سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

دوای چارەکە سەدەیەک هێشتا شوێنپەنجەکانی 11ی سێپتەمبەر دیارن

ئوسامە بن لادن بەئەنقەست زۆربەی ئەندامانی ئەو تیمەی پەلاماری نیویۆرک و واشنتۆنیان دا لە هاووڵاتییانی سعودیە هەڵبژارد، بەو هیوایەی قەیران و دابڕان لە نێوان واشنتۆن و ڕیازدا دروست بکات. ئەوەی دەیوویست نەیپێکا.

بڵاوکراوەتەوە لە : 10 ئەیلوول 2026

دوای چارەکە سەدەیەک هێشتا شوێنپەنجەکانی 11ی سێپتەمبەر دیارن

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:                   

غسان شربل؛ ڕۆژنامەی شەرقول ئەوسەت

🔹 ڕووخانی ڕژێمەکانی ئەفغانستان و عێراق، دیارییەکی گەورەی پێشبینی نەکراو بوو بۆ ئێران.

🔹 ئوسامە بن لادن بەئەنقەست زۆربەی ئەندامانی ئەو تیمەی پەلاماری نیویۆرک و واشنتۆنیان دا لە هاووڵاتییانی سعودیە هەڵبژارد، بەو هیوایەی قەیران و دابڕان لە نێوان واشنتۆن و ڕیازدا دروست بکات. ئەوەی دەیوویست نەیپێکا.

🔹 عەرەفات، سەرباری هەڵکشانی تەمەنی، سوور بوو لەسەر ئەوەی خوێن ببەخشێتە بریندارەکانی نیویۆرک و واشنتۆن، و ڕووی کردە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی غەززە.

🔹 قەزافی داوای لە عەبدولعەزیز بۆتەفلیقەی سەرۆکی جەزائیر کردبوو بۆ ئەوەی بوش ئاگادار بکانەوە کە لیبیا ئامادەیە پەیوەندییەکان ئاسایی بکاتەوە و لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ ئەمریکادا هەڵبداتەوە، بەڵام سەرۆکی ئەمریکا بە میوانەکەی گوتبوو: "بە قەزافی بڵێ دەبێت دەستبەجێ دەست لە کۆگای بەرنامە ئەتۆمییەکەی هەڵبگرێت، دەنا خۆمان دەچین و تێکیشی دەشکێنین".

🔹 سەددام لە نەودەکاندا هەڵەیەکی گەورەی کرد، کاتێک کەسێکی لە "ئیخوان موسلیمین"ی سوریای نارد بۆ دیدار لەگەڵ بن لادن لە سودان. لەوێدا ڕێبەری "قاعیدە" هیچ ئارەزوویەکی نیشان نەدابوو بۆ هاوکاری لەگەڵ "ڕژێمی بەعس".

🔹 ڕژێمی عێراق هەوڵی پەیوەندییەکەی دووبارە کردەوە و بەرپرسێکی هەواڵگریی نارد بە ناوی فاروق حیجازی، بە نێوەندگیریی دکتۆر حەسەن تورابی ڕێبەری ئیسلامیی سودانی دانیشتنێکی بۆ سازکرا لەگەڵ بن لادن. 

🔹 دوای کۆبوونەوەیەکی سێ کاتژمێری، حیجازی گەڕایەوە عێراق و پێشنیاری بۆ سەددام کرد دەست لە بابەتی بن لادن هەڵبگرێت، کە دەگوترێت داوای کردبوو سەربازگەی سەربەخۆ بۆ خۆی لەسەر خاکی عێراق دابمەزرێنێت.

🔹 ڕژێمی عێراق لاپەڕەی بیرکردنەوەی لە هاوکاری لەگەڵ بن لادن پێچایەوە، بەڵام هەواڵگری ئەمریکا کڵافەی تەمومژاوی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو لایانی قۆستەوە و وەک بهانەیەک بۆ داگیرکردنی عێراق بەکاریهێنان.

Untitled Media

 

عەرەفات خوێنی بەخشی... قەزافی تەسلیم بوو... سەددام هەڵەی لە هەڵسەنگاندندا کرد... ساڵحیش پەتی سێدارە نیشانەی نیگەرانی بوو

کەم جار هەیە ڕۆژێک شایستەی نازناوی "ئەو ڕۆژەی جیهانی هەژاند" بێت. 11ی سێپتەمبەری 2001 هەر لە ساتەوەختی ڕوودانییەوە ئەم نازناوەی زەوت کرد. لە دیمەنی یەکەمدا زۆر کەس بڕوایان بەوە نەدەکرد لە شاشەکانەوە دەیبینن. دیمەنی تەقینەوەی فڕۆکە نەفەربەرەکان بە هەردوو هێمای هێز و سەرکەوتنی نیویۆرک و واشنتۆندا، بەهەمان ئاست سامناک و کوشندە بوو. ئێستاش دوای چارەکە سەدەیەک، ناکرێت ئینکاری لەوە بکرێت کە ئەو ڕۆژە شوێنپەنجەی خۆی بەسەر ئەمریکا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەواوی جیهانەوە بەجێهێشتووە.

ئەو ڕۆژەی کە ئوسامە بن لادنی ڕێبەری "قاعیدە" هەڵیگیرساند، بووە هۆی ڕووخانی دوو ڕژێم: ڕژێمی "تاڵیبان" لە ئەفغانستان و ڕژێمی سەددام حسێن لە عێراق. ئەگەر ئەفغانستان گەڕابێتەوە ژێر سایەی تاڵیبانێکی کەمێک نەرمتر، ئەوا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێشتا باجی ئەو تێکچوونی هاوسەنگییە هەرێمییانە دەدات کە بەهۆی ڕیشەکێشکردنی ڕژێمی بەعسی عێراقی لەلایەن سوپای ئەمریکاوە هاتنە ئاراوە. ڕووخانی ئەم دوو ڕژێمە، دیارییەکی گەورەی پێشبینی نەکراو بوو بۆ ئێران، کە ئێستا خۆی لە ناکۆکی سەربازییدا لەگەڵ ئەمریکا دەبینێتەوە.

جیهان ڕاهاتوو نەبوو ئەمریکا لە ناوماڵی خۆیدا پەلامار بدرێت. لە 7ی دیسەمبەری 1941دا ژاپۆن پەلاماری بنکەی سەربازیی ئەمریکای لە بێڕل هاربەر لە هاوای دا، واشنتۆنیش ڕۆژی دواتر بە ڕاگەیاندنی جەنگ دژی ژاپۆن وەڵامی دایەوە و ئەوانی تریش مێژوویەکی زاندراوە. لە 11ی سێپتەمبەری بەناوبانگدا، ئوسامە بن لادن جەنگەکەی گواستەوە بۆ ناو خودی خاکی ئەمریکا، لە بەرامبەردا جۆرج بوش جەنگی دژ بەوەی کە بە مۆڵگەکانی تیرۆری دەزانی، ڕاگەیاند.

جێی سەرسوڕمان نەبوو کە ئەمریکای بریندار بە ڕێبەرایەتی سەرۆک جۆرج بوش بڕیاری ڕووخانی ڕژێمی مەلا عومەر بدات، کە سور بوو لەسەر داڵدەدانی ئوسامە بن لادن و تەواوی ئەو ئامۆژگارییانەی پشتگوێ خست کە داوایان لێدەکرد لەو پیاوە دووربکەوێتەوە یاخود ڕادەستی بکات.

بەڵام وەڵامە گەورەکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بوو، کە لە ساڵی 2003دا بینی چۆن زرێپۆشێکی ئەمریکی پەیکەرەکەی سەددام حسێنی لە مەیدانی فیردەوسی بەغدا داڕومان. پاشانیش ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بینی چۆن پەتی سێدارە لە ملی سەددام ئاڵا، ئەوەش ببووە مایەی دڵەڕاوکێی دوو پیاو: یەکەمیان معەمەر قەزافی و دووەمیان عەلی عەبدوڵڵا ساڵح.

  

Untitled Media

 

وێنەی جۆرج بوش و عەلی عەبوڵا ساڵح

ئوسامە بن لادن بەئەنقەست زۆربەی ئەندامانی ئەو تیمەی پەلاماری نیویۆرک و واشنتۆنیان دا لە هاووڵاتییانی سعودیە هەڵبژارد، بەو هیوایەی قەیران و دابڕان لە نێوان واشنتۆن و ڕیازدا دروست بکات. ئەوەی دەیوویست نەیپێکا، بەڵام ئەوەی ڕوویدا تاقیکردنەوەیەک بوو لەسەر ئاستی تەواوی جیهانی ئیسلامی. لە ئەمریکا دەنگی زۆر بەرزبوونەوە کە داوای ڕیشەکێشکردنی تیرۆریان دەکرد. پەلامارەکان پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ڕۆژئاوایان لەگەڵ گەلێک وڵاتدا تووشی شڵەژان کرد، وە پەیوەندی حکومەتە ڕۆژئاواییەکانیشیان لەگەڵ کۆمەڵگە عەرەبی و ئیسلامییەکاندا ئاڵۆز کرد، بەتایبەت لەگەڵ هەڵکشانی شەپۆلەکانی کۆچبەریدا. وا ئۆکتۆبەری ئەمڕۆش دەبینین کە باڵی ڕاستڕەوی توندڕەو لە چەندین گۆڕەپانی ئەوروپیدا سەرهەڵدەداتەوە.

  

Untitled Media

 

وێنەی سەرۆکی کۆچکردووی فەلەستینی"یاسر عەرەفات"

لەو ڕۆژەدا، یاسر عەرەفات لە غەززە نیشتەجێ بوو. بە تیشکخستنە سەر ئەوەی چەند فەلەستینییەک لە کەرتی ڕۆژئاوا و غەززە نیگەران بوو کە شیرینییان دابەش دەکرد بەبۆنەی خۆشییان لە پەلامارەکان و وەک دەربڕینی ڕقێک بەرامبەر لایەنگری ئەمریکا بۆ ئیسرائیل. عەرەفات، سەرباری هەڵکشانی تەمەنی، سوور بوو لەسەر ئەوەی خوێن ببەخشێتە بریندارەکانی نیویۆرک و واشنتۆن، و ڕووی کردە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی غەززە. هەندێک دەڵێن عەرەفات لە کاتژمێرە یەکەمەکاندا ترسی ئەوەی هەبوو فەلەستینییەکان تێوەگلابن لە بەشداریپێکردنی جێبەجێکردنەکەدا.

معەمەر قەزافیش هەستی بە نیگەرانی کرد، ئەگەرچی لە کاتژمێرە سەرەتاییەکاندا خۆی و سەددام حسێن تووشی ئەو وەهمە ببوون کە ئەم لێدانە ئەمریکا لاواز دەکات.

قەزافی داوای لە عەبدولڕەحمان شەڵقەمی وەزیری دەرەوە کرد کە عەبدولعەزیز بۆتەفلیقەی سەرۆکی جەزائیر ڕاسپێرێت بۆ ئەوەی بوش ئاگادار بکانەوە کە لیبیا ئامادەیە پەیوەندییەکان ئاسایی بکاتەوە و لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ ئەمریکادا هەڵبداتەوە. بۆتەفلیقە هەڵوێستەکەی لیبیای بە بوش ڕاگەیاند، بەڵام سەرۆکی ئەمریکا بە میوانەکەی گوتبوو: "بە قەزافی بڵێ دەبێت دەستبەجێ دەست لە کۆگای بەرنامە

Untitled Media

 

ئەتۆمییەکەی هەڵبگرێت، دەنا خۆمان دەچین و تێکیشی دەشکێنین".

  

وێنەی سەرۆکی پێشووتری لیبیا"موعەمەر قازافی"

شەڵقەم کە درکی بە کەشوهەوای گرژییەکەی ئەمریکا کردبوو، لە کۆبوونەوەیەکدا لە تەرابلووس گوتی: ئەمریکا ئەفغانستان و عێراق و لیبیاش داگیر دەکات. ڕێبەری لیبیاش بەبێ دوودڵی ملی کەچ کرد بۆ ئیرادەی بوش.

لە پەلاماردانی عێراقدا، ئەمریکا بەهانەی خاوەندارێتی چەکی کۆکوژی بەکارهێنا. هەروەها باسی لە پەیوەندی نێوان ڕژێمی عێراق و "قاعیدە" دەکرد. زۆر کەس بڕوایان بە چیرۆکی ئەم پەیوەندییە نەدەکرد، بەتایبەت لەبەر ڕۆشنایی جیاوازیی گەورەی نێوان کەسایەتی سەددام و بن لادن، و دووریی ئەو فەرهەنگ و زاراوەیەی کە هەریەکەیان پشتی پێدەبەست.

ئەم تێگەیشتنە باو بوو کە تۆمەتی ئەم پەیوەندییە هەڵبەستراوە. ڕاستییەکەی هیچ پەیوەندییەک لە ئارادا نەبوو، بەڵام سەددام لە نەودەکاندا هەڵەیەکی گەورەی کرد، بەتایبەتی لە کاتی بوونی ئوسامە بن لادن لە سودان، کاتێک کەسێکی لە "ئیخوان موسلیمین"ی سوریا نارد بۆ دیدار لەگەڵ بن لادن لە سودان. لەوێدا ڕێبەری "قاعیدە" هیچ ئارەزوویەکی نیشان نەدابوو بۆ هاوکاری لەگەڵ "ڕژێمی بەعس".

 

Untitled Media

 

 

وێنەی ئوسامە بن لادن عومەر بەشیر لە سودان

ڕژێمی عێراق هەوڵی پەیوەندییەکەی دووبارە کردەوە و بەرپرسێکی هەواڵگریی نارد بە ناوی فاروق حیجازی، بە نێوەندگیریی دکتۆر حەسەن تورابی ڕێبەری ئیسلامیی سودانی دانیشتنێکی بۆ سازکرا لەگەڵ بن لادن. دوای کۆبوونەوەکە کە زیاتر لە سێ کاتژمێری خایاند، حیجازی گەڕایەوە عێراق و پێشنیاری بۆ سەددام کرد دەست لە بابەتی بن لادن هەڵبگرێت، کە دەگوترێت داوای کردبوو سەربازگەی سەربەخۆ بۆ خۆی لەسەر خاکی عێراق دابمەزرێنێت.

ڕژێمی عێراق لاپەڕەی بیرکردنەوەی لە هاوکاری لەگەڵ بن لادن پێچایەوە، بەڵام هەواڵگری ئەمریکا کڵافەی تەمومژاوی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو لایانی قۆستەوە و وەک بهانەیەک بۆ داگیرکردنی عێراق بەکاریهێنان.

ئەمریکا هەردوو ڕژێمی تاڵیبان و سەددام حسێنی ڕوخاند، و پرۆسەیەکی ڕاوکردنی درێژخایەنی بۆ سەرکردەکانی "قاعیدە" دەستپێکرد. لە 2ی ئایاری 2011دا، ئوسامە بن لادنی شاراوە لە ئەبۆت ئابادی پاکستان تووشی حەپەسان بوو کاتێک سەربازە ئەمریکییەکانی خۆیان بەسەر حەشارگەکەیدا داڕشت. ئەمریکا تۆڵەی خۆی لە سازدەری "ڕوداوەکانی نیویۆرک و واشنتۆن" کردەوە و تەرمەکەشی فڕێدایە دەریاوە. ئوسامە بن لادن ئاوابوو، بەڵام شوێنپەنجەکانی قاعیدە باجێکی یەکجار گەورەی لەسەر وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەڵەکە کرد.

 

سەرچاوە

-       غسان شربل، بصمات 11 سبتمبر حاضرة بعد ربع قرن، صحیفة شرق الاوسط، 9 سبتمبر 2026؛

https://shorturl.at/yA2Nj

 

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 1 کاتژمێر

داهاتی سنوری سلێمانی (46%) كەمیكردووە

null
پێش 19 کاتژمێر

له‌ یه‌مه‌ن چی ده‌گوزه‌رێت؟ دوای هورمز ئێران (باب مه‌نده‌ب) كۆنترۆڵ ده‌كات ؟

null
٨ ئەیلوول ٢٠٢٦

پەیامە نوێییەكانی ڤاگن بۆ یەغداد