درەو:
ماڵپەڕی "ئەلمۆنیتۆر" ئەمریكی:
🔹عەرەبستانی سعودیە دەیەوێت، علی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رێکاری سزادان دژ بەو میلیشیا شیعانە بگرێتە بەر کە لە لایەن ئێرانەوە پشتگیری دەکرێن و لە سەرەتای ململانێکانی ئێرانەوە، سعودیەیان كردووەتە ئامانج.
🔹سعودییەکان دەستگیرکردن و سزادانی بەرپرسانی هێرشەکەی سەر وڵاتەكەیان دەوێت، ئەوەنا كە موشەكەكەی تەقاندووە، بەڵکو ئەوەی فەرمانەکەی دەرکردووە.
🔹دەیانەوێت لێپرسینەوە لە سەرکردەی میلیشیاکان بكرێن و لەسەر کار لاببرێن.
🔹فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە عێراق، ئەمڕۆ گەیشتە ریاز بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی سعودیە.
🔹ئەمەش وەک هەوڵێکی زیاتر بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ دراوسێ بەهێزەکەیان.
🔹زێدان کە زۆرجار بە "پاشای عێراق" ناودەبرێت، بە یەکێک لە بەهێزترین کەسایەتییەکانی عێراق دادەنرێت و خاوەنی هەژموونێکە کە هەندێک لە چاودێران پێیان وایە لە هەژموونی سەرۆک وەزیرانیش تێپەڕیوە.
🔹سعودییەکان وای دەبینن حکومەتی عێراق میلیشیاکان جڵەوناكات.
🔹پێیانوایە زەیدی قەرزاری هاوپەیمانی حزبە شیعەکانە كە ئەو پۆستەیان پێداوەو بە ئاستی جیاواز نزیکایەتیان لەگەڵ ئێراندا هەیە.
🔹سعودییەکان پلانیان دانابوو لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی 28ی تەموزدا لە جورف لسەخر بدەن، بەڵام هێرشەکانیان هەڵوەشاندەوە.
🔹زەیدی داوای مۆڵەتی کرد بۆ ئەوەی خۆی مامەڵە لەگەڵ ناوچەکەدا بکات و وتی سوپای عێراق پرسەكە دەگرێتە دەست.
🔹دیپلۆماتکارێکی رۆژئاوایی ئاگادار لە كاروباری عێراق پێشبینی ئەوەی کردووە ئەگەر سوپای عێراق هەوڵی بەزاندنی جورف لسەخر بدات، ئەوا بە ئەگەری زۆرەوە دەبێتە هۆی رووخانی حكومەتی زەیدی.
🔹قائانی لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە بە سەرکردەی میلیشیاکانی راگەیاندووە چەک رادەست نەكەن.
ربەڵکو هەوڵی چارەسەرێكی ئاشتییانەی مامناوەند بدەن لەگەڵ حکومەتدا پێش 30ی ئەیلوول و نەكەونە روبەڕوبوونەوەیەکی چەکدارییەوە لەگەڵیدا.
🔹قائانی میلیشیاكانی ئاگادار کردووەتەوە هێرشی تر نەكەنە سەر سعودیە، نەك لە ترسى لە هەڵگیرسانی جەنگێکی فراوانتر، بەڵکو لەبەر ئەوەی ئێران نايەوێت سعودیە پاڵ پێوە بنێن زیاتر بچێتە ناو باوەشی تورکیا.