سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (2019 - 2025)

خەرجی مووچە زۆرینەی پانتایی خەرجییەکانی بوودجەی داگیر کردووە. بە جۆرێک لە ساڵی 2019 ڕێژەی (77.6%)ی خەرجییەکان بووە، و هەرچەندە لە ساڵی 2025 دابەزیوە بۆ (69.9%)، بەڵام هێشتا وەک گەورەترین تێچووی دارایی حکومەت ماوەتەوە.

بڵاوکراوەتەوە لە : 13 ئاب 2026

  خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (2019 - 2025)

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

شیكاری: درەو

 🔹 خەرجی مووچە زۆرینەی پانتایی خەرجییەکانی بوودجەی داگیر کردووە. بە جۆرێک لە ساڵی 2019 ڕێژەی (77.6%)ی خەرجییەکان بووە، و هەرچەندە لە ساڵی 2025 دابەزیوە بۆ (69.9%)، بەڵام هێشتا وەک گەورەترین تێچووی دارایی حکومەت ماوەتەوە.

🔹 خەرجی بەکاربردن لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا ڕوو لە هەڵکشان بووە و بەشێکی بەرچاوی بوودجەی بردووە. (1.8 ترلیۆن) دینارەوە لە ساڵی 2019، گەیشتووەتە (2.77 ترلیۆن) دینار لە ساڵی 2025. 

🔹 کاتێک داتاکانی خەرجی لەگەڵ داتاکانی داهات دەخەینە پاڵ یەکتر، دەردەکەوێت کە قەبارەی خەرجییەکان لە ساڵانی 2024 و 2025 بەتەواوی بەستراوەتەوە بەو تەموویلەی لە بەغداوە دێت، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە هەرێم بۆ تێپەڕاندنی خەرجییە تێچووەکانی ڕووی لە پشتبەستن بە ناوەند کردووە.

 

پێشەکی

پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی نێوان ساڵانی 2019 تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025، خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەنگدانەوەی ڕاستەقینەی قەیرانە داراییەکان، گۆڕانکاری لە سیاسەتی ئابووری، و فشارە بەردەوامەکانی سەر بوودجەی گشتی بوون. بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەژێر باری قورسی خەرجییە تێچووەکانی مووچەدا ماوەتەوە، کە وەک بڕبڕەی پشتی خەرجی گشتی دەمێنێتەوە، لە کاتێکدا هەوڵەکان بۆ هەمەجۆرکردنی خەرجییەکان لە ڕێگەی وەبەرهێنانەوە بە هەوراز و نشێوی زۆردا تێپەڕیوە. ئەم ڕاپۆرتە ڕووناکی دەخاتە سەر ئەوەی کە چۆن دابەشبوونی داهات و خەرجییەکان کاریگەرییان لەسەر توانای حکومەت بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکان هەبووە.

 

 

وردەکاری خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (2019 - 2025)

بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، داتاکانی خەرجی گشتی هەرێمی کوردستانی بە  هەموو جۆرەکانییەوە (مووچە، خەرجی بەکاربردن، خەرجی کارەبا، خەرجی وەبەرهێنان) لە ماوەی نێوان ساڵانی 2019 تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025، قەبارە و پێکهاتەی خەرجییەکان گۆڕانکارییان بەخۆیانەوە بینیوە. لێرەدا پوختەی داتاکانی خەرجی هەر ساڵێک دەخەینەڕوو:

 

ساڵی 2019:

کۆی گشتی خەرجی: (13 ترلیۆن و 732 ملیار و 836 ملیۆن) دینار بووە، دابەشبووە بەسەر؛

·       خەرجی مووچە: (10 ترلیۆن و 650 ملیار و 887 ملیۆن) دینار بووە، کە ڕێژەی (77.6%)ی کۆی خەرجی گشتی پێکهێنابوو.

·       خەرجی بەکاربردن: (1 ترلیۆن و 885 ملیار و 627 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (13.7%) خەرجی گشتی.

·       خەرجی کارەبا: (425 ملیار و 810 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (3.1%)ی خەرجییەکان.

·       خەرجی وەبەرهێنان: (770 ملیار و 512 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (5.6%).

 

ساڵی 2020:

کۆی گشتی خەرجی: (8 ترلیۆن و 694 ملیار و 157 ملیۆن) دینار بووە، بەجۆێک؛

·       خەرجی مووچە: (6 ترلیۆن و 275 ملیار و 50 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (72.2%)ی کۆی خەرجی گشتی.

·       خەرجی بەکاربردن: (1 ترلیۆن و 824 ملیار و 554 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (21.0%).

·       خەرجی کارەبا: (501 ملیار و 372 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (5.8%).

·       خەرجی وەبەرهێنان: (93 ملیار و 181 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (1.1%).

 

ساڵی 2021:

کۆی گشتی خەرجی: (12 ترلیۆن و 386 ملیار و 545 ملیۆن) دینار بووە، بە جۆرێک؛

·       خەرجی مووچە: (9 ترلیۆن و 497 ملیار و 658 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (76.7%)ی کۆی خەرجی گشتی.

·       خەرجی بەکاربردن: (1 ترلیۆن و 807 ملیار و 863 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (14.6%).

·       خەرجی کارەبا: (637 ملیار و 513 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (5.1%).

·       خەرجی وەبەرهێنان: (443 ملیار و 511 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (3.6%).

 

ساڵی 2022:

کۆی گشتی خەرجی: (12 ترلیۆن و 789 ملیار و 706 ملیۆن) دینار بووە، بە جۆرێک

·       خەرجی مووچە: (9 ترلیۆن و 895 ملیار و 456 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (77.4%)ی کۆی خەرجی گشتی.

·       خەرجی بەکاربردن: (1 ترلیۆن و 888 ملیار و 822 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (14.8%).

·       خەرجی کارەبا: (661 ملیار و 33 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (5.2%).

·       خەرجی وەبەرهێنان: (344 ملیار و 395 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (2.7%).

 

ساڵی 2023:

کۆی گشتی خەرجی: (11 ترلیۆن و 357 ملیار و 365 ملیۆن) دینار بووە، بە شێوەیەک؛

·       خەرجی مووچە: (8 ترلیۆن و 283 ملیار و 815 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (72.9%)ی کۆی خەرجی گشتی.

·       خەرجی بەکاربردن: (1 ترلیۆن و 869 ملیار و 344 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (16.5%).

·       خەرجی کارەبا: (717 ملیار و 707 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (6.3%).

·       خەرجی وەبەرهێنان: (486 ملیار و 499 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (4.3%).

 

ساڵی 2024:

کۆی گشتی خەرجی: (14 ترلیۆن و 265 ملیار و 341 ملیۆن) دینار بووە، بە جۆرێک؛

·       خەرجی مووچە: (10 ترلیۆن و 709 ملیار و 736 ملیۆن) دینار بووە، کە ڕێژەی (75.1%)ی کۆی خەرجی پێکهبووە.

·       خەرجی بەکاربردن: (2 ترلیۆن و 222 ملیار و 864 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (15.6%).

·       خەرجی کارەبا: (646 ملیار و 566 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (4.5%).

·       خەرجی وەبەرهێنان: (686 ملیار و 175 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (4.8%).

 

ساڵی 2025:

کۆی گشتی خەرجی: (14 ترلیۆن و 326 ملیار و 901 ملیۆن و 626 هەزار) دینار بووە، بە شێوەیەک کە؛

·       خەرجی مووچە: (10 ترلیۆن و 21 ملیار و 31 ملیۆن و 360 هەزار) دینار بووە، بە ڕێژەی (69.9%)ی کۆی خەرجی گشتی.

·       خەرجی بەکاربردن: (2 ترلیۆن و 773 ملیار و 363 ملیۆن و 875 هەزار) دینار بووە، بە ڕێژەی (19.4%).

·       خەرجی کارەبا: (482 ملیار و 584 ملیۆن و 29 هەزار) دینار بووە، بە ڕێژەی (3.4%).

·       خەرجی وەبەرهێنان: (1 ترلیۆن و 49 ملیار و 922 ملیۆن و 362 هەزار) دینار بووە، بە ڕێژەی (7.3%).

 

بۆ وردەکاری تەواوی خەرجییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕوانە خشتەو چارتەکان.

خشتە و چارت

Untitled Media

 

Untitled Media

 

Untitled Media

 

 

 

 

 

 

ئاماژەکانی پشت خەرجی گشتی هەرێم لە ماوەی (2019 - 2025)

1.    کاریگەری قەبارەی مووچە لەسەر خەرجییە گشتییەکان: یەکێک لە دیارترین ئاماژەکان، ڕێژەی زۆری مووچەیە لە کۆی خەرجییەکاندا. سەرەڕای هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی، هێشتا مووچە زۆرینەی پانتایی خەرجییەکانی بوودجە داگیر دەکات. بە جۆرێک کە لە ساڵی 2019 ڕێژەی (77.6%)ی خەرجییەکان بووە، و هەرچەندە لە ساڵی 2025 دابەزیوە بۆ (69.9%)، بەڵام هێشتا وەک گەورەترین تێچووی دارایی حکومەت دەمێنێتەوە.

2.    بەرزی و نزمی لە خەرجی وەبەرهێناندا: ئاماژەیەکی مەترسیدار لە داتاکانەوە دەردەکەوێت، کە ئەویش ناجێگیریی خەرجی وەبەرهێنانە. بۆ نموونە لە ساڵی 2020 دا خەرجی وەبەرهێنان بەشێوەیەکی کتوپڕ دابەزی بۆ (1.1%) و تەنها (93 ملیار) دینار، کە ئەمە ئاماژەیە بۆ وەستانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لەو ساڵەدا. لە بەرامبەردا، لە ساڵی 2025 دا گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی مێژوویی خۆی بە نزیکەی (1.05 ترلیۆن) دینار (7.3%)، کە ئەمە دەکرێت وەک گۆڕانکارییەکی پۆزەتیڤ لە ئاڕاستەی پڕۆژەکان وێنا بکرێت.

3.    هەڵکشانی خەرجی بەکاربردن: خەرجی بەکاربردن لە ماوەی حەوت ساڵدا ڕوو لە زیادبوون بووە و بەشێکی بەرچاوی بوودجەی داگیرکردووە. (1.8 ترلیۆن) دینارەوە لە ساڵی 2019، گەیشتووەتە (2.77 ترلیۆن) دینار لە ساڵی 2025. 

4.    تێچووی کارەبا وەک بارێکی دارایی: سەرەڕای ئەوەی ڕێژەی خەرجی کارەبا بەراورد بە مووچە کەمترە، بەڵام بەردەوام لە زیادبووندایە (جگە لە ساڵی 2025). ئەم تێچوونە بەردەوامە پێشانی دەدات کە کەرتی کارەبا پێویستی بە چاکسازی بنەڕەتییە بۆ ئەوەی لە تێچوویەکی زۆری خەرجی گشتییەوە بگۆڕێت بۆ کەرتێکی بەرهەمدار.

5.    کۆی گشتی خەرجی و دابینکردنی بوودجە: کاتێک ئەم داتایانەی خەرجی لەگەڵ داتاکانی داهات (کە لە ڕاپۆرتەکانی پێشتر شیکاریمان بۆ کرد) دەخەینە پاڵ یەکتر، دەردەکەوێت کە قەبارەی خەرجییەکان لە ساڵانی 2024 و 2025 بەتەواوی بەستراوەتەوە بەو تەموویلەی لە بەغداوە دێت، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە هەرێم بۆ تێپەڕاندنی خەرجییە تێچووەکانی ڕووی لە پشتبەستن بە ناوەند کردووە.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 13 کاتژمێر

عێراقی “دوای هاوپەیمانان”

null
١٢ ئاب ٢٠٢٦

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا

null
١٢ ئاب ٢٠٢٦

بۆچی پێش سەردانەکەی بۆ تورکیا، بافڵ تاڵەبانی بانگهێشتی تاران کرا