سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

مەسرور بارزانی: کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق شەرمەزارکەرە

مەسرور بارزانی بە ڕۆژنامەی (فینانشیاڵ تایمز)ی راگەیاندووە، لەم كاتەدا كشانەویە هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق (شەرمەزاركەرە)

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 ئەیلوول 2026

مەسرور بارزانی: کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق شەرمەزارکەرە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (فینانشیاڵ تایمز) مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان:

- هەرێمی کوردستان هیچ سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانیی نییە و ناتوانێت بیانکڕێت، چونکە دەبێت لە ڕێگەی حکومەتی فیدراڵییەوە لە بەغدا بکڕدرێن، کاتێک ڕێگریمان لێ دەکرێت لە کڕینی چەکی پێویست بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو موشەک و درۆنانە، بێگومان بەئەنقەست دەکرێینە ئامانج و لاواز دەکرێین

  • کشاندنەوەی چاوەڕوانکراوی ئەمریکا لە عێراق کارێکی (شەرمەزارکەر)ە و هاوپەیمانەکانی واشنتۆن بێپەنا دەهێڵێتەوە لە بەرامبەر هێرشەکانی ئێراندا
  • بڕیارەکە لە کاتێکی زۆر ناسک و پڕ لە پشێوی و دڵەڕاوکێی ئەمنیی ناوچەکەدا دێت. - ناجێگیریی دۆخەکە و ڕەتکردنەوەی چەکدانان لەلایەن میلیشیا شیعەکانی نزیک لە ئێرانەوە، مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم و سیستەمی فیدراڵیی عێراق دروست دەکات
  • ئەمریکا  ئەو هەڵەیەی دووبارە دەكاتەوە کە لە سەردەمی ئۆبامادا لە ساڵی  2011 دا ئەنجامی دا، کاتێک هێزە شەڕکەرەکانی لە عێراق کشاندەوە بۆ ئەوەی بۆشاییەکی ئەمنیی بەجێبهێڵێت ، ئەمەش بووە هۆی سەرهەڵدانی داعش، پاشان واشنتۆن ناچار بوو لە ساڵی 2014 دا بگەڕێتەوە بۆ سەرکردایەتیکردنی هاوپەیمانیی دژی ڕێکخراوەکە.
  • تاوەکو ململانێی ئەمریکا و ئێران بەردەوام بێت، هەرێم لەژێر هەڕەشەدا دەبێت.
  • -ئێمە هاوپەیمانی ئەمریکاین و شانازی بەو هاوپەیمانێتییەوە دەکەین
  • لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئێران زۆر ڕوون بووین کە ئێمە مەترسی نین بۆ سەر ئەوان، بەڵام ئەوان هەمیشە باسی بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران دەکەن لە هەرێم
  • مەسرور بارزانی هۆشداری دەدات ئەگەر دۆخی ئەمنی تێکبچێت، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناچار دەبێت بگەڕێتەوە بۆ سەقامگیرکردنی ناوچەکە.
  •  ئەوەی ئێستا بە تەنیا و بێ هیچ سیستمێکی بەرگریی گونجاو بەجێبهێڵرێیت هەرێمی كوردستانە، سستمە بەرگرییەكەی ئەمریكا لە بنکە سەربازییەكەی لە فڕۆکەخانەی هەولێر بەرگری لە هەندێک مووشەک و درۆن کردووە، بەڵام حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیچ سیستمێکی بەرگریی ئاسمانیی سەربەخۆی خۆی نییە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 9 کاتژمێر

"سوپای نیشتیمانیی" بەبێ نیشتیمان خۆی

null
پێش 11 کاتژمێر

داهاتی نەوتی سعودیە بە ڕێژەی 10 ٪ زیادی کردووە

null
٢٦ ئەیلوول ٢٠٢٦

لە هیوستنەوە بۆ بانیاس..