راپۆرت: دره‌و
په‌ڕینه‌وه‌ی هه‌زاران كۆچبه‌ر له مه‌غریبه‌وه به‌ره‌و ئیسپانیا له چه‌ند كاتژمێرێكدا، ئه‌وروپییه‌كانی خستوه‌ته بیری ساڵی 2015و كۆچی به لێشاوی خه‌ڵكی سوریا، بڕیارێكی دادگای باڵای ئیسپانیا له‌م مانگه‌دا به هۆكاری سه‌ره‌كی كۆچی به‌لێشاوی ئه‌مجاره داده‌نرێت، ئیتالیا هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی رێككه‌وتنی (شنگن) ده‌كات و فه‌ره‌نساش له سنوره‌كانی رێوشوێنی توندكردوه‌ته‌وه. ورده‌كاری زیاتر له‌م راپۆرته‌دا.
50 هه‌زار كۆچبه‌ر له شه‌و و رۆژێكدا
زیاتر له 49 هه‌زار كۆچبه‌ر له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا، له ده‌ریاو وشكانییه‌وه له مه‌غریبه‌وه په‌ڕیونه‌ته‌وه بۆ ناو شاری سیوتا (عه‌ره‌به‌كان پێی ئه‌ڵێن سه‌بته)، كه هه‌رێمكی ئیسپانیایه‌و له باكوری ئه‌فریقادا هه‌ڵكه‌وتووه، ئه‌مه به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنی به‌رپرسانی ئیسپانیا.
ئه‌مه ده‌ریده‌خات، ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا چونه‌ته ناوی (سیوتا)، ره‌نگه زیاتر بن له نیوه‌ی ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی دانیشتووانی شاره‌كه خۆی كه 83.600 كه‌سه، ئه‌مه به‌گوێره‌ی دواین ئاماری خۆجێی.
له دوێنێوه چه‌ندین وێنه‌و گرته‌ی ڤیدیۆیی بڵاوبوونه‌ته‌وه كه كۆچبه‌ران به مه‌له‌كردن ده‌چنه ناو شاری سه‌بته‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه میدیا خۆجێییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن به درێژایی شه‌ویش پرۆسه‌ی په‌ڕینه‌وه به‌رده‌وام بووه.
لانی كه‌م 18 كه‌س له‌كاتی هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه‌و گه‌یشتن به شاری (سیوتا) خنكاون. به‌مدواییه كه ژماره‌ی ئه‌وانه زیادی كرد كه هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه‌یان ده‌دات، به‌رپرسانی شاره‌كه داوایان له حكومه‌تی مه‌درید كرد هاوكارییان بكات، به‌ڵام رۆژی پێنج شه‌ممه رێوشوێنه‌كانی چاودوێری سنور توشی داڕمان هات و دۆخه‌كه ئاڵۆز بوو.
دادگای باڵای ئیسپانیا له‌م مانگه‌دا بڕیاریدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه له‌كاتی په‌ڕینه‌وه‌یاندا بۆ (سیوتا)و (مێلیلا) راده‌گیرێن، نابێت به‌شێوه‌یه‌كی خێرا بگه‌ڕێندرێنه‌وه مه‌غریب، ئه‌نخێل ڤیكتۆر تۆرێس وه‌زیری سیاسه‌تی ناوچه‌یی ئیسپانیا ئه‌م بڕیاره‌ی دادگا به یه‌كێك له هۆكاره‌كانی زیادبوونی ژماره‌ی كۆچبه‌ران ده‌زانێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیسپانیا تۆڕه‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤ تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌یان قۆستوه‌ته‌وه بۆ "هاندانی كۆچبه‌ران بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی نایاسایی".
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیسپانیا رایگه‌یاند" هێزه چه‌كداره‌كان ده‌سه‌ڵاتی خۆیان یان هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی تر كه پێویست بێت بۆ پاراستنی ئاسایشی شاری (سیوتا) به‌كارده‌هێنن و پاسه‌وانی مه‌ده‌نی به‌هێز ده‌كه‌ن".
له به‌یاننامه‌یه‌كی تردا وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیسپانیا جه‌ختی له‌سه‌ر هاوكاری خۆی كرد له‌گه‌ڵ مه‌غریبی عه‌ره‌بی به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی خاكی ئه‌و وڵاته‌یان به‌ره‌و ئیسپانیا به‌زاندووه له "زووترین كاتدا".
شاری (سیوتا) ده‌كه‌وێته كه‌ناراوی باكوری مه‌غریبه‌وه، گه‌رووی (جه‌به‌ل تاریق) ئه‌م شاره‌ی له خاكی سه‌ره‌كی ئیسپانیا جیاكردوه‌ته‌وه، بۆیه له مێژه ئه‌م شاره بووه به خاڵی سه‌ره‌كی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه هه‌وڵی گه‌یشتن به ئه‌وروپا ده‌ده‌ن.
(سیوتا)و (مێلیلا) خاڵی ناكۆكی نێوان ئیسپانیا‌و مه‌غریبن، مه‌درید جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات ئه‌م دوو ناوچه‌یه به‌شێكی جیانه‌كراوه‌ن له ئیسپانیا و، هه‌مان دۆخی یاسایی ئه‌و هه‌رێمانه‌یان هه‌یه كه له‌ناو خاكی ئیسپانیادا جۆرێك له نیمچه سه‌ربه‌خۆییان هه‌یه.
به‌پێی ئه‌وه‌ی ده‌زگا راگه‌یاندنه خۆجێییه‌كان باسی ده‌كه‌ن، به‌درێژایی ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه پرۆسه‌ی په‌ڕینه‌وه‌ی كۆچبه‌ران به‌رده‌وام بووه‌و هه‌ندێك پێكدادانیش له‌نێوان كۆچبه‌ران و پۆلیس روویداوه.
ئه‌و وێنه‌و ڤیدیۆیانه‌ی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوبوونه‌ته‌وه ده‌ریده‌خه‌ن، به‌ر فڕێدراوه‌ته سه‌ر رێڕه‌وه سنورییه‌كان و، هه‌زاران گه‌نجیش له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان خه‌وتوون.
به‌قسه‌ی به‌رپرسانی خۆجێیی، له‌نێوان 300 بۆ 400 كه‌س كه له مه‌غریبه‌وه هاتوون، به شاری (مێلیلا)دا تێپه‌ڕیوون، ئه‌مه دووه‌م گه‌وره شاری ئیسپانیایه له باكوری ئه‌فریقا كه خۆبه‌ڕێبه‌رێتی هه‌یه.
ئیتالیا هه‌ڕه‌شه ده‌كات و مه‌ردید گله‌یی هه‌یه
ئه‌م دۆخه وای له حكومه‌تی ئیتالیا كردووه رابگه‌یه‌نێت به‌نیازی "گرتنه‌به‌ری رێكاری نائاسایی"ه، له‌وانه‌ش هه‌ڵپه‌ساردنی رێككه‌وتنی (شنگن)؛ كه رێگه به كردنه‌وه‌ی سنور ده‌دات بۆ هاتوچۆ له‌گه‌ڵ ئیسپانیا.
له‌لای ئیسپانیاشه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی خێرا كه‌ناراوه‌كان پڕبوون له چوپ و لاستیكی مه‌له‌كردن، له‌كاتێكدا هه‌ندێك له كۆچبه‌ران ئاهه‌نگ ده‌گێڕن بۆ گه‌یشتیان به ئیسپانیا، هه‌ندێكی تریان له‌كاتی په‌ڕینه‌وه‌دا ده‌خنكێن.
هێشتا هۆكاری ئه‌م زیادبوونه‌وی پرۆسه‌ی په‌ڕینه‌وه‌ی نایاسایی له مه‌غریب و ئاستی توندی هه‌وڵی ده‌سه‌ڵاتداران بۆ رێگریكردن له په‌ڕینه‌وه‌یان نه‌زانراوه، به‌ڵام به‌رپرسێكی ئیسپانی وتی: سنور له حاڵی داڕمانی ته‌واوه‌تیدایه.
بڕیاره (پیدرۆ سانشێز) سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا سه‌رجانی هه‌رێمه‌كه بكات، به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی داوه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا دۆخه‌كه بباته‌وه شوێنی ئاسایی خۆی.
له ئیسپانیا بنكه‌كانی پێشوازیكردن له كۆچبه‌ران پڕبوون، ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆجێیی حكومه‌تی مه‌درید تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی له پرۆسه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كۆچبه‌راندا زۆر خاو و له‌سه‌رخۆیه.
خوان خیسۆس ڤیڤاس پارێزگاری هه‌رێمی سیوتا وتی: هاتنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی كۆچبه‌ر له‌سه‌رووی توانای به‌رده‌ستدایه. داوای كرد حكومه‌تی ئیسپانیا ده‌ستوه‌ردان بكات.
ئه‌م دۆخه‌ی كۆچبه‌رانی مه‌غریب دروستیان كردووه، ناكۆكی سیاسی له‌گه‌ڵ ئیتالیاش دروستكردووه، خاتوو جۆرجیا میلۆنی سه‌رۆك وه‌زیران وتی: تاوتوێی ئه‌وه ده‌كه‌م رێككه‌وتنی سنوریی (شنگن) بۆ كردنه‌وه‌ی سنور له‌گه‌ڵ ئیسپانیا هه‌ڵپه‌سێرم.
خاتوونی میلۆنی له تۆڕی كۆمه‌ڵاتی (ئێكس) وێنه‌ی كۆچبه‌رانی له شاری سیوتا به "شۆكهێنه‌ر" ناوبرد‌و رایگه‌یاند" كۆچی نایاسایی و كۆنترۆڵ نه‌كراو، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه بۆ ئاسایشی سنوری ئه‌وروپا".
لێدوانی خاتوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا ره‌نگدانه‌وه‌ی لێدوانێكی هاوشێوه‌ی ئەنتۆنیۆ تاجانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بوو، به‌ڵام پێناچێت ئاسان بێت بتوانێت هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی بۆ داخستنی سنور جێبه‌جێ بكات.
خوسیه ئه‌لڤارێس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا له لێدوانێكدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیای تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی ده‌یه‌وێت پرسی كۆچبه‌ران بۆ مه‌به‌ستی سیاسی بقۆزێته‌وه‌و وتی: ئه‌م جۆره لێدوانانه گونجاون نییه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تێكی هاوبه‌ش و هاوڕێوه، كه ئێمه چاوه‌ڕێی هاوسۆزی ئه‌وروپیانه‌ی لێ ده‌كه‌ین نه‌ك پۆپۆلیزمی حزبایه‌تی.
ئه‌وه هه‌ر ئیتالیا نییه ترسی لێ نیشتووه، لۆران نونێز وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نساش رایگه‌یاند، چاودێری له‌سه‌ر سنور له‌گه‌ڵ ئیسپانیا توند ده‌كه‌نه‌وه، به‌هۆی زۆربوونی هه‌وڵی كۆچبه‌رانی نایاسایی له مه‌غریبه‌وه بۆ گه‌یشتن به شاری (سیوتا)ی ئیسپانیا.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، وه‌كو خۆی ده‌ڵێ وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا له ئێواره‌ی دوێنیوه رێنمایی ده‌ركردووه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی پشكنین له‌سه‌ر سنوره‌كانی ئیسپانیا توندبكرێته‌وه، هه‌روه‌ك هێزی ئه‌منییه‌كانیش له‌سه‌ر سنور پرۆسه‌ی چاودێرییان چڕكردووه‌ته‌وه.
ناوچه‌ی شنگن سیسته‌مێكی سنوری كراوه‌یه كه 29 ده‌وڵه‌تی ئه‌وروپا له‌خۆده‌گرێت و، به‌فه‌رمی چاودێری له‌سه‌ر سنوره هاوبه‌شه‌كان هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه.
به‌یادی رۆژانی شه‌ڕی ناوخۆی سوریاوه
له (فنیدق) كه شارۆچكه‌یه‌كی مه‌غریبه له سنوری سیوتا، ده‌سه‌ڵاتدارانی مه‌غریب ئاویان به‌كارهێناوه بۆ رێگریكردن له په‌ڕینه‌وه‌ی كۆچبه‌ران، ئه‌مه به‌پێی قسه‌ی شایه‌تحاڵه‌كان بۆ ئاژانسی (رۆیته‌رز).
له (مێلیلا) وه‌كو ئه‌وه‌ی میدیا لۆكاڵییه‌كان و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ بڵاویانكردوه‌ته‌وه، له ده‌روازه‌ی (به‌نی ئه‌نسار) پێكدادان روویداوه.
رۆیشتنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی كۆچبه‌ر له مه‌غریبه‌وه بۆ ئیسپانیا، جۆرێك له به‌راوردكاری دروستكردووه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی مانگی ئایاری 2021، كاتێك كه نزیكه‌ی 8000 كه‌س له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا چوونه ناو شاری سیوتا و، ئه‌مه‌ش ئاڵۆزی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ مه‌غریب دروستكرد.
(سیوتا)و (مێلیلا) تاكه سنوری وشكانی ئه‌فریقان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌وروپادا. له‌م ساڵانه‌ی دوایدا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسپانیا ئاسایشی ئه‌م دوو ناوچه‌یان به‌هێزكردبوو له‌رێگه‌ی زیادكردنی ئاستی چاودێریكردن و زیادكردنی بازگه‌كان و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ مه‌غریب، به‌ڵام هێشتاش خه‌ڵك ده‌یانه‌وێت بپه‌ڕنه‌وه.
كۆچ پرسێكی هه‌ستیاره له سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپا، له‌ماوه‌ی یه‌ك ده‌یه‌ی رابردوو پارته راستڕه‌وه‌كان له ئه‌وروپا سه‌ركه‌وتوون، ئه‌مه‌ش به دیاریكراوی دوای قه‌یرانه‌كه‌ی 2015وه روویدا كه زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س به‌پێ خۆیان گه‌یانده ئه‌وروپاو داوای مافی په‌نابه‌رێتییان كرد، كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی سوریا بوون.