درەو:
مەزڵوم عەبدی: پرۆسەیەک لە ئارادایە ئەنجامی ئەرێنی بۆ گەلەکەمان دەبێت؛ بە تێپەڕبوونی کات سوودەکانی دەبینین کاتێک دەڵێین بەشداری لەم دەوڵەتەدا دەکەین؛ بەو مانایەیە کە لە ناوچەکەی خۆماندا بە ناوی دەوڵەتەوە خۆمان بەڕێوە دەبەین، گەلی کورد لە چوارچێوەیەکی یاساییداو بە ناسنامەی خۆیەوە بەشداری لەم دەوڵەتە نوێیەدا دەکات، گرنگه كورد به‌شداربێت له نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری سوریا‌و رێككه‌وتنه‌كان بخرێنه ناو ده‌ستوره‌وه.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی پێشووی هێزەکانی سوریای دیموکرات و راوێژکار لە سەرۆکایەتی کۆماری سوریا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی " İlke TV " توركی :
🔹ئێمە دەچینە قۆناغێکی نوێوە، پێشوازیش لە رەخنەکان دەکەین، هەڵەیە بوترێت ئێمە تەسلیم بووین، هەروەک چۆن هەڵەیە بڵێین دەوڵەتمان شکستپێهێناوە، ئەمە پرۆسەیەکە هەم سوودی بۆ گەلی کورد و هەم بۆ دەوڵەتی سوریا هەیە.
🔹دەتوانم ئەمە بڵێم، پرۆسەیەک لە ئارادایە کە هەموان دەتوانن قبووڵی بکەن، بۆ هەمووان باش دەبێت و ئەنجامی ئەرێنی بۆ گەلەکەمان دەبێت، بە تێپەڕبوونی کات سوودەکانی دەبینین و هەمان سوودیشی بۆ دەوڵەتی سوریاش دەبێت.
🔹 داواکاری ئێمە یان داواکارییەکانی گەلەکەمان بێگومان زۆرتر بوون، لە ماوەی 15 ساڵی رابردوودا ژیانێکی جیاوازمان بەڕێوە برد‌و سیستەمێکی تایبەتمان هێنایە ئاراوە؛ بەپێوە بووین و پێگەیەکی سیاسیی تایبەتمان هەبوو، بڕیارەکانی خۆمان خۆمان دەماندان، لە هەموو بوارەکاندا، ئابوری، سیاست، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، بوارەکانی سەربازی و ئاسایش، خۆمان بڕیارمان دەدا.
🔹بەڵام ئەوە دۆخێکی کاتی بوو، ئێستا ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە خاوەنی پێگەیەکی بڕواپێکراو و بەهێز بین لەناو سوریادا، بڕوام وایە بە بەراورد بە سەردەمی رژێمی بەعس، دەتوانین بڵێین ئەمە پێشکەوتنێکی نوێیە بۆ گەلی کورد، بناغەیەکی نوێی داڕشتووە کە گەلی کورد دەتوانێت لەسەر ئەم بناغەیە بوون و ئازادیی خۆی بنیاد بنێتەوە.
🔹بەر لە هەر شتێک، گەلی کورد لە چوارچێوەیەکی یاساییدا و بە ناسنامەی خۆیەوە بەشداری لەم دەوڵەتە نوێیەدا دەکات، ئەمە دەستکەوت و سەرکەوتنێکی گەورەیە، کاتێک دەڵێین بەشداری لەم دەوڵەتەدا دەکەین، بەو مانایەیە کە لە ناوچەکەی خۆماندا بە ناوی دەوڵەتەوە خۆمان بەڕێوە دەبەین؛ کارگێڕی و کاروباری سەربازی بە ناوی دەوڵەت و وەک بەشێک لە دەوڵەت لە ناوچەی خۆماندا جێبەجێ دەکەین، پرۆسەی تێکەڵبوونەوەش لەسەر ئەم بنەمایانە داڕێژراوە.
🔹بێگومان هێشتا کاری زۆرمان لەپێشە، ئەمە دەستپێکێکی نوێ و بەهێزە بۆ ئێمە، بناغەیەک دانراوە و لەسەر ئەم بناغەیە پاشەڕۆژێکی باشتر و بەهێزتر بۆ گەلەکەمان دابین دەکەین.
مه‌زڵوم عه‌بدی راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی سوریا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ (ئیرفان ئه‌كتان) له سایتی (Amargi):
🔹كوردی سوریا ده‌یانه‌وێت دۆزه‌كه‌یان به دیالۆگ و ئاشتی چاره‌سه‌ر بكه‌ن نه‌ك به جه‌نگ، ئێستا رێڕه‌وێكی سیاسی‌یان له‌به‌رده‌مدایه بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانیان له ده‌ستوری سوریا بچه‌سپێنن.
🔹سه‌رباری ئه‌وه‌ی كورد هه‌ندێك له‌و توانایانه‌ی له‌ده‌ستداوه كه له‌ماوه‌ی ساڵانی جه‌نگ له‌به‌رده‌ستی بووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به ناسنامه‌ی خۆیانه‌وه نوێنه‌رایه‌تییان هه‌یه له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا، رۆڵه‌كانی ناوچه‌كه به‌شدارن له بواره‌كانی ئاسایش و ئیداره‌و سوپادا.
🔹بۆ جاری یه‌كه‌مه ده‌وڵه‌تی سوریا دان به بوونی كورددا ده‌نێت وه‌كو به‌شێك له وڵاته‌كه.
🔹دان به زمانی كوردیدا نراوه وه‌كو زمانێكی نیشتمانی و زمانی فێربوون، خراوه‌ته ناو پرۆسه‌ی فێركردنه‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌مه هێشتا گشتاندنی بۆ نه‌كراوه‌و خه‌بات به‌رده‌وامه بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌م مافانه‌و چه‌سپاندنیان.
🔹وه‌رگرتنی پۆستی راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی له‌چوارچێوه‌ی پابه‌ندبوونمانه به كاركردن له‌پێناو مافه‌كانی كورد له سوریا، كاركردنم له دیمه‌شق له‌پێناو هه‌موو سوریادایه، له‌گه‌ڵ هه‌وڵ بۆ گه‌یاندنی كورد به‌و شوێنه‌ی كه شایه‌نیه‌تی.
🔹گرنگه كورد به‌شداربێت له نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری سوریا، به‌شداری كورد له لیژنه‌ی ده‌ستوری ئاینده داواكاری بنه‌ڕه‌تییه بۆ زامنكردنی مافه‌كانی كورد‌و كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق بخرێنه ناو ده‌ستوره‌كه‌وه.
🔹له‌گه‌ڵ توركیا كه‌ناڵی په‌یوه‌ندی كراوه‌یه‌و ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان بگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی ئاسایی دوای ساڵانێك له ململانێ.. پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا ده‌رفه‌تێكی باشه كه ده‌كرێت سودی لێ ببینرێت.
🔹ئاشتی له جه‌نگ سه‌ختتره، چونكه هه‌ندێك لایه‌ن له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی سوریا له به‌رده‌وامی ململانێكان سودمه‌ند ده‌بن، به‌ڵام ئیراده‌یه‌ك له‌لای هه‌ردوولا بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی یه‌كخستنی هێزه‌كان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌رێگه‌ی دیالۆگه‌وه.
🔹دوای كۆتایهاتنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی، پێویست به بوونی كاری سیاسی نوێ هه‌یه، هێزێك كه پشتیوانی به‌رفراوانی خه‌ڵكی هه‌بێت و چوارچێوه‌ی حزب تێپه‌ڕێنێت، قۆناغی ئاینده پێویستی به رێكخستن و جوڵانه‌وه‌یه‌كی سیاسی هه‌یه كه بتوانێت نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م بنكه جه‌ماوه‌رییه بكات.