سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

راپرسی: ڕێگاوبان و تەندروستی لەخراپترینن

بەپێی ئەنجامی راپرسیەك لە پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان (ڕێگاوبان و تەندروستی) لەخراپترینن

بڵاوکراوەتەوە لە : 24 ئاب 2026

راپرسی: ڕێگاوبان و تەندروستی لەخراپترینن

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

ئەنجامی راپرسیەكی سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئاییندەیی

ڕێگاوبان و تەندروستی لەخراپترینن راپرسیەکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی خزمەتگوزارییە گشتیەکان لەهەرێمی کوردستان دەکات

بەپێی راپرسییەک کە سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی لە هەرچوار پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامیداوە و ٦١٤ کەس تێیدا بەشداربوون، هەڵسەنگاندنێکی فراوانی بۆ ئاستی خزمەتگوزارییە گشتییەکان لە هەرێمی کوردستان کراوەو بەشداربوون ئاماژە بەوە دەکەن کە ئاستی خزمەتگوزارییە گشتییەکان لە دۆخێکی ناهەمواردایە. 

لە ڕووی دیمۆگرافیەوە ، زۆرینەی بەشداربووان لە توێژی گەنجان کە زیاتر لە ٨٢٪ لە تەمەنی ٢٦ بۆ ٦٠ ساڵە)و پیاوان ٧١.٥٪ی بەشداربووانیان پێکهێناوە، ژنان بەرێژەی ٢٨.٩٪.

هەر بەپێی ڕاپرسییەکە، نیگەرانیەکی توند لە کەرتە سەرەکیەکانی خزمەتگوزاری لەهەرێم تۆمارکراوە؛ بەجۆرێک کەرتی ڕێگاوبان و قیرتاوکردن بە خراپترین کەرت دادەنرێت و ٦٠.٤٢٪ی بەشداربووان ڕەخنەیان لە دۆخی شەقامەکان گرتووە. هەروەها نیگەرانی لە کەرتی تەندروستی  لەئاستێکی بەرزدایەو گەیشتووەتە ٥٧.٨١٪ .

سەبارەت بە کەرتی پەروەردەش زیاتر لە ٥٢٪ی رەخنەیان لەم کەرتە هەیەو لە بەرامبەردا، کەرتی خزمەتگوزاری ئاوی پاک و خواردنەوە تا ڕادەیەک دۆخێکی باشتری هەیەو (٤٦.٧٥٪ بە باش هەڵسەنگێندراوە)، لەبەرامبەردا ٤٠.٠٧٪ی هاووڵاتییان ڕەخنەیان لە کوالێتیی کارەبای نیشتمانی هەیە کە لەهەندێک بارودۆخدا ئاستی پێدانی کارەبا بۆ  ٦ بۆ ١٢ کاتژمێری ڕۆژانە کەمدەبێتەوە.

هەر بەپێی ئەو ڕاپرسییەی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی، پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی خزمەتگوزارییە حکومییەکان هێشتا لە قۆناغێکی سەرەتاییدایە، بەوپێیەی ٧٤.١١٪ی بەشداربووان یان ئاپلیکەشنە حکومییەکانیان بەکارنەهێناوە یان زۆر کەم سوودیان لێبینیوە. 

هاوکات ٣٥.٣٤٪ی هاووڵاتییان پێیان وایە کەرتی تایبەتیش ڕۆڵێکی کاریگەری لە ئیدارەدانی قەیرانەکاندا نەبینیوە، ئەمەش ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ پێویستیی ئەنجامدانی چاکسازیی بنەڕەتی لە ژێرخانی خزمەتگوزارییە گشتییەکاندا.

 

Untitled Media

 

Untitled Media

 

Untitled Media

 

Untitled Media

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 3 کاتژمێر

چاوپێكەوتنی ئه‌هوه‌ن چیاكۆ ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری پژاك

null
پێش 4 کاتژمێر

نزیکبوونەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و تورکیا

null
پێش 10 کاتژمێر

سفرەکانی سەر دینار و نرخی دینار بەرانبەر بەدۆلار