سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

ڕاپۆرت

ئەمریكا هێزەكانی لە فڕۆكەخانەی هەولێر كشاندەوە

ماڵپەرێكی ئەمریكی بڵاویكرەوە سوپای ئەمریكا بە بێدەنگی دواین هێزەكانی و سیستمی بەرگری ئاسمانی لە نزیك فڕۆكەخانەی هەولێر كشاندووەتەوە، پرۆسەكە هەفتەی رابردوو دەستپێكردووەو تائێستا بەردەوامە؛ زۆرینەی سەربازو چەكە قورەسەكان براونەتە دەرەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 31 تەمموز 2026

ئەمریكا هێزەكانی لە فڕۆكەخانەی هەولێر كشاندەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 
درەو:
ماڵپەری " ئەلمۆنیتۆر" لە راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووە، سوپای ئەمریکا دەستیکردووە بە کشانەوەی دوایین هێزەکانی کە لە عێراق ماونەتەوەو لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر لە هەرێمی کوردستان جێگیرکراون.
ماڵپەرە ئەمریكییەكە لە زاری سەرچاوە ئاگادارەكانەوە رایگەیاندووە، سوپای ئەمریكا، سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆتی كێشاوەتەوە، کە توانای دۆزینەوەو رێگریکردنی لە موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هەیە.
ئەلمۆنیتۆر دەڵێت، سەرچاوەکان بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخەنەڕوو، روونیان کردەوە سیستەمی بەرگریی موشەکی زەوی بە ئاسمانی پاتریۆت و ئامێرە ئاسمانییەكانى دیکە كە پێشتر لە کۆمەڵگە سەربازییەکە بوون كێشراونەوە ، پڕۆسەکەش هەفتەی رابردوو دەستیپێکردووەو تا ئێستاش بەردەوامەو زۆربەی سەربازانی ئەمریکاو کەرەستە قورسەکانیان گواستراونەتەوەو سەرجەم سیستمە دژە موشەکیەكان بۆ شوێنێکی ئاشکرا نەکراو گوازراونەوەو لەوێ‌ جێگیرکراونەتەوە. 
بەرپرسانی هەرێمایەتیەكان ئەو کشانەوەیەیان بە رێکارێکی رۆتینی و هاوتەریب لەگەڵ پابەندبوونی ئەمریکا بۆ کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی لە عێراق تا 30ی ئەیلول وەسفکردووە کە لەگەڵ بەغداد رێککەوتنی لەسەر کردووە.
بەڵام ئەم کشانەوەیە کە لە کاتێکدایە کە هێرشە بەردەوامەکانی ئێران و میلیشیا شیعەکانی بە تایبەتی بۆ سەر کوردستانی عێراق، وایکردووە کورد هەست بە نەبوونی هیچ بەرگرییەك بكات.
کاپتن تیم هۆکینز، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، رەتیکردەوە هیچ لێدوانێک لەسەر هیچ جوڵەیەکی سەربازی ئێستا بدات.
بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی داواکارییەکەی ئەلمۆنیتۆریان نەداوەتەوە بۆ لێدوان لەسەر ئەو بایەتە.
لە کاتێکدا سیستەمی موشەکی پاتریۆت بۆ پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا جێگیرکرابوو، کوردەکانیش سودێکی بەرچاویان لەم پاراستنە ئەمنییە وەرگرتووە، فڕۆکەخانەی هەولێر لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ئێرانەوە لە مانگی شوباتەوە، بە ئەم هەفتەیەشەوە، چەندین جار لەلایەن ئێران و میلیشیا هاوپەیمانەکانییەوە هێرشی كراوەتە سەر.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 8 کاتژمێر

هه‌ڵه‌ كوشنده‌كان له‌ جه‌نگی ئێران و عێراقدا: سه‌دام و خومه‌ینی له‌ رووانگه‌ی ستراتیژیی كلاسیكییه‌وه‌

null
پێش 17 کاتژمێر

داهاتی سنوری سلێمانی (17%) كەمیكردووە

null
٢٣ ئەیلوول ٢٠٢٦

تەسنیم: دەبێت عێراقچی داوای لێبوردن بكات