درەو:
ئاگاداریی ئەمنی: باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەغدا و کونسوڵخانەی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر – ١ی ئابی ٢٠٢٦
ڕووداو: بەهۆی هەڵکشانی گرژییەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دۆخی ئاسایشی بە ئاڵۆزی دەمێنێتەوە، لەگەڵ ئەگەری ڕوودانی ئاڵۆزبوونی چاوەڕواننەکراو.
پێویستە ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییانەی لە ئێستادا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، وریایی لەڕادەبەدەر بنوێنن و ئاستی وشیارییان بەرز بکەنەوە، هەروەها ئامادە بن بۆ ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان، داخرانی کاتیی ئاسمانی ناوچەکە، و دروستبوونی ئاستەنگ لە گەشتکردندا. هەندێک لە کۆمپانیا ئاسمانییەکانی ناوچەکە دەستپێکردنەوەی خشتەی گەشتەکانی پێشووتریان دواخستووە، لە کاتێکدا کۆمپانیای تر هەندێک لە هێڵە ئاسمانییەکانیان هەڵوەشاندووەتەوە. پێویستە هاوڵاتییانی ئەمریکی لە ناوچەکە بیر لە جێهێشتن بکەنەوە، یان ئامادە بن بۆ جێهێشتن لە حالتێکدا ئەگەر هەر پەرەسەندنیك ڕووبدات.
هەروەها دەتوانن ڕاستەوخۆ بەدواداچوون بۆ زانیارییەکانی گەیشتن و دەرچوونی فڕۆکەکان بە کاتی ڕاستەقینە لە ڕێگەی ئەم ماڵپەڕانەی خوارەوە بکەن:
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر: https://www.eia.krd/english/flight-information
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا: https://www.flightradar24.com/data/airports/bgw
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە: https://www.flightradar24.com/data/airports/bsr
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی (سلێمانی): https://www.sulairport.krd/
پێویستە ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییانەی لە دەرەوەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، بە جدی پێداچوونەوە بکەنەوە لە گەشتکردن بۆ ئەم ناوچەیە یان لە ڕێگەیەوە. ئاما ئەو کەسانەی بڕیاری گەشتکردن دەدەن بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یان لێیەوە، دەبێت بەدواداچوون بۆ دوایین پێشهاتەکانی تایبەت بە کاری فڕۆکەخانەکان و کۆمپانیا ئاسمانییەکان بکەن.
دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا، لەوانەش ئەو دامەزراوانەی لە دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، ڕووبەڕووی بەئامانجگرتن بوونەتەوە. هەروەها دەکرێت ئێران و گرووپە لایەنگرەکانی بەرژەوەندییەکانی تری ئەمریکا لە دەرەوە یان شوێنە پەیوەندیدارەکان بە ویلایەتە یەکگرتووەکان و هاوڵاتییانی ئەمریکی لە سەراسەری جیهان بکەنە ئامانج، لەوانەش کۆمپانیا ئەمریکییەکان و دامەزراوەکانی تر.
دۆخەکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام لە گۆڕانکاریی خێرا و نادڵنیاییدایە. ڕژێمی ئێران بەوە ناسراوە کە ڕەفتارەکانی چاوەڕواننەکراون، ئەمەش لە بڕیارەکانی دواییدا بۆ ئەنجامدانی هێرش لە ناوچەکەدا بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە یان پاساوی ڕوون دەرکەوتووە، جگە لە فراوانکردنی مەودای ئۆپراسیۆنەکانی بۆ ناوچەگەلێک کە پێشتر ئامانج نەبوون، وەک میسر. بۆیە پێویستە هاوڵاتییانی ئەمریکی لە ئامادەباشیدا بمێننەوە، چونکە بەئامانج نەگرتنی بەرژەوەندی یان کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە وڵاتێکی دیاریکراودا لە ڕابردوودا، لێکدانەوەی ئەوەی بۆ ناکرێت کە لە داهاتوودا ئارام دەبێت.
ڕێنمایی دەدرێتە هاوڵاتییانی ئەمریکی لە عێراق کە ئاستێکی بەرزی ئامادەیی بپارێزن، بەدواداچوون بۆ ڕاگەیاندنە ناوخۆییەکان بکەن، و پابەندی ڕێنماییەکانی دەسەڵاتدارانی ناوخۆ بن. هەروەها پێویستە ئامادە بن بۆ ئەگەری دروستبوونی ئاستەنگ لە جووڵەی گەشتکردن یان داخرانی ئاسمانی ناوچەکە لە هەر کاتێکدا و بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە. لە حالەتی ڕوودانی هەر هێرشێکدا، تکایە لە شوێنێکی ئارامدا پەنا بگرن و خۆتان لە نزیکبوونەوە لە پاشماوەی تەقەمەنی یان کەلوپەلی کەوتوو بەدوور بگرن.
دۆخی کارکردن (Operational Status):
نێردەی ئەمریکی لە عێراق بەردەوامە لە کارەکانی باڵام لەگەڵ بەردەوامیی فەرمانی چۆڵکردنی زۆرەملێ (Mandatory Departure Order) بۆ فەرمانبەرە نائاساییەکان.
ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییانەی پێویستیان بە یارمەتییە دەتوانن پەیوەندی بکەن بە:
باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەغدا لە ڕێگەی ئیمەیڵی: [email protected]
یان کونسوڵخانەی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر لە ڕێگەی ئیمەیڵی: [email protected]
ئەو ڕێکارانەی پێویستە بگرترێنە بەر:
ئاگاداری دەوروبەرت بڕبە و بەردەوام چاودێری بکە.
خۆت بەدوور بگرە لە هەموو خۆپیشاندان و کۆبوونەوە گەورەکان.
خۆت بەدوور بگرە لەو ناوچانەی کە هێزەکانی پۆلیس بە چڕی تێیاندا بڵاوبووەتەوە.
بەدواداچوون بۆ ڕاگەیاندنە ناوخۆییەکان بکە بۆ دەستکەوتنی دوایین پێشهاتەکان.
پابەندی ڕێنماییەکانی دەسەڵاتدارانی ناوخۆ بە.
ئەگەر گەشتەکەت کاریگەریی سەر دروست بوو، ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە کۆمپانیای ئاسمانییەکەتەوە بکە بۆ زانینی وردەکاریی گۆڕین یان دووبارە ڕێکخستنەوەی خشتەی گەشتەکەت.
وریایی بنوێنە و بە ئاگاییەوە بمێنەرەوە لەو شوێنانەی بە ئاشکرا پەیوەندیدارن بە ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە، وەک باڵیۆزخانەکان، کۆمپانیاکان، یان دامەزراوە ئەمریکییەکان.
کەسایەتییەکی ئاسایی بپارێزە و لە دەربڕین و دەرکەوتنی سەرنجڕاکێش بەدوور بە.
خۆت تۆمار بکە لە بەرنامەی (Smart Traveler Enrollment Program - STEP)ی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا. تۆمارکردن لەم بەرنامەیەدا دەتبەستێتەوە بە باڵیۆزخانە یان کونسوڵخانەی ئەمریکی، ئەمەش ڕێگەت پێدەدات دوایین ئاگاداری و پێشهاتە ئاسایشییەکان وەربگریت، هەروەها پەیوەندیکردن لەگەڵتدا لە کاتی باری نائاساییدا ئاسانتر دەکات.