شیكاری: درەو
🔻 وەزارەتی دارایی عێراق ڕاپۆرتی داهات و خەرجی خۆی بۆ نیوهی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛
🔹 کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە) نزیکەی (35 ترلیۆن و 946 ملیار) دینار بووە، پتر لە (28 ترلیۆن و 506 ملیار) دیناری بە رێژەی (79.3%) داهاتی نەوت و زۆرتر (7 ترلیۆن 439 ملیار) دیناری بە رێژەی (20.7%) داهاتی نانەوتی بووە.
🔹 کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، پتر لە (57 ترلیۆن و 186 ملیار) دینار بووە، کە (96%)ی بۆ خەرجی بەگەڕخستن و (4%) بۆ خەرجی وەبەرهێنان بووە.
🔹 وەزارەتەکە زیاتر لە (6 ترلیۆن و 285 ملیار) دیناری، بۆ موچەی فەرمانبەران و چاودێری کۆمەڵایەتی و بواری هاریکای و یارمەتی و خەرجی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان خەرجکردووە.
🔹 دوای لێدەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان لە کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی، بەڕێژەی (37%) خەرجی لە داهات زیاتر بووە و زۆرتر لە (21 ترلیۆن و 240 ملیار) دینار و کورتهێنان ڕویداوە.
یەکەم: داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە نیوهی یەکەمی (2026)دا
بەپێی دواین ڕاپۆرتی وەزارەتی دارایی عێراق، بۆ شهش مانگی یەکەمی ئەمساڵ، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (35 ترلیۆن و 945 ملیار و 999 ملیۆن و 522 هەزار و 553) دینار، بەجۆرێک بڕی (28 ترلیۆن و 506 ملیار و 130 ملیۆن و 846 هەزار و 492) دیناری بەڕێژەی (79.3%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە، بڕی (7 ترلیۆن و 439 ملیار و 868 ملیۆن و 676 هەزار و 61) دیناری بەڕێژەی (20.7%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە.
خشتەی داهاتەکان

دووەم: خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ی وەزارەتی دارایی عێراق لە نیوهی یەکەمی (2026)دا
هەر بەپێی بە ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دارایی عێراق، لە نیوهی یەکەمی (2026)، کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (57 ترلیۆن و 186 ملیار و 310 ملیۆن و 26 هەزار و 21) دینار، بەجۆرێک بڕی (54 ترلیۆن و 672 ملیار و 854 ملیۆن و 814 هەزار و 652) دیناری بەڕێژەی (96%)ی لە لەبواری خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (2 ترلیۆن و 513 ملیار و 455 ملیۆن و 211 هەزار و 369) دیناری بەڕێژەی (4%)ی بۆ بواری خەرجی وەبەرهێنان تەرخان کراوە.
وەزارەتەکە بڕی (6 ترلیۆن و 285 ملیار و 97 ملیۆن و 458 هەزار و 41) دیناری، بۆ موچەی فەرمانبەران و چاودێری کۆمەڵایەتی و بواری هاریکای و یارمەتی و خەرجی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان خەرجکردووە.
خشتەی خەرجییەکان

سێیەم: بەراوردکردنی کۆی داهات و خەرجی وەزارەتی دارایی عێراق لە نیوهی یەکەمی (2026)دا
وەک ئاماژەمان پێدا کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (57 ترلیۆن و 186 ملیار و 310 ملیۆن و 26 هەزار و 21) دینار.
لە کاتێکدا کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (35 ترلیۆن و 945 ملیار و 999 ملیۆن و 522 هەزار و 553) دینار.
واتە بڕی (21 ترلیۆن و 240 ملیار و 310 ملیۆن و 503 هەزار و 468) دیناری بەڕێژەی (37%) لە داهاتی گشتی کورتهێنان ڕویداوە.
سەرچاوە؛
ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق
- حساب الدولة لغایة کانون الثاني لسنة 2026 للموازنە الاتحادیة.
- حساب الدولة لغایة شباط لسنة 2026 للموازنە الاتحادیة.
- حساب الدولة لغایة آذار لسنة 2026 للموازنە الاتحادیة.
- حساب الدولة لغایة نیسان لسنة 2026 للموازنە الاتحادیة.
- حساب الدولة لغایة آیار لسنة 2026 للموازنە الاتحادیة.
- حساب الدولة لغایة حزیران لسنة 2026 للموازنە الاتحادیة.
https://mof.gov.iq/Budget-implementation-Archive.aspx