2026 سەردانی قوتابخانەی (هەواری شار)ی بنەڕەتی

-      11/10/2026 سەردانی قوتابخانەی (ئازەر)ی بنەڕەتی

-      29/9/2026 سەردانی ئامادەیی ( سەروەران)

-      29/9/2026 سەردانی قوتابخانەی (عزەیدین مستەفا رەسول)ی بنەڕەتی

-      29/9/2026 سەردانی قوتابخانەی (بیرمەند)ی بنەڕەتی

-      29/9/2026 سەردانی قوتابخانەی (ئارین)ی بنەڕەتی

-      29/9/2026 سەردانی قوتابخانەی (دەرسیم)ی بنەڕەتی

-      29/9/2026 سەردانی قوتابخانەی (چیا)ی بنەڕەتی

-      29/9/2026 سەردانی قوتابخانەی (ئازەر)ی بنەڕەتی

-      29/9/2026 سەردانی باخچەی منداڵانی (جەمال رەشید) 

-      29/9/2026 سەردانی باخچەی منداڵانی (تاڤگە) 

-      28/9/2026 سەردانی قوتابخانەی (قزلەر)ی بنەڕەتی

-      28/9/2026 سەردانی قوتابخانەی (قولقوڵە)ی بنەڕەتی

-      28/9/2026 سەردانی قوتابخانەی (كانی گۆران)ی بنەڕەتی

-      28/9/2026 سەردانی قوتابخانەی (توەسپی)ی بنەڕەتی

-      28/9/2026 سەردانی قوتابخانەی (مەلاداود)ی بنەڕەتی

-      28/9/2026 سەردانی قوتابخانەی (كانی بەردینە)ی بنەڕەتی

-      28/9/2026 سەردانی قوتابخانەی (هەناران)ی بنەڕەتی

-      27/9/2026 سەردانی (8) قوتابخانەیان كردووە   

-       

Untitled Media

 

       

 

هەڵكەوت بورهان  لێپرسراوی كۆمیتەی (1)ی رێكخستنی سلێمانی سەربە مەڵبەندی یەكی سلێمانی

-      19/10/2026 سەردانی بنكەی تەندروستی (حەسەن خاویی) 

-      19/10/2026 سەردانی سەنتەری  (پێست) 

-      11/10/2026 سەردانی قوتابخانەی (رەز)ی بنەڕەتی

-      11/10/2026 سەردانی قوتابخانەی (هەكاری)ی بنەڕەتی

-      11/10/2026 سەردانی قوتابخانەی (میرزا مەحمود)ی بنەڕەتی

-      6/10/2026 سەردانی ئامادەیی(ئەزمەڕ) 

-      6/10/2026 سەردانی ئامادەیی(سلێمانی) 

-      6/10/2026 سەردانی ئامادەیی(كوردستان) 

-      6/10/2026 سەردانی ئامادەیی(موكریان) 

-      6/10/2026 سەردانی ئامادەیی(شەپۆل) 

-      5/10/2026 سەردانی سەنتەری پزیشکی خێزانی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد

-      5/10/2026 سەردانی سەنتەری ڕاستکردنەوەی فێرکاری ددان.

-      27/9/2026 سەردانی نەخۆشخانەی هەناوی

-      27/9/2026 سەردانی سەنتەری تیشك

-      27/9/2026 سەردانی سەنتەری چاندنەوەی گورچیلە

-      27/9/2026 سەردانی نەخۆشخانەی شۆڕشی ددان 

-       

Untitled Media

 

عوسمان سدیق، بەرپرسی لێژنەی ناوچەی قەسرێی سەربە لقی 26ی  پارتی دیموكراتی كوردستان 

-      19/10/2026 سەردانی قوتابخانەی (گوێزان)ی بنەڕەتی لە ناحیەی گەڵاڵە

-       

Untitled Media

 

د. بارزان شەهید تاهیر بەرپرسی لیژنەی ناوچەی هیران

- 14/10/2026 سەردانی قوتابخانەی (ئامادەیی حاجی هاشمی تێکەڵاو) یان كرد

- 20/9/2026 سەردانی قوتابخانەی (هیران) یان كرد

Untitled Media

 

سەردار مەجید بەرپرسی لیژنەی ناوچەی دەشتی كۆیەی پارتی دیموكراتی كوردستان 

- 5/10/2026 سەردانی قوتابخانەی (دێگەڵەی تێکەڵاو) یان كرد

 

Untitled Media

 

 

عەبدوڵا لوقمان بەرپرسی لیژنەی ناوچەی تارین لە لقی دەوروبەری هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان 

- 7/10/2026 سەردانی ئەم قوتابخانانەیان كرد:

 

-      سەردانی هەریەک لە قوتابخانەکانی

-      ئامادەیی شۆخی کچان

-      ئامادەیی شەپۆڵی کچان

-      ئامادەیی بێجانی کوڕان

-      دواناوەندی ڕۆژینی تێکەڵاو

-      دواناوەندی پیرزینی کچان

-      دواناوەندی بێداری تێکەڵاو

-      دواناوەندی پەرۆشی تێکەڵاو 

-      دواناوەندی بڵاغی تێکەڵاو

-      دواناوەندی بژوێنی ئێوارانی کوڕان

 

Untitled Media

 

 

 

ئەیوب ئەسعەد شێخانی  بەرپرسی لێژنە ناوچەی راژانی پارتی دیموكراتی كوردستان 

 

 - 29/9/2026 سەردانی قوتابخانەی (دێگەڵەی تێکەڵاو) یان كرد

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 12 کاتژمێر

حكومەت لەماوەی (730) رۆژدا پێكنەهات

null
پێش 13 کاتژمێر

کۆمپانیاکانی شاماران و گۆڵف کیستۆن یەکگرتنیان ڕاگەیاند

null
١٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

لە قوتابخانەیەکی دواناوەندییەوە بۆ هەموو فرەنسا