درەو:
🔻 لە ماوەی نێوان ساڵی 2004 تاوەکو کۆتایی پێنج مانگی یەکەمی ساڵی 2026، داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر داهاتی نانەوتی (کە گوزارشت لە داهاتی ناوخۆ دەکات) بەرزو نزمی زۆری بەخۆوە بینیوە؛
🔹 ساڵی 2005: داهاتی نانەوتی: (1 ترلیۆن و 22 ملیار و 820 ملیۆن) دینار بووە.
🔹 ساڵی 2010: داهاتی نانەوتی: (2 ترلیۆن و 701 ملیار و 447 ملیۆن) دینار بووە.
🔹 ساڵی 2015: داهاتی نانەوتی: (14 ترلیۆن و 600 ملیار و 409 ملیۆن) دینار
🔹 ساڵی 2020: داهاتی نانەوتی: (7 ترلیۆن و 245 ملیار و 18 ملیۆن) دینار بووە.
🔹 ساڵی 2025: داهاتی نانەوتی: (14 ترلیۆن و 977 ملیار و 490 ملیۆن) دینار بووە.
🔹 ساڵی 2026 (تەنها 5 مانگی یەکەم): داهاتی نانەوتی: (6 ترلیۆن و 477 ملیار و 485 ملیۆن) دینار بووە.
سەرەتا
لە ماوەی نێوان ساڵی 2004 تاوەکو کۆتایی پێنج مانگی یەکەمی ساڵی 2026، داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر داهاتی نانەوتی (کە گوزارشت لە داهاتی ناوخۆ دەکات) وێنەیەکی هاوسەنگ لە دۆخی دارایی وڵات نیشان نادەن، بەڵکو مێژوویەکن لە گۆڕانکاری و شەپۆلی بەرزبوونەوە و دابەزینی توندی ئابووری. لە بەراوردکارییەکی خێرادا، ئەگەر داهاتی نانەوتی عێراق لە ساڵی 2004 ببەینە سەرەتای وەرچەرخان کە تێیدا کۆی داهاتی نانەوتی بریتی بوو لە (355 ملیار و 460 ملیۆن) دینار، دەبینین لە ساڵی 2025 دا ئەم داهاتە گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی مێژوویی خۆی لە ماوەی ساڵانەدا و بەرزبووەتەوە بۆ (14 ترلیۆن و 977 ملیار) دینار و بە ڕێژەی گەشەی 13% و زیادبوونی نزیکەی بڕی (1 ترلیۆن و 739 ملیار) دینار بەراورد بە ساڵی پێش خۆی.
کەچی لە بەرامبەردا، لە ساڵانی پێشوتردا چەندین جار ڕووبەڕووی دابەزینی توند بووەوە، لەوانە لە ساڵی 2022 دا داهاتی نانەوتی دابەزی بۆ (7 ترلیۆن و 658 ملیار) دینار، واتە تۆمارکردنی ڕێژەی گەشەی نەرێنی بە ڕێژەی (39-)% و کەمبوونەوەی قەبارەی داهات بە بڕی (4 ترلیۆن و 800 ملیار) دینار. هەروەها لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی 2026 داتاکان داهاتی نانەوتی بڕی (6 ترلیۆن و 477 ملیار) دینار تۆمار دەکەن، کە ئەمەش تەنها ئاماژەیە بۆ دۆخی داهاتی نانەوتی لەو ماوە کورتەدا نەک کۆی ساڵەکە.
داهاتی نانەوتی عێراق لە ساڵانی (2004 بۆ 5 مانگی یەکەمی 2026)
پاڵپشت بە داتاکان، ساڵانە داهاتی نانەوتی عێراق لە ساڵی 2004 ەوە خراوەتە ڕوو سەرباری بڕ و ڕێژەی گەشەی داهات لە هەر ساڵێکدا بەراورد بە ساڵی پێش خۆی، بە جۆرێک:
ساڵی 2004:
· داهاتی نانەوتی: (335 ملیار و 460 ملیۆن) دینار بووە.
ساڵی 2005:
· داهاتی نانەوتی: (1 ترلیۆن و 22 ملیار و 820 ملیۆن) دینار بووە.
· بڕی گەشە: (667 ملیار و 360 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (188%).
ساڵی 2006:
· داهاتی نانەوتی: (2 ترلیۆن و 147 ملیار و 510 ملیۆن) دینار بووە.
· بڕی گەشە: (1 ترلیۆن و 124 ملیار و 690 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (110%).
ساڵی 2007:
· داهاتی نانەوتی: (1 ترلیۆن و 436 ملیار و 860 ملیۆن) دینار بووە.
· بڕی گەشە: کەمبوونەوە بە بڕی (710 ملیار و 650 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (-33%).
ساڵی 2008:
· داهاتی نانەوتی: (1 ترلیۆن و 120 ملیار و 430 ملیۆن) دینار بووە.
· بڕی گەشە: کەمبوونەوە بە بڕی (316 ملیار و 430 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (-22%).
ساڵی 2009:
· داهاتی نانەوتی: (3 ترلیۆن و 490 ملیار و 290 ملیۆن) دینار بووە.
· بڕی گەشە: (2 ترلیۆن و 369 ملیار و 860 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (212%).
ساڵی 2010:
· داهاتی نانەوتی: (2 ترلیۆن و 701 ملیار و 447 ملیۆن) دینار بووە.
· بڕی گەشە: کەمبوونەوە بە بڕی (788 ملیار و 843 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (-23%).
ساڵی 2011:
· داهاتی نانەوتی: (1 ترلیۆن و 908 ملیار و 562 ملیۆن) دینار بووە.
· بڕی گەشە: کەمبوونەوە بە بڕی (792 ملیار و 885 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (-29%).
ساڵی 2012:
· داهاتی نانەوتی: (2 ترلیۆن و 869 ملیار و 327 ملیۆن) دینار بووە.
· بڕی گەشە: (960 ملیار و 765 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (50%).
ساڵی 2013:
· داهاتی نانەوتی: (3 ترلیۆن و 89 ملیار و 853 ملیۆن) دینار بووە.
· بڕی گەشە: (220 ملیار و 526 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (8%).
ساڵی 2014:
· داهاتی نانەوتی: (8 ترلیۆن و 314 ملیار و 213 ملیۆن) دینار بووە.
· بڕی گەشە: (5 ترلیۆن و 224 ملیار و 360 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (169%).
ساڵی 2015:
· داهاتی نانەوتی: (14 ترلیۆن و 600 ملیار و 409 ملیۆن و 490 هەزار و 363) دینار بووە.
· بڕی گەشە: (6 ترلیۆن و 286 ملیار و 196 ملیۆن و 490 هەزار و 363) دینار بووە، بە ڕێژەی (76%).
ساڵی 2016:
· داهاتی نانەوتی: (9 ترلیۆن و 674 ملیار و 722 ملیۆن و 87 هەزار و 955) دینار بووە.
· بڕی گەشە: کەمبوونەوە بە بڕی (4 ترلیۆن و 925 ملیار و 687 ملیۆن و 402 هەزار و 408) دینار بووە، بە ڕێژەی (-34%).
ساڵی 2017:
· داهاتی نانەوتی: (11 ترلیۆن و 784 ملیار و 599 ملیۆن و 576 هەزار و 907) دینار بووە.
· بڕی گەشە: (2 ترلیۆن و 109 ملیار و 877 ملیۆن و 488 هەزار و 952) دینار بووە، بە ڕێژەی (22%).
ساڵی 2018:
· داهاتی نانەوتی: (10 ترلیۆن و 404 ملیار و 441 ملیۆن و 77 هەزار و 307) دینار بووە.
· بڕی گەشە: کەمبوونەوە بە بڕی (1 ترلیۆن و 380 ملیار و 158 ملیۆن و 499 هەزار و 600) دینار بووە، بە ڕێژەی (-12%).
ساڵی 2019:
· داهاتی نانەوتی: (8 ترلیۆن و 76 ملیار و 392 ملیۆن و 13 هەزار و 534) دینار بووە.
· بڕی گەشە: کەمبوونەوە بە بڕی (2 ترلیۆن و 328 ملیار و 49 ملیۆن و 63 هەزار و 773) دینار بووە، بە ڕێژەی (-22%).
ساڵی 2020:
· داهاتی نانەوتی: (7 ترلیۆن و 245 ملیار و 18 ملیۆن و 301 هەزار و 218) دینار بووە.
· بڕی گەشە: کەمبوونەوە بە بڕی (831 ملیار و 373 ملیۆن و 712 هەزار و 316) دینار بووە، بە ڕێژەی (-10%).
ساڵی 2021:
· داهاتی نانەوتی: (12 ترلیۆن و 459 ملیار و 66 ملیۆن و 859 هەزار و 184) دینار بووە.
· بڕی گەشە: (5 ترلیۆن و 214 ملیار و 48 ملیۆن و 557 هەزار و 966) دینار بووە، بە ڕێژەی (72%).
ساڵی 2022:
· داهاتی نانەوتی: (7 ترلیۆن و 658 ملیار و 787 ملیۆن و 624 هەزار و 284) دینار بووە.
· بڕی گەشە: کەمبوونەوە بە بڕی (4 ترلیۆن و 800 ملیار و 279 ملیۆن و 234 هەزار و 900) دینار بووە، بە ڕێژەی (-39%).
ساڵی 2023:
· داهاتی نانەوتی: (9 ترلیۆن و 799 ملیار و 47 ملیۆن و 964 هەزار و 673) دینار بووە.
· بڕی گەشە: (2 ترلیۆن و 140 ملیار و 260 ملیۆن و 340 هەزار و 389) دینار بووە، بە ڕێژەی (28%).
ساڵی 2024:
· داهاتی نانەوتی: (13 ترلیۆن و 237 ملیار و 705 ملیۆن و 728 هەزار و 491) دینار بووە.
· بڕی گەشە: (3 ترلیۆن و 438 ملیار و 657 ملیۆن و 763 هەزار و 818) دینار بووە، بە ڕێژەی (35%).
ساڵی 2025:
· داهاتی نانەوتی: (14 ترلیۆن و 977 ملیار و 490 ملیۆن و 869 هەزار و 615) دینار بووە.
· بڕی گەشە: (1 ترلیۆن و 739 ملیار و 785 ملیۆن و 141 هەزار و 124) دینار بووە، بە ڕێژەی (13%).
ساڵی 2026 (تەنها 5 مانگی یەکەم):
· داهاتی نانەوتی: (6 ترلیۆن و 477 ملیار و 485 ملیۆن و 845 هەزار و 852) دینار بووە.
شەپۆلەکانی نانەوتی عێراق

