سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

ئەمریکا رێککەوتنی هاوکاری پێشمەرگە نوێ ناكاتەوە

تۆڕی هەواڵی بی بی سی: وەزارەتی جەنگی ئەمریکا بە سەرکردەکانی هەرێمی کوردستانی راگەیاندووە رێککەوتنی هاوکاری پێشمەرگە نوێ ناكاتەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 29 ئاب 2026

 ئەمریکا رێککەوتنی هاوکاری پێشمەرگە نوێ ناكاتەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو:
تۆڕی هەواڵی "بی بی سی" لە راپۆرتێكدا دەڵێت، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، پلانی هەیە یارمەتییە سەربازییەکان بۆ هاوپەیمانێکی سەرەکی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببرێت، کە هاوکاری ئەمریکای کردبوو لە تێکشکاندنی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، هاوپەیمانێک کە ئێستا روبەڕوی هێرشی توندی ئێران دەبێتەوە؛ ئەوەش بەپێی چوار سەرچاوەی ئاگادار لە بابەتیەکە.
بی بی سی ئاماژە بەوەدەكات، وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لە کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەدا بە سەرکردەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقی راگەیاندووە، ئیدارەی ئەمریکا پلانی نییە رێککەوتننامە بەسەرچووەکەی هاوکاری ئاسایشی هێزەکانی پێشمەرگە نوێ بکاتەوە.
بی بی سی قسەی لەگەڵ دوو بەرپرس کردووە کە بەشدارییان لە دانوستانەکاندا کردووە، هەروەها دوو سەرچاوەی دیکەی ئاگادار لە بابەتەکە، سەرچاوەکان بە مەرجی ئاشکرانەکردنی ناویان قسەیان لەسەر ئەو دانوستانانە کردووە کە پێشتر وردەکارییەکانیان بڵاونەکرابووەوە.
بەرپرسانی کورد لەوە دەترسن پچڕاندنی هاوکارییە داراییەکان ببێتە هۆی دروستبوونی بۆشایی دەسەڵات و هاندانی ئێران، کە لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگی ترەمپ لەگەڵ تاران، سەدان موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاڕاستەی کوردستانی عێراق کردووە.
شرۆڤەكاران پێیانوایە کۆتاییهێنان بە هاوکارییە ئەمنیەكان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، هاوپەیمانێکی دێرین لە عێراق لاواز دەکات و ئەو پەیامە دەنێرێت کە ناتوانرێت پشت بە ئەمریکا ببەسترێت لە پشتیوانیکردنی هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا.
یریڤان سەعید، بەڕێوەبەری دەستپێشخەری کوردی جیهانی بۆ ئاشتی لە زانکۆی ئەمریکی رایگەیاندووە: ئەمریکا پەیوەندییەکانی لەگەڵ کورددا دەپچڕێنێت، ئەو کوردانەی خوێنێکی زۆریان رشت بۆ ئەوەی هاوکاری ئەمریکییەکان بکەن لە بەدیهێنانی ئامانجەکانیان لە عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمە سەرکەوتنێکی گەورە دەبێت بۆ ئێران و چین و روسیا ئەگەر کورد بەو شێوەیە بێپشتیوان بەجێبهێڵرێت.
ترەمپ لە خولی دووەمی سەرۆکایەتییدا بەڵێنی داوە کە تێوەگلانی دەرەکی ئەمریکا لە ناوچەکانی وەک رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەم بکاتەوە، ئەوە لەكاتێكدایە جەنگی دژی ئێران هەڵگیرساندووە کە شەش مانگە بەردەوامە و هیچ ئاسۆیەکی کۆتاییهاتنی دیار نییە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 19 کاتژمێر

فەتحوڵا حسێنی: گەشبینم بە داهاتووی كوردستان

null
٢٨ ئاب ٢٠٢٦

قەرەیلان: لە نیو سەدەدا 27 هەزار شەهیدمان هەیە

null
٢٨ ئاب ٢٠٢٦

داهاتی سنوری سلێمانی (36%) كەمیكردووە