سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

ئابووری

كاریگەری گۆڕینی نرخی دراو لەسەر موچەی موچەخۆران

واتا بەهای موچەی موچەخۆرێك كە موچەكەی (1 ملیۆن ) دینار بێت، لە عێراق و هەرێمی كوردستان بە گۆڕینی نرخی دۆلار لە (130) هەزار دینارەوە بۆ (150) هەزار دینار، بە نرخی فەرمی (103) دۆلار بەهاكەی لەدەستداوەو بە نرخی بازاڕ (40) دۆلار بەهاكەی لەدەستداوە، لەكۆی موچەی موچەخۆرانی هەرێمیش كە مانگانە (945) ملیار دینارە، بە نرخی فەرمی (96) ملیۆن دۆلار و بە نرخی بازاڕ (38) ملیۆن دۆلار لە بەهای كۆی موچەی موچەخۆرانی هەرێم  لەدەستدەدات. 

بڵاوکراوەتەوە لە : 11 تشرینی یەکەم 2026

كاریگەری گۆڕینی نرخی دراو لەسەر موچەی موچەخۆران

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 شیكاری: درەو:

گۆڕینی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار كاریگەری راستەوخۆی لەسەر كەمبوونەوەی بەهای موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و عێراق درووست دەكات.

بە گریمانە: ئەگەر موچەخۆرێك موچەكەی (1 ملیۆن) دینار بێت:

یەكەم: بە نرخی فەرمی 

-       پێشتر نرخی (100) دۆلار بە فەرمی (130،000) دینار بووە ئەوا كۆی موچەی موچەخۆرێك كە موچەكەی (1 ملیۆن ) دینارە دەیكردە (769) دۆلار.

-       ئێستا كە نرخی (100) دۆلار بە فەرمی بووەتە (150،000) دینار ئەوا كۆی موچەی موچەخۆرێك كە موچەكەی (1 ملیۆن ) دینارە  دەكاتە (666) دۆلار.

-       جیاوازیەكە: 769 –  666= 103 دۆلار

-       جیاوازیەكە (103) دۆلارە بە نرخی پێشوو دەیكردە (133) هەزار دینار بەڕێژەی (13%) و بە نرخی ئێستا دەكاتە (155) هەزار دینار بەڕێژەی (15%).

Untitled Media

 

دووەم: بە نرخی بازاڕ

-       پێشتر نرخی (100) دۆلار بە نرخی بازاڕ (153،000) دینار بووە ئەوا كۆی موچەی موچەخۆرێك كە موچەكەی (1 ملیۆن ) دینارە دەیكردە (653) دۆلار.

-       ئێستا كە نرخی (100) دۆلار بە نرخی بازاڕ بووەتە (163،000) دینار ئەوا كۆی موچەی موچەخۆرێك كە موچەكەی (1 ملیۆن ) دینارە دەكاتە (613) دۆلار.

-       جیاوازیەكە: 653 –  613= 40دۆلار

-       جیاوازیەكە (40) دۆلارە بە نرخی پێشوو دەیكردە (61) هەزار دینار بەڕێژەی (6%) و بە نرخی ئێستا دەكاتە (65) هەزار دینار بەڕێژەی (7%).

 

Untitled Media

 

سێیەم: لە نرخی فەرمیەوە بۆ نرخی بازاڕ

-       نرخی (100) دۆلار پێشتر بە فەرمی (130،000) دینار بووە كۆی موچەی موچەخۆرێك كە موچەكەی (1 ملیۆن ) دینار بووە دەیكردە (769) دۆلار.

-       نرخی (100) دۆلار ئێستا بە نرخی بازاڕ بووەتە (163،000) دینار ئەوا كۆی موچەی موچەخۆرێك كە موچەكەی (1 ملیۆن ) دینارە دەكاتە (613) دۆلار.

-       جیاوازیەكە: 769 –  613= 156 دۆلار

-  جیاوازیەكە (156) دۆلارە كە دەكاتە (254) هەزار دینار بە نرخی ئێستا (163) هەزار دینارە بەڕێژەی (25%) .

 

- كاریگەری لەسەر موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان

 بەپێی داتای رەسمی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان (ملیۆنێك و 190 هەزارو 391) موچەخۆر لە هەرێمی كوردستان هەیە، كۆی موچەی مانگانەیان (945 ملیار و 817 ملیۆن) دینارە.

یەكەم: كۆی موچەی موچەخۆران بە نرخی فەرمی

  • كۆی موچەكەیان بە پێی نرخی پێشوو فەرمی (100) دۆلار بەرامبەر بە (130) هەزار دینار، كۆی موچەی موچەخۆران (945) ملیار دینار دەكاتە (726) ملیۆن دۆلار.
  • كۆی موچەكەیان بە پێی نرخی ئێستای فەرمی (100) دۆلار بەرامبەر بە (150) هەزار دینار، كۆی موچەی موچەخۆران (945) ملیار دینار دەكاتە (630) ملیۆن دۆلار.
  • جیاوازییەكە : 726 - 630 = 96 ملیۆن دۆلار
  • واتا جیاوازیەكە ئەگەر بە نرخی فەرمی بێت (96) ملیۆن دۆلار جیاوازی دەبێت بەنرخی فەرمی ئێستا دەكاتە (144) ملیار دینار

Untitled Media

 

دووەم: كۆی موچەی موچەخۆران بە نرخی بازاڕ

كۆی موچەكەیان بە پێی نرخی پێشوو بازاڕ (100) دۆلار بەرامبەر بە (153) هەزار دینار، كۆی موچەی موچەخۆران (945) ملیار دینار دەكاتە (617) ملیۆن دۆلار.
كۆی موچەكەیان بە پێی نرخی ئێستای بازاڕ (100) دۆلار بەرامبەر بە (163) هەزار دینار، كۆی موچەی موچەخۆران (945) ملیار دینار دەكاتە (579) ملیۆن دۆلار.
جیاوازییەكە : 617- 579= 38 ملیۆن دۆلار

واتا بە نرخی ئێستای بازاڕ لەكۆی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان (38) ملیۆن دۆلار بەوانای (62) ملیار دینار بەهاكەی لەدەستداوە. 

Untitled Media

 

 

واتا بەهای موچەی موچەخۆرێك كە موچەكەی (1 ملیۆن ) دینار بێت، لە عێراق و هەرێمی كوردستان بە گۆڕینی نرخی دۆلار لە (130) هەزار دینارەوە بۆ (150) هەزار دینار، بە نرخی فەرمی (103) دۆلار بەهاكەی لەدەستداوەو بە نرخی بازاڕ (40) دۆلار بەهاكەی لەدەستداوە، لەكۆی موچەی موچەخۆرانی هەرێمیش كە مانگانە (945) ملیار دینارە، بە نرخی فەرمی (96) ملیۆن دۆلار و بە نرخی بازاڕ (38) ملیۆن دۆلار لە بەهای كۆی موچەی موچەخۆرانی هەرێم  لەدەستدەدات. 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 1 کاتژمێر

موراد قەرەیلان:هێشتا هەنگاوەكانی توركیا قایلكەرنین

null
پێش 5 کاتژمێر

یادی سەد ساڵەی لەدایکبوونی میشێل فوکۆ: لە مەعریفەوە بۆ دەسەڵات

null
١٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

ئیدارەدانی سووتاندنی گازی هاوەڵ لە عێراق و هەرێم