درەو:
بە بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان نرخی بەنزین لە سلێمانی بەرزبووەوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی (200) دینار بۆ هەر لیترێك بەنزین لە سلێمانی رۆژانە نزیكەی (500) ملیۆن دینار لەسەر خەڵكی زیادیكردووە، لە هەرێمی كوردستان رۆژانە (3) ملیار دینار لەسەر خەڵكی زیادبووە.
شەوی رابردوو نرخی بەنزین لە پارێزگای سلێمانی بە تێكڕا (200) دینار بەرزبووەوە، بە نزیكەی هاوتای هاوتای نرخی لیترێك بەنزین كرایەوە لە هەولێر و دهۆك، واتا لەبری هەرزانكردن و دابەزینی نرخ لە هەولێر و دهۆك هاوتای سلێمانی كە نرخی بەنزین نزمبوو، بڕیاردرا لە پارێزگای سلێمانیش نرخی بەنزین زیادبكرێت، بڕیارە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە دراوە، بۆ گرانكردنی نرخی بەنزین لە سلێمانی.
بەنزینی سوپەر: لە 1500 دینارەوە بۆ 1700 دینار
بەنزینی موحەسەن: لە 1350 دینارەوە بۆ 1500 دینار
بەنزینی نۆرماڵ لە 1000 دینارەوە بۆ 1200 دینار
- پارێزگای سلێمانی رۆژانە پێویستی بە (2ملیۆن و 500 هەزار) لیتر بەنزین هەیە، كە هەر لیترێك (200) دینار بەرزبووەتەوە، واتا رۆژانە (500) ملیۆن دینار لەسەر خەڵكی زیادكراوەو مانگانە (15) ملیار دینار دەكات.
- لەماوەی نزیكەی (مانگێك) ی رابردوودا رابردوودا نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستان بە نزیكەی (500) دینار زیادبووە.
- رۆژانە هەرێمی كوردستان پێویستی بە (6) ملیۆن لیتر بەنزین هەیە، خۆ ئەگەر (500) دینار زیادبوو بێت ئەوا رۆژانە (3 ) ملیار دینار و مانگانە دەكاتە (60) ملیار دینار تەنیا لەسەر شانی خەڵكی زیادكراوە.
پێداویستی رۆژانەی هەرێمی كوردستان بۆ بەنزین:
پارێزگای هەولێر: (2.5 – 3)ملیۆن لیتر ڕۆژانە.
پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە: (2 – 2.5)ملیۆن لیتر ڕۆژانە.
پارێزگای دهۆک: (1 – 1،5) ملیۆن لیتر ڕۆژانە.
كۆی گشتی هەرێمی كوردستان پێویستی بە (6) ملیۆن لیتر بەنزین هەیە.
لە سنوری سلێمانی بەنزین و گازوایل لە دوو پاڵاوگە لە ناوچەی پیشەسازی عەربەت-سلێمانی بەرهەمدێت. كە ئەوانیش:
- بە ناوی (ئۆنکاسەن) unkasun
- بە ناوی (فۆکس) fox…
لە سنوری هەولێرو دهۆكیش بەنزین و گازوایل لە هەردوو پاڵاوگەی:
- كار
- لاناز