سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

مەزڵوم عەبدی: كاتی ئەوە هاتووە جلە سەربازییەكانم دانێم

مەزڵوم عەبدی: پێموایە كاتی ئەوە هاتووە جلە سەربازییەكانم دانێم، كاتێك كشاینەوە بۆ ناوچە كوردییەكان بەهەموو لایەكمان وت، ئێرە خاكی خۆمانە شەڕ دەكەین؛ ئیتر شەڕ وەستا، هێزەکانی هەسەدە پەیكەری خۆیان لەژێر ناوی نوێدا دەپارێزن؛ وەک لیوای قامیشلۆو دێرک و کۆبانێ و کار دەکەین بۆ دروستکردنی لیوای عەفرین 

بڵاوکراوەتەوە لە : 22 ئاب 2026

مەزڵوم عەبدی: كاتی ئەوە هاتووە جلە سەربازییەكانم دانێم

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

مەزڵوم عەبدی:
🔻پێموایە كاتی ئەوە هاتووە جلە سەربازییەكانم دانێم
🔻كاتێك كشاینەوە بۆ ناوچە ناوچە كوردییەكان بەهەموو لایەكمان وت، ئێرە خاكی خۆمانە شەڕ دەكەین؛ ئیتر شەڕ وەستا
🔻 هێزەکانی هەسەدە پەیكەری خۆیان لەژێر ناوی نوێدا دەپارێزن؛ وەک لیوای قامیشلۆو دێرک و کۆبانێ و کار دەکەین بۆ دروستکردنی لیوای عەفرین 
درەو:
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات
🔹رێککەوتنی 29ی کانوونی دووەم کوردانی لە روودانی کۆمەڵکوژی پاراست، بەهیوای ئەوەین ئەو مافانەی لە رێککەوتنەکەدا هاتوون لە دەستوری سوریادا جێگیر بکرێن.
🔹ئەو مەرسومەی مافی بە کورد بەخشیوە هێشتا بەس نییە، پێمان وایە پێویستییەکی جدی هەیە بۆ زامنکردنی ئەم مافانە لە ڕووی دەستورییەوە.
🔹رێککەوتنی 29ی کانوونی دووەم ئاماژەی بە ناوچە کوردییەکان و تایبەتمەندییان کردووە، بەهیوای ئەوەین ئەم مافانەی سەرۆک ئیمزای لەسەر کردوون لە دەستوردا جێگیر بکرێن.
🔹پێویستە زمانی کوردی بخوێندرێت، چونکە ئێمە ماوەی 15 ساڵە بە پرۆگرامێکی تایبەت دەیخوێنین، ئاگادارمان كردوونەتەوە لە پێویستی خوێندن بە هەردوو زمانی عەرەبی و کوردی پێکەوە،  لیژنەی تایبەت هەن بەدواداچوون بۆ ئەم دۆسیەیە دەکەن.
🔹هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە راناگەیەم، بەڵکو راگەیاندنی کۆتاییهاتنی پرۆسەی تێکەڵبوونی هێزەکانمانە لەگەڵ سوپای سوریادا.
🔹هێزەکانی هەسەدە پەیكەری خۆیان لەژێر ناوی نوێدا دەپارێزن، وەک لیوای قامیشلۆ، لیوای دێرک و لیوای کۆبانێ و کار دەکەین بۆ دروستکردنی لیوای عەفرین.
🔹من ئامادەم سەردانی تورکیا بکەم ئەگەر بارودۆخەکە گونجاو بێت و ئۆجەلان رۆڵی هەبووە لە گەیشتن بە رێککەوتن و رۆڵیشی دەمێنێتەوە.
🔹رۆژئاوا هاوکاری هەموو بەشەکانی کوردستان كردووە، لە هەموو بەشەکانی کوردستانیشەوە هاتن بۆ بەرگری لە رۆژئاوا و خوێنی شەهیدان لەبیر ناکەین.
🔹ئێستا چووینەتە قۆناغێکی نوێوە و بڕیارمان داوە ببینە بەشێک لە دەوڵەتی نوێی سوریا، سەرکردایەتی نوێی سوریاش رەزامەندی لەسەر ئەمە دەربڕیوە.
🔹پلانی ستراتیجیمان داناوە بۆ کۆتاییهێنانی بەتەواوی بە دۆسیەی تێکەڵبوون لە کۆتایی ئەم مانگەدا.
رلە گەڕەکی شێخ مەقسود تووشی شکست بووین و ئەمەش پێویستی بە رەخنە هەیە و بەرپرسیارێتییەکەی هەڵدەگرین.
🔹کاتێک جەنگەکە فراوان بوو بڕیارمان دا بکشێینەوە بۆ ناوچە کوردییەکان بۆ پاراستنیان.
🔹وتمان ئەمەنە ناوچەی ئێمەن و شەڕ دەکەین بۆ پاراستنیان و ئەمەمان بە هەمووان وت، دواتر جەنگەکە وەستا و ئێستا رێککەوتن هەیە لەگەڵ دەوڵەتدا.
  🔹بەرگی سەربازیم پۆشی چونکە جەنگەکە لە ساڵی 2013 بەسەرماندا سەپێندرا، پێم وایە کاتی ئەوە هاتووە دایکەنم.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 13 کاتژمێر

شه‌وكه‌ت غرزه‌دین: سوەیدا دەیەوێت لەرێگای سەربەخۆییەوە خۆی بپارێزێت

null
٢١ ئاب ٢٠٢٦

هەیبەت حەلبوسی چی بە قالیباف وت ؟

null
٢١ ئاب ٢٠٢٦

ماشاو ورچه‌كه‌.. ئه‌نیمه‌یشن وه‌كو چه‌كێكی كاریگه‌ری "هێزی نه‌رم"