سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی دەوڵەت...

چوارچێوەی هەماهەنگیی هەوڵ دەدات ڕیزەکانی ناوخۆی ڕێکبخاتەوە بە مەبەستی خۆئامادەکردن بۆ ئەگەرەکانی قۆناغی داهاتوو. هەر ئەمەش وای لێکردووە پەنا بباتە بەر پێشنیازی پێکهێنانی "ئەنجومەنی سەرکردایەتیی دەوڵەت"، کە مەبەست لێی ئەوەیە ببێتە چەترێکی کۆکەرەوە بۆ هێزە سیاسی و چەکدارەکانی شیعه، و ببێتە بەدیلێک بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی لە حالتێکدا ئەگەر تووشی لێک هەڵوەشانەوە بێت.

بڵاوکراوەتەوە لە : 21 ئەیلوول 2026

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی دەوڵەت...

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 

درەو: 

 

🔻راپۆرتی:  تۆڕی ئەلساعە

🔹 چوارچێوەی هەماهەنگیی هەوڵ دەدات ڕیزەکانی ناوخۆی ڕێکبخاتەوە بە مەبەستی خۆئامادەکردن بۆ ئەگەرەکانی قۆناغی داهاتوو. هەر ئەمەش وای لێکردووە پەنا بباتە بەر پێشنیازی پێکهێنانی "ئەنجومەنی سەرکردایەتیی دەوڵەت"، کە مەبەست لێی ئەوەیە ببێتە چەترێکی کۆکەرەوە بۆ هێزە سیاسی و چەکدارەکانی شیعه، و ببێتە بەدیلێک بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی لە حالتێکدا ئەگەر تووشی لێک هەڵوەشانەوە بێت.

🔹 بەشێک لە هێزە شیعییەکان لە پشت پەردەوە دەستیان کردووە بە گەڕان بەدوای داڕشتنێکی نوێی ڕێکخستندا کە بتوانرێت بەکاربهێنرێت ئەگەر هاتوو زەیدی تووشی بەیەکدادان بوو لەگەڵ گرووپە چەکدارەکاندا."

🔹 ئامانجێکی دیکەی ئەم ئەنجومەنە هەوڵدانە بۆ ڕێکخستنی ئيقاعی حکومەت، بەتایبەت لەگەڵ دەرکەوتنی نیشانەی دڵگرانی لە ناو چوارچێوەکە بەرامبەر ئاڕاستەکانی زەیدی، بەتایبەتی لە دۆسیەی کۆکردنەوەی چەک و دژایەتیکردنی گەندەڵی، کە ئەم دۆسیانە بە دڵی بەشێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی نین.

🔹 لەگەڵ بانگەوازەکان بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی دەوڵەت _کە چاودێران بە هەوڵێک بۆ چەسپاندنی دەسەڵات لە دەستی چوارچێوەی هەماهەنگیدا دەیناسێنن_ بانگەوازی دیکەش لە ناو چوارچێوەکەوە هەن بۆ گۆڕینی سیستەمی ئێستای عێراق لە پەرلەمانییەوە بۆ نیمچە سەرۆکایەتی.

 

دەستەی نوسەرانی - تۆڕی ئەلساعە

چوارچێوەی هەماهەنگیی فەرمانڕەوا لە عێراق هەوڵ دەدات ڕیزەکانی ناوخۆی ڕێکبخاتەوە بە مەبەستی خۆئامادەکردن بۆ ئەگەرەکانی قۆناغی داهاتوو. هەر ئەمەش وای لێکردووە پەنا بباتە بەر پێشنیازی پێکهێنانی "ئەنجومەنی سەرکردایەتیی دەوڵەت"، کە مەبەست لێی ئەوەیە ببێتە چەترێکی کۆکەرەوە بۆ هێزە سیاسی و چەکدارەکانی شیعه، و ببێتە بەدیلێک بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی لە حالتێکدا ئەگەر تووشی لێک هەڵوەشانەوە بێت.

هومام حەمودی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی و سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی، پەردەی لەسەر جوڵەیەک هەڵماڵی بۆ گۆڕینی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ چەند لیژنەیەکی پسپۆڕ کە لە ژێر چەتری ئەنجومەنی سەرکردایەتیی دەوڵەتدا کار بکەن، و ئەرکی پێشکەشکردنی دیدگا و پلانیان پێ بسپێردرێت کە بۆ حکومەت پابەندکەر بێت.

حەمودی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە: "ئەنجومەنە نوێیەکە 3 لیژنە لەخۆدەگرێت؛ یەکەمیان تایبەت دەبێت بە بوارەکانی ئاسایش و سەربازی، لە کاتێکدا دووەم و سێیەم تایبەت دەبن بە سیاسەت و ئابووری، جگه لە بوونی بیرۆکەیەک بۆ لیژنەی چوارەم کە گرنگی بە بوارەکانی خزمەتگوزاری بدات."

سەرەڕای ئەوەی پێشنیازەکە لە ناو چوارچێوەی هەماهەنگییەوە هاتووە، بەڵام ئەمە بە مانای ڕەزامەندیی هەموو لایەنەکانی ناو چوارچێوەکە نایەت. بەشێک لە هێزەکانی ناو چوارچێوە پێیان وایە ئەم ئەنجومەنە سەرەتایەک دەبێت بۆ بچووککردنەوە و پەراوێزخستنی ڕۆڵی حکومەت.

جوڵەیەکی چوارچێوەیی

دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە سەرچاوەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگییەوە کە دژایەتی بیرۆکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی دەوڵەت دەکەن، گواستوویانەتەوە: "بەشێک لە هێزە شیعییەکان لە پشت پەردەوە دەستیان کردووە بە گەڕان بەدوای داڕشتنێکی نوێی ڕێکخستندا کە بتوانرێت بەکاربهێنرێت ئەگەر هاتوو زەیدی تووشی بەیەکدادان بوو لەگەڵ گرووپە چەکدارەکاندا". ڕوونیشیان کردووەتەوە کە "گفتوگۆکان گەورەیی و چڕی زیاتریان وەرگرتووە لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی مانگی ئەیلوول و دەرکەوتنی گرووپی چەکداری بچووک کە لە دەرەوەی پەیکەرە ناسراوەکانی گرووپە نەریتییەکاندا کار دەکەن."

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەش کردووە کە "پلانەکە بریتییە لە پێکهێنانی ئەنجومەنێکی سەرکردایەتی کە لە ڕووی بیرۆکەی ناوەندێتیی بڕیارەوە لە مۆدێلی (ئەنجومەنی سەرکردایەتیی شۆڕش)ی ڕژێمی پێشوو دەچێت، بەڵام لە ژێر چەتری چوارچێوەی هەماهەنگیدا، بە جۆرێک پلە بە پلە بگوێزرێتەوە بۆ مەرجەعێک بۆ پرسە گەورەکان، لە بڕی ئەوەی چوارچێوەکە وەک گردبوونەوەیەکی لاوازی هێزە شیعییەکان بمێنێتەوە." هاوكات وشیارییان داوە لەوەی "بەخشینی دەسەڵاتی کردەیی بە ئەنجومەنەکە بۆ بەدواداچوونی کارەکانی حکومەت، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ڕۆڵی سەرۆک وەزیران و گۆڕینی لە خاوەن بڕیاری جێبەجێکارەوە بۆ جێبەجێکارێکی بڕیارێکی سیاسی کە لە شوێنێکی تردا دروست دەکرێت."

ڕاگەیاندنی دەوڵەتێکی هاوتەریب و پشتیوان

لە خوێندنەوەیەکی شیکاریدا بۆ مەبەستی ڕاگەیاندنی جوڵەکان بەرەو پێکهێنانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی دەوڵەت و هەڵبژاردنی ئەم کاتە، ئیحسان شەمه‌ری، سەرۆکی ناوەندی بیری سیاسی "مركز التفكير السياسي" تەئکیدی کردەوە کە ئامانج لەم بانگەوازە ناردنی پەیامێکە بەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی فەرمانڕەوای ڕاستەقینەی عێراقە، نەک دەزگاکانی دەوڵەت و دەستووری کارپێکراو.

شەممەری لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی "ئەلساعە" گوتویەتی: "عێراق لە ماوەی دوو حکومەتی کۆتاییدا (حکومەتەکانی محەمەد شیاع سودانی و عەلی زەیدی) لە ژێر هەژموونی فەرمانڕەوایەتی چوارچێوەی هەماهەنگیدا بووە، ئەمەش بەو مانایەیە کە چوارچێوەکە کۆنتڕۆڵی کاروباری گشتیی دەوڵەت دەکات".

ناوبراو ئەوەشی وتووە کە "هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کە هێزە سیاسییەکانی شیعه و سوننە و کورد لەخۆدەگرێت و حکومەتیان پێکهێناوە، لە ڕاستیدا ئەو سیستەمە سیاسییە نەبووە کە بتوانێت هەندێک ئاڕاستە بەسەر دەوڵەتی عێراقدا بسپێنێت، نەک تەنها بەسەر حکومەتدا. بۆ نموونە هێزە سوننە و کوردییەکان پشتیوانی لە پڕۆژەی کۆکردنەوە و دەستبەسەرداگرتنی چەک دەکەن کە زەیدی ڕایگەیاندووە، بەڵام هێزەکانی چوارچێوە ڕەتی دەکەنەوە و ڕایەکی دیکەیان هەیە". ئاماژەی بەوەش کردووە کە "بانگەواز بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی دەوڵەت دەبێت لە ڕووی کاتەکەیەوە سەیر بکرێت، چونکە جیاوازییەکی زۆری هەیە لەگەڵ قسەکردن لەسەر دامەزراوەییکردنی سیستەمەکانی فەرمانڕەوایی".

شەممەری ئاشکراشی کردووە کە "مەبەستی هێزەکانی چوارچێوە لەم قەوارە نوێیە، ناردنی پەیامە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، حکومەتی عەلی زەیدی و لایەنە سیاسییەکانی وڵات، بەوەی بڕیار لە عێراق بۆ چوارچێوەکە دەگەڕێتەوە، نەک بۆ حکومەت و دەزگاکانی دەوڵەت و تەنانەت دەستووریش."

سەرۆکی ناوەندی بیری سیاسی جەختیشی کردەوە کە "ڕۆشتن بەرەو پێکهێنانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی دەوڵەت بە مانای چەسپاندنی بنەمای دەوڵەتی هاوتەریبە بۆ دەوڵەتی عێراق، کە تێیدا ئەنجومەنەکە دەبێتە پشتیوانی حکومەت و گرووپە چەکدارەکانیش دەبنە پشتیوانی هێزە ئەمنییە فەرمییەکان". ئاماژەی بەوەش داوە کە "ئامانجێکی دیکەی ئەم ئەنجومەنە هەوڵدانە بۆ ڕێکخستنی ئيقاعی حکومەت، بەتایبەت لەگەڵ دەرکەوتنی نیشانەی دڵگرانی لە ناو چوارچێوەکە بەرامبەر ئاڕاستەکانی زەیدی، بەتایبەتی لە دۆسیەی کۆکردنەوەی چەک و دژایەتیکردنی گەندەڵی، کە ئەم دۆسیانە بە دڵی بەشێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی نین".

دەستنیشانیشی کردووە کە "خستنەڕووی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی دەوڵەت رەنگە هەوڵێک بێت بۆ فشارکردن لە دەسەڵات بەسەر دیمەنە سیاسییەکەدا و قۆرخکردنی نوێنەرایەتی سیاسیی شیعه، هەروەها پەیامێکیش بێت بۆ لایەنە سیاسییەکان بۆ سنووردارکردنی ئەگەری بەستنی هاوپەیمانی لەگەڵ ڕەوتی سەدر لە حالتێکدا ئەگەر بگەڕێتەوە ناو پرۆسەی سیاسی."

پشتگوێخستنی دەستوور

مونقز داغر-نوسەر و توێژەری سیاسی، ڕەخنەی لە جوڵەی چوارچێوەکە گرتووە بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی دەوڵەت، و تەئکیدی کردووتەوە کە ئەمە نیشانەی نەزانین و پێنەگەیشتوویی ئەو لایەنەیە کە لە ڕووی سیاسییەوە پێشنیازەکەی خستووەتەڕوو و پەسەندی کردووە.

داغر لە لێدوانێکیدا بە تۆڕی "ئەلساعە"ی وتووە: "ئەم پێشنیازە تەنها ئاماژە نییە بۆ پشتگوێخستنی دەستوور و ڕووخاندنی تەواوی بنەما سیاسییەکان، بەڵکو بە پلەی یەکەم بەڵگەیە لەسەر پێنەگەیشتوویی سیاسی."

ئەوەشی وتووە کە "دوای زیاتر تێپەڕبوونی 23 ساڵ بەسەر فەرمانڕەواییکردنی عێراقدا، خاوەنی پێشنیازەکە شکستی هێناوە لە درککردن بەوەی کە بە شیعەکردنی دەسەڵات بە مانای کۆتایی پێهێنانی دێت". بەڵام تێپەڕاندنی ئەنجومەنێکی لەم شێوەیەی بە دوور زانیوە، لەسەر ئەو بنەمایەی کە "ئەنجومەنێکە دەستووری نییە، مەگەر مەبەست لە ناوەکەی تەنها ناونانی شێوەیی بێت نەک کردەیی".

تاکڕەویی لە دەسەڵاتدا

لەو چوارچێوەیەدا چالاکوانی سیاسی محەمەد غەصوب پێی وایە پڕۆژەی گۆڕینی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی دەوڵەت بە مانای قۆرخکردنی دەسەڵات دێت لەلایەن پێکهاتەیەکی دیاریکراوەوە بێ پێکهاتەکانی دیکە.

غەصوب لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ تۆڕی "ئەلساعە" گویەتی: "ئەم پێکهاتەیە دەبێتە هۆی تاکڕەویی هێزە چوارچێوەییە شیعییەکان لە دەسەڵاتدا، چونکە بەتاڵ دەبێت لە هێزە سوننە و کوردییەکان".

هۆشداریشی داوە لەوەی جێبەجێکردنی ئەم دیدگایە "دەبێتە هۆی تاکڕەویی لایەنی شیعه لە دەسەڵاتدا" بە هەمان شێوە ئاگایی ئەوەشی داوە لە "گۆڕانی ئەم ئەنجومەنە بۆ وەسی بەسەر حکومەتەوە و بەمەش سنووردارکردنی ڕۆڵی حکومەت و پەراوێزخستنی ڕۆڵی دەسەڵاتەکان و سەرۆکایەتییەکانی دیکەیە" بەڵام ئەگەری سەرکەوتنی ئەم بیرۆکەیەی بە دوور زانیوە.

تۆڕی ئەلساعە هەوڵی داوە پەیوەندی بە کەسایەتییەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بکات بۆ ئاشکراکردنی زانیاری زیاتر لەسەر ئەنجومەنە پێشنیازکراوە، بەڵام کەسیان ئامادە نەبوون لەم بارەیەوە قسە بکەن.

هاوکات لەگەڵ بانگەوازەکان بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی دەوڵەت _کە چاودێران بە هەوڵێک بۆ چەسپاندنی دەسەڵات لە دەستی چوارچێوەی هەماهەنگیدا دەیناسێنن_ بانگەوازی دیکەش لە ناو چوارچێوەکەوە هەن بۆ گۆڕینی سیستەمی ئێستای عێراق لە پەرلەمانییەوە بۆ نیمچە سەرۆکایەتی.

پێشتر پەرلەمانتار هەیام ئەلیاسری، کە وەزیری پەیوەندییەکان بوو لە حکومەتی پێشوودا، داوای کردبوو سیستەمی عێراق لە پەرلەمانییەوە بگۆڕدرێت بۆ نیمچە سەرۆکایەتی، لەسەر ئەو بنەمایەی کە سیستەمی سەرۆکایەتی دەبێتە هۆی گەڕانەوەی دیکتاتۆرییەت بۆ وڵات.

 

سەرچاوە

-       فريق التحرير - شبكة الساعة، مجلس قيادة الدولة.. هل يعيد الإطار نموذج "قيادة الثورة"؟ 2026-09-18:

https://shorturl.at/fbEER

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 5 کاتژمێر

سەرۆكی چیچان ( 99.85%) دەنگەكانی بەدەستهێنا

null
٢٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

سەبارەت بە بازگە

null
١٩ ئەیلوول ٢٠٢٦

گفتوگۆی درەو تایبەت بە ساڵی نوێی خوێندن