درەو:
فەتحوڵا حسێنی، نوێنەری ئیدارەی خۆسەر لە باشوری کوردستان لە (گفتوگۆی درەو):
- مەهامی هێزی هەسەدە وەكو هێزێكی سەربازی سەربەخۆ نەما
- بەڵام وەكو كوتلەیەكی سەربازی داخلی سوپای سوریا بوو
- لە ئێستادا چوار لیوا درووستكراوەو هەرچوار لیواكە كوردیە
- ژمارەی هەر لیوایەك (1300) كەسە
- لیوایەك لە دیریكە لە سنوری باشوری كوردستانە، لیوایەك لەناو قامیشلۆیە، لیوایەك لە حەسەكەیەو لیوایەك لە كۆبانیە.
- ئێستا لەسەر لیوای پێنجەم كار دەكەن كە بۆ عەفرین بێت.
- تا ئێستاش توركیا لە پیلان و فشارەكانی بەردەوامە لەسەر رۆژئاوای كوردستان
- گەڕانەوەی ئاوارەكان و رێگری لە گۆڕانی دیمۆگرافی گەورەترین دەستكەوتە.
- ئێمە گەشبینین بە داهاتووی رۆژئاوای كوردستان
- ئەگەر بوترێت گرەنتی چیە، هیچ گرەنتییەك لەناو سوریادا نیە.
- هیچ گرەنتییەك نیە ئەحمەد شەرع دوو سەعاتی تر لە دیشمەش بمێنێ یان نەمێنێ
- گرنتی نیە ئەو گروپە رادیكاڵەی دەوری ئەحمەد شەرع كودەتا بكەن یان نا
- ئەم رێككەوتن و تێكەڵبوونە لەگەڵ دیمەش زۆر لە بەرژەوەندی كوردە، چونكە پێش هەموو شت رێگری لەشەڕكرد.
- ئێمە تەحەمولی شەڕێكی تر ناكەین، جوگرافیای ئێمە گەمارۆدراوە،
- رێككەوتنەكەی ئێمە ناچاری نیە، بەڵكو ئێمە لەشەڕەوە بەو ئاشتی دەڕۆین
- بەڕێوەبەرێتی خۆسەر تا ئێستا وەك خۆی ماوەو كاری خۆی دەكات
- 11 نوێنەرایەتیمان لە ئاستی دەرەوە هەیەو وەك خۆیان ماون.
- هەموو ئەوانەی رۆژئاوا بەڕێوەدەبەن هەموو كوردن
- تایبەتمەندی هەرێمی كوردی وەك خۆی ماوەو وەك دیفاكتۆیە ماوە.
- یەكەمجارە بەرپرسانی دیمەشق دانیان بەوەداناوە كە لە بری باكوری سوریا دەڵێن هەرێمی كوردی
- ئاسایش و ئەمنی عامە هەمووی وەك خۆی ماوەو لەدەستی كورددایە.