سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

ئابووری

پشکی هەرێم لە 17%ی سەر کاغەزەوە بۆ 2%ی کرداری

بەپێی داتاکان، پشکی دیاریکراوی هەرێم پێش لێبڕینەکان لەم 12 ساڵەدا زیاتر لە (212.7 ترلیۆن) دینار بووە، بەڵام ئەوەی گەیشتووەتە هەرێم تەنها (41 ترلیۆن و 42 ملیار) دینار بووە، واتە تەنها نزیکەی (19.3%)ی کۆی گشتی پشکی دیاریکراو.

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 تشرینی یەکەم 2026

پشکی هەرێم لە 17%ی سەر کاغەزەوە بۆ 2%ی کرداری

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو: 

🔻 پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق 2014 - 2025 

🔹 پاڵپشت بە ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان

🔹 بەپێی داتاکان، پشکی دیاریکراوی هەرێم پێش لێبڕینەکان لەم 12 ساڵەدا زیاتر لە (212.7 ترلیۆن) دینار بووە، بەڵام ئەوەی گەیشتووەتە هەرێم تەنها (41 ترلیۆن و 42 ملیار) دینار بووە، واتە تەنها نزیکەی (19.3%)ی کۆی گشتی پشکی دیاریکراو.

🔹 هەرچەندە لە ڕووی یاساکانی بوودجەوە پشکی هەرێم بە (17%) و دواتر (12.67%) هەژمار کراوە و لەسەر بنەمای سەرژمێریش (14.14%)؛ بەڵام ڕێژەی کرداریی نێردراو تەنها (4.2%)ی کۆی بوودجەی عێراق بووە دوای لێبڕینەکان و (2.04%) بووە بەپێی کۆی گشتی بوودجە.

🔹 لەماوەی 144 مانگدا (12 ساڵ)، پارەی نێردراو بەشی تەنها (46) مووچەی کردووە واتە تەنها (%23)ی کۆی مانگەکان، ئەمەش ئاستی قووڵیی قەیرانی دارایی و مووچە لە هەرێم لەم دوایین دەیەیەدا دەردەخات.

🔹 لە ساڵانی 2016 و 2017 دا بڕی پارەی نێردراو سفر (0) بووە، لەکاتێکدا کۆی بوودجەی عێراق لەو دوو ساڵەدا سەرووی (212 ترلیۆن) دینار بووە.

🔹 بەهۆی نەبوونی یاسای بوودجە لە ساڵانی (2014، 2020 و 2022)، حکومەتی فیدراڵ ناردنی پارەی وەک قەرز هەژمار کردووە، ئەمەش بارگرانییەکی تر و پابەندییەکی دارایی دروستکردووە لەسەر هەرێم.

Untitled Media

 


دەقی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان

لە 12 ساڵی ڕابردوودا حکومەتی فیدراڵ تێکڕای ڕێژەی 2.04% ی بوودجەی گشتی عێراقی بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە.

لە 12 ساڵی ڕابردوودا حکومەتی فیدراڵ نزیکەی (41 ترلیۆن) دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە کە دەکاتە (46) مووچە لە کۆی (144) مووچە.

لە 12 ساڵی ڕابردوو ( 2014 تا 2025) ، تێکڕای ڕێژەی کرداریی نێردراو لە بوودجەی گشتی عێراق دوای لێبڕینەکانی سەروەری و قەرز و پاپەندییەکانی تر بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە، دەکاتە تەنها ڕێژەی (2.04%)ی بوودجەی گشتی عێراق لە جیاتی ڕێژەی (17%) و ڕێژەی (12.67%) تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستان.

بڕی پارەی تەمویلکراو لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەو ماوەیەدا ، دەکاتە تەنها (41 ترلیۆن و 42 ملیار) دینار بوو لە کۆی (212 ترلیۆن و 761 ملیار) دینار کە بەکارهاتووە بۆ تەمویل کردنی نزیکەی (46) مووچەی فەرمانبەران و سوودمەندانی هەرێمی کوردستان لە کۆی (144) مووچە لەو ماوەیەدا .

جگە لەوە ماوەی ساڵانی؛ 2014، 2020 و 2022 حکومەتی فیدراڵ بەهۆی نەبوونی یاسای بوودجە پارەی تەمویلکراوی بۆ هەرێمی کوردستان وەکو قەرز هەژمار کردووە تا دواتر لە پشکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پەسەندکردنی بوودجەی گشتی بیبڕێتەوە.

سەرەڕای داتاکانی وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵی کە بڵاویکردووەتەوە لە ساڵی 2024 و بەپێی ئەنجامەکانی سەرژمێری دانیشتووانی هەرێم، پشکی هەرێمی کوردستان دەکاتە ڕێژەی 14.14%ی بوودجەی گشتی عێراق.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری 

17 ی تشرینی یەکەمی 2026

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

دوای (725) رۆژ لە هەڵبژاردن، هێشتا حكومەت پێكنەهاتووە

null
پێش 11 کاتژمێر

عه‌لیێف له‌ژێر گــوشاری توركیا پاشەكشەدەكات؟

null
پێش 12 کاتژمێر

تا ئێستا (11ترلیۆن) دینار لە هەژماری منەوە دابەشكراوە