راپۆرتی شیكاری: هێمن خۆشناو
(عه‌بدولڵا ئۆجالان) رێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان كه له ئێستادا خۆی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه، له دیداری دوورگه‌ی ئیمرالی له‌گه‌ڵ شاندنی پارتی یه‌كسانی و دیموكراتی (ده‌مپارتی) له رۆژی 20 ته‌مموزی 2026 ده‌ڵێـت:" ناكرێت ئێران به‌م دۆخه بهێڵدرێته‌وه، چۆن سوریا له‌دوا سهردهمهكانیدا ده‌ژیا، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی شیعه‌ش له‌دوا سه‌رده‌می خۆیدا ده‌ژیت. ده‌بێت ده‌ست به هه‌ڵمه‌تێك بكرێت بۆ گۆڕینی پارتی ژیانی ئازاد (پژاك)، كه نێچیرڤان و پافڵیش به‌شداربن تیایدا. ده‌بێت توركیا رۆڵێكی ئه‌رێنی بگێڕێت. به‌بێ پێویستبوون به ئه‌مریكا و ئینگلیز په‌ره‌بده‌ن به هه‌نگاوێكی برایانه‌ی مێژوویی، ئه‌مه هاوكاری برایانه‌یه. به‌یه‌كه‌وه هه‌وڵی گۆڕینی (پژاك) بۆ سه‌ر رێچكه‌یه‌كی گونجاو بده‌ن، ئه‌گه‌ر نا هه‌زاران كه‌س له سێداره ده‌درێت و رووبارێك خوێن ده‌ڕژێت. ئه‌مریكا ئه‌مه‌ی پێناكرێت، رژێمی شیعه‌ش له بنبه‌ستبوون دایه ناتوانێ چاره‌سه‌ری بئافرێنێت".
ئایا چه‌كدادانی (پژاك) بۆ توركیا كاری له پێشینه‌یه؟
له روانگه‌ی ستراتیژیه‌وه، توركیا ته‌نیا هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و بێچه‌ككردنی (په،كه،كه) نادات، به‌ڵكو هه‌وڵده‌دات هه‌موو پێكهاته، باڵ، سه‌رچاوه‌ی ئابووری و میدیایی ئه‌م پارته هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و وه‌كو ئامانجێكی ستراتیژی سه‌یری ده‌كات. پارتی ژیانی ئازاد (پژاك) وه‌كو باڵی (په،كه،كه) له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران به‌ده‌ر نیه له‌م هاوكێشه‌یه. له هزر و روانگه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا (پژاك) یه‌كسانه به (په،كه،كه)، كه‌واته چۆن توركیا مكوڕه له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) له سوریا، به هه‌مان شێوه‌ش مكوڕه له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی (پژاك).
به‌ڵام ره‌نگه له ئێستادا بارودۆخی ناوچه‌یی له‌بار نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی توركیا پێداگری له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و چه‌كدانانی (پژاك) بكات. به تایبه‌تی یه‌كلایی نه‌بوونه‌وه‌ی دواڕۆژی رژێمی كۆماری ئیسلامی به مانه‌وه‌ی یان له‌ناوچوونی، هاتنه‌دی ئه‌و ئامانجه‌ی توركیا په‌كده‌خات و توركیاش له روانگه‌یه‌كی ته‌كتیكی بێده‌نگی له‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌كات و چاوه‌ڕێی كات و دۆخی گونجاو ده‌كات. به‌ڵام ئه‌مه تاكه هۆكار نیه كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی (پژاك) دره‌نگ ده‌خات، هۆكاری سه‌ره‌كی له‌پشت دره‌نگخستنی په‌یوه‌سته به دۆخی ناوخۆیی توركیا و لێكه‌وته‌ی بڕیاری په‌رله‌مانی توركیایه له (10 ئابی 2026) له‌مه‌ڕ به یاساییكردنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێك له ملیتانانی (په،كه،كه) بۆ توركیا. ئه‌گه‌ر له سایه‌ی ئه‌م یاساییه ملیتانانی په،كه،كه (ئه‌وانه‌ی یاساكه ده‌یانگرێته‌وه) بگه‌ڕێنه‌وه توركیا، بێمتمانه‌یی نێوان كورد و تورك بڕه‌وێته‌وه، ره‌نگه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان توركیا و پژاك بكات و مه‌سه‌له‌ی بێچه‌ككردنی ئه‌م پارته زیاتر دوابخات.
به تایبه‌تی له ئێستادا په‌یوه‌ست به كورد له گوتاری فه‌رمی ده‌وڵه‌تی توركیا گۆڕانكاریه‌ك به‌دیده‌كرێت كه زیاتر په‌یوه‌ندی به‌دۆخی ناوخۆیی توركیا و ململانێی سیاسی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه هه‌یه. (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) سه‌ركۆماری توركیا له دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ی قه‌ته‌ڕی دوێنێ شه‌ممه (15 ئابی 2026) ده‌ڵێـت:" مافی كورد له هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌پارێزین". نه‌رمی نواندنی توركیا ته‌نیا په‌یوه‌ست نیه به‌ناوخۆی توركیا، بۆ نموونه له رابردوو توركیا جه‌ختی له‌وه ده‌كرده‌وه كه ده‌بێت شه‌ڕوانانی (هه‌سه‌ده) له سوریا وه‌كو تاك بچنه ناو سوپای سوریا، به‌ڵام شه‌ڕوانانی كورد له چوارچێوه‌ی فیرقه و لیوا له‌ناو سوپای سوریا رێكخراون به‌بێ ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌یه‌كی توركی ببینین.
پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م نه‌رمی نواندنه‌ی توركیا ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر دواڕۆژی پژاك هه‌بێت و ئه‌نقه‌ره به گوێره‌ی رووداوه سیاسیه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا بكات. ئه‌گه‌ر روودواه سیاسیه‌كان (جێبه‌جێكردنی یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په،كه،كه) به‌و ئاراسته‌یه برۆن كه خزمه‌ت به ستراتیژی توركیا بكات، دوورنیه له داهاتوویه‌كی نزیكدا تێڕوانینی ئه‌نقه‌ره له‌باره‌ی پژاك گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا بێت.
بۆچی ئۆجالان باسی "پژاك" ده‌كات؟
ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیا و (عبدالـله ئۆجالان) هاونیازیش نه‌بن له‌مه‌ڕ ئێستا و دواڕۆژی پژاك، ئه‌وه هه‌ردوولا له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی (په،كه،كه) و هه‌موو پێكهاته‌كانی به پژاكیشهوه هاوڕان. بۆیه كه ئۆجالان ده‌ڵێت:" سه‌رده‌می (په،كه،كه) به‌سه‌رچووه" ئه‌مه دیدێكی ستراتیژیه و پاشه‌كشێی تێدا نیه. به‌ڵام كاتێك له دیداره‌كه‌ی (20 ته‌مموزی 2026) له‌گه‌ڵ شاندنی (ده‌مپارتی) ده‌ڵێت:" ده‌بێت ده‌ست به هه‌ڵمه‌تێك بكرێت بۆ گۆڕینی پارتی ژیانی ئازاد (پژاك)، كه نێچیرڤان و پافڵیش به‌شداربن تیایدا. ده‌بێت توركیا رۆڵێكی ئه‌رێنی بگێڕێت". ته‌واو ره‌هه‌ندی ته‌كتیكی هه‌یه و به‌ده‌ره له ره‌هه‌ندی ستراتیژی. ئۆجالان چاك ده‌زانێ كه ئێستا كاتی گونجاو نیه بۆ گۆڕینی پژاك، چونكه هێشتا داهاتووی ئێران دیارنیه و یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه. ئۆجالان به‌م قسانه‌ی ده‌خوازێت رۆڵ بۆ خۆی په‌یدا بكات و جارێكی دیكه به لایه‌نی توركی بڵێ، كاری ئێوه هێشتا له‌گه‌ڵ من ته‌واو نه‌بووه، ئه‌وه‌ی له رۆژئاوا كردم، ئاماده‌م له رۆژهه‌لاتیش دووباره‌ی بكه‌مه‌وه. به‌بێ من ناتوانن (په،كه،كه) و پێكهاته‌كانی هه‌ڵوه‌شێنه‌وه. كاریگه‌ری من له‌م رووه‌وه وه‌كو خۆیه‌تی و لاواز نه‌بووه. سه‌باره‌ت به ناوهێنانی (سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی یه‌كێتی) یش ئۆجالان دوو په‌یامی هه‌یه:
یه‌كه‌مینیان: ده‌زانێ بێ به‌شداری هه‌رێمی كوردستان پڵانه‌كان بۆ چه‌ك داماڵین سه‌ر ناگرێت و ده‌خوازێت به تورك بڵێ ده‌بێت هه‌رێمی كوردستانیش به‌شداربێ یان به‌شداری پێبكرێت.
دووه‌مینیشیان: ده‌خوازێت رۆڵی خۆی زیاتر به‌یان بكات و به توركیا بڵێ، كاریگه‌ری من ته‌نیا سنووردار نیه به (په،كه،كه) و باڵه‌كانی. به‌ڵكو كاریگه‌ریم له‌مه‌ی ده‌یبینن زیاتره و ده‌توانم كه‌سانی وه‌كو (سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان) و (سه‌رۆكی یه‌كێتی) راكێشمه ناو یاریهكهتان.
واقیع چیمان پێ ده‌ڵێـت؟
مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پژاك و چه‌كدادانی، له ئه‌مڕۆدا تا راده‌یه‌كی دیار به‌ده‌ره له ئیراده‌ی توركیا و ئۆجالان، كه هێشتا داهاتووی كۆماری ئیسلامی دیارنیه به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات. زۆرینه‌ی سه‌ركرده و كادیرانی پژاك هاوڵاتی ئێرانین، ئه‌گه‌ر چهكدابنێن و خۆیان هه‌ڵوه‌شێنه‌وه، بچنه كوێ، ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه ئێران له‌م دۆخه‌دا وه‌كو كادیرانی (په،كه،كه) كه هاوڵاتی توركین. خۆ ئه‌گه‌ر داوا بكرێت وه‌كو حزبه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له چه‌ند كه‌مپێك نیشته‌جێ بكرێن، ئه‌وه ده‌بنه پاروویه‌كی ئاسان و چه‌ور، بۆ درۆن و ده‌زگای هه‌واڵگری ئێران، دۆخیان باشتر نابێت له‌م دۆخه‌ی حزبه كوردیه ئێرانیه‌كان تێیكه‌وتوون له‌م ساته وه‌خته‌دا.
ره‌هه‌ندێكی دیكه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه په‌یوه‌سته به جوگرافیاوه، ناكرێت ئه‌م جوگرافیایه‌ی له‌ژێر ده‌ستی پژاك و (په،كه،كه) دایه، چۆڵ بكرێت. چۆلكردنی ئه‌م جوگرافیایه مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه، نه وڵاتانی ناوچه‌كه نه هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش رێگا ناده‌ن له ئێستادا ئه‌م جوگرافیایه چۆڵ بكرێت.
له هه‌مووشیان گرنگتر مانه‌وه‌ی پژاك له ئێستادا، په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و سه‌ركرده و كادیرانه‌ی په‌كه‌كه، كه یاسای په‌رله‌مانی توركیا نایانگرێته‌وه و ناتوانن له ئێستادا بگه‌ڕێنه‌وه توركیا. له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی سایای په‌رله‌مانی توركیا و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندام و كادیرانه‌ی كه یاساكه ده‌یانگرێته‌وه، پژاك به‌رپرسیار ده‌بێت له ژیان و ئاسایشی ئه‌ندامانی كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تی (په،كه،كه). بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی یاسای گه‌ڕانه‌وه، رۆڵ و جوگرافیای ژێر ده‌ستی پژاك به‌رفراوانتر بێت، كه ئه‌مه‌ش به واتای به‌هێزبوونی توانای سه‌ربازی، دارایی و لۆجستیكی ئه‌م پارته رۆژهه‌ڵاتیه كوردیه دێت.