سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

ئینفۆگرافیک

بافڵ تاڵەبانی: ئێمە ئامادەین بۆ هەموو رێككەوتنێك

بافڵ تاڵەبانی: ئەوەی من دەیبنم هەموو ناوچەكە لە بەردەم مەترسییەكی زۆر گەورەدایە، پێموایە تۆزێك زمانی خۆمان و سیاسەتی خۆمان بگۆڕین زۆر سەركەوتوو دەبین لە بەغداد، گرنگە هەموو لایەك لەوە تێبگات ئێستا عێراقی 2003 نییە؛ رەنگە ئەوسا عێراقێكی لاواز یارمەتیدەر بوبێت بۆ كوردستانێكی بەهێز بەڵام ئێستا بە پێچەوانەوەیە، تائێستا 16 جار هاتووم بۆ هەولێر بۆ لای یەكێك لە جەنابەكان؛ نەگەیشتووینەتە هیچ ئەنجامێك

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 تشرینی یەکەم 2026

بافڵ تاڵەبانی: ئێمە ئامادەین بۆ هەموو رێككەوتنێك

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو:
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە دیداری مێری: 
🔹 ئەوەی من دەیبنم هەموو ناوچەكە لە بەردەم مەترسییەكی زۆر گەورەدایە.
🔹ئەوەی زۆرگرنگە ئێمەش وەكو وڵاتانی دیكە خۆمان ئامادەبكەین و رێككەوتن لەگەڵ لایەنە جیاوازەكان بكەین.
🔹وەزعی بەغداد زۆر خراپە، ئەوێ‌ خراپبێت كوردستانيش زۆر خراپ دەبێت و پێویستی بەرچارەسەری بەرنامە بۆ داڕێژاو هەیە.
🔹من دەرفەنێكی زۆر گەورە دەبین لەناو ئەم مەترسیانە بۆ كورد، ئەم پرۆسەی ئاشتییەی لە توركیا هەیە ئێمە بە هەموومان دەبێت پشتیوانی ئەو پرۆسەیە بكەین.
🔹 خۆشبەختانە لە دەستپێكی پرۆسەیەكی هاوشێوەیەی توركیاین لەگەڵ خوشك و برا ئێرانییەكانمان، ئەمە شتێك بوو لە ئێران زۆر باسمان كرد.
 🔹ئێران زۆر جوان وەریگرتووەو پێشنیازیان كردووە هاوكاربین لەوەى پرۆسەیەكی ئاشتی گشتی لەم ناوچەیە دروست بكەین.
🔹من پێموایە ئەم لێكتێگەیشتنە زۆر گرنگ دەبێت بۆ هەموومان، ئێمە وەك هەمیشە ئامادەین بۆ هەموو هاوكارییەك.
🔹یەكێتی چەند سالێكە كار دەكات لەسەر پەیوەندییەكانی، ئەو پەیوەندییانەی مام جەلال هەیبووە لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر، ئێمە توانیومانە زیندوی بكەینەوەو لەچەند بوارێكیش زیاتر بۆ پێشەوە بیبەین.
🔹پەیوەندییەكی زۆرباشمان هەیە لەگەڵ زۆرینەی لایەنەكان لە بەغداد، ئەگەر رێككەوتنیشمان نەبێت لێكتێگەیشتنی نزیكمان هەیە.
🔹سەرۆك وەزیرانێكی تازەمان هەیە لە بەغداد كە هیچ تێڕوانێكی رەگەزپەرستانەی نییە بەرامبەر بە كورد.
🔹ئەوە دەرفەتێكی زێڕینە بۆ حكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان قازانج لەوەبكات.
🔹پێموایە تۆزێك زمانی خۆمان و سیاسەتی خۆمان بگۆڕین زۆر سەركەوتوو دەبین لە بەغداد.
🔹بەڵام گرنگە هەموو لایەك لەوە تێبگات ئێستا عێراقی 2003 و 2004 نییە، رەنگە ئەوسا عێراقێكی لاواز یارمەتیدەر بوبێت بۆ كوردستانێی بەهێز، بەڵام ئەمڕۆ عێراقێكی ئارام واتای كوردستانێكی ئارام.
🔹ئێمە رێككەوتنێكمان هەیە لەگەڵ نەوەی نوێ‌ رێككەوتنێكی جدییە، ئەمە دەرفەتە بۆ پارتی پێش یەكێتی گەورەترین ئۆپۆزسیۆن دەیەوێت بەشێك بێت لە پرۆسەكە و یارمەتیدەربێت و رەنگە بیەوێت بێتە حكومەت.
🔹پارتی لەبری قبوڵكردنی ئەمە شەو و رۆژ قسەیان پێدەڵێن و شەڕیان پێدەفرۆشن.
🔹یەكێتی هەرگیز دەرگای دانەخستووەو ئامادەیە بۆ هەموو جۆرە رێككەوتنێك، رێككەوتنێكی دادپەروەر.
🔹كێشەكانمان زۆرنین، كێشەی ئەمنیمان هەیە، كە تائێستا هەڤاڵان تێنەگەیشتووەن كە چەند جدییە ئەو كێشەیە، ئێمە كێشە حكومەتێكی هاوپەیمانیمان هەیە.
🔹ئێمە رێككەوتنێكمان لەگەڵ نەوەی نوێ‌ هەیە ئیعتیرافی پێناكەن؛ تۆ كێی ئیعتیراف بە رێككەوتنی من ناكەیت، بەمشێوەیە چۆن دەتوانین رێكبكەوین؟.
🔹تائێستا 16 جار هاتووم بۆ هەولێر بۆلای یەكێك لە جەنابەكان، نەگەیشتووینەتە هیچ ئەنجامێك.
🔹بۆ ناگەینە ئەنجام لەكاتێكدا هیچ جیاوازییەكمان نییە لە ستراتیج، شتەكان بچوكن، نابێت لەسەر ئەو شتە بچوكانە وابكرێت دۆخەكە واخراپ تێكبچێت.
🔹ئێمە ئامادەین بۆ هەموو رێككەوتنێك بەڵام بەڵێنمان بەم میللەتە داوە، ئامادەنین لە مافەكانی میللتەكەمان سازش بكەین.
🔹مەعقولە ئێمە بتوانین لەگەڵ بەغدادو ئێران و ئەمریكا و توركیا رێكبكەوین نەتوانین لەگەڵ خوشك و براكانمان لە پارتی دیموكراتی كوردستان رێكبكەوین.
🔹ئەوەی پێوایە ئێران و وڵاتانیە دەرەكی نایەڵن یەكێتی رێككەوتن بكات هیچ لە سیاسەت ناوانن، ئێمە پەیوەندیمان هەیە بەڵام پیاوی كەس نین.
🔹ئەتوانین بە 24 كاتژمێر حكومەت پێكبهێنین، كێشەكە كات نییە چەند كێشەیەك هەیە چارەسەر بكرێن زۆر ئەچینە پێشەوە، چەند پرنسیپێك هەیە رێككەوین لەسەری زۆر ئەچێتە پێشەوە.
🔹دانیشتنی باش لەم رۆژانەدا لەنێوان قوباد تاڵەبانی و مەسرور بارزانی بەڕێوەچووە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

موراد قەرەیلان:هێشتا هەنگاوەكانی توركیا قایلكەرنین

null
١١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

یادی سەد ساڵەی لەدایکبوونی میشێل فوکۆ: لە مەعریفەوە بۆ دەسەڵات

null
١١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

كاریگەری گۆڕینی نرخی دراو لەسەر موچەی موچەخۆران