سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

داهات و خەرجیی عێراق لە (5) مانگی یەکەمی 2026 و 2025

داهاتی عێراق بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە! بەجۆرێک لە (5) مانگی یەکەمی ساڵی (2026) داهات بڕی زیاتر لە (12 ترلیۆن) دینار و نزیکەی (27%) کەمی کردووە بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی (2025). واتە لە (46 ترلیۆن) دینارەوە بۆ نزیکەی (34 ترلیۆن) دینار دابەزیوە.

بڵاوکراوەتەوە لە : 23 تەمموز 2026

داهات و خەرجیی  عێراق لە (5) مانگی یەکەمی 2026 و 2025

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

🔻 پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە (5) مانگی یەکەمی 2026 و 2025؛
🔹 داهات بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە! بەجۆرێک لە (5) مانگی یەکەمی ساڵی (2026) داهات بڕی زیاتر لە (12 ترلیۆن) دینار و نزیکەی (27%) کەمی کردووە بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی (2025). واتە لە (46 ترلیۆن) دینارەوە بۆ نزیکەی (34 ترلیۆن) دینار دابەزیوە.
🔹 خەرجییەکان لە 5 مانگی یەکەمی 2026: (46 ترلیۆن و 697 ملیار) دینار بووە، بەم پێیەش خەرجییەکان تەنها بڕی (282 ملیار) دینار و نزیکەی (0.6%) کەمیی کردووە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو، واتە ئاستی خەرجیی گشتی ئاسایی و جێگیر ماوەتەوە.
🔹 لە (5) مانگی یەکەمی 2026: نزیکەی (13 ترلیۆن) دینار کورتهێنان ڕوویداوە، بەجۆرێک ڕێژەی کورتهێنان گەیشتووەتە (38%). لە کاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی 2025؛ (822 ملیار) دینار کورتهێنان ڕوویدابوو بە ڕێژەی (2%). واتا کورتهێنانی دارایی (15 هێندە) زیادی کردووە.
🔹 تەنها لە مانگی ئایاری 2026، داهات بە شێوەیەکی زۆر مەترسیدار دابەزیوە، لە (9.5 ترلیۆن) دینارەوە لە ئایاری (2025). بۆ نزیکەی (2.6 ترلیۆن) دینار لە ئایاری (2026). واتا تەنها لە مانگی ئایاردا داهات بە ڕێژەی (73%) کەمی کردووە.
🔹 کۆی تەمویلی هەرێمی کوردستان لە (5) مانگی یەکەمی 2026: (5 ترلیۆن و 158 ملیار) دینار بووە، لە کاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی 2025؛ بە بڕی نزیکەی (5 ترلیۆن و 167 ملیار) دینار تەمویلی هەرێم کرابوو، ئەمەش دەکاتە دابەزینێکی زۆر کەم، کە تەنها (0.2%)ی کۆی گشتی تەمویل کردنەکەیە.

 

یەکەم؛ داهات و خەرجیی گشتیی عێراق – بەراوردی (5) مانگی یەکەمی 2026 و 2025

1.    ئامارە گشتییەکان بۆ (5) مانگی یەکەم (1/1 تا 31/5)

§      داهاتی گشتی (داهاتی نەوتی و نانەوتی):

-       5 مانگی یەکەمی 2026: 33,747,032,644,273 دینار

-       5 مانگی یەکەمی 2025: 46,157,110,408,761 دینار

کەواتە؛ داهات بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە! بەجۆرێک لە (5) مانگی یەکەمی ساڵی (2026) داهات بڕی (12.41 ترلیۆن) دینار و نزیکەی (26.88%) کەمی کردووە بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی (2025).

§      خەرجیی گشتی (کۆی خەرجیی بەگەڕخستن و وەبەرهێنان):

-       5 مانگی یەکەمی 2026: 46,697,085,367,879 دینار

-       5 مانگی یەکەمی 2025: 46,979,256,244,693 دینار

کەواتە؛ خەرجییەکان تەنها بڕی (282.17 ملیار) دینار و نزیکەی (0.6%) کەمیی کردووە، واتە ئاستی خەرجیی گشتی ئاسایی و جێگیر ماوەتەوە.

§      کورتهێنانی دارایی:

-       5 مانگی یەکەمی 2026: (12.95 ترلیۆن) دینار کورتهێنان ڕوویداوە، بەجۆرێک ڕێژەی کورتهێنان گەیشتووەتە (38%).

-       5 مانگی یەکەمی 2025: (822.14 ملیار) دینار کورتهێنان ڕوویدابوو، بە جۆرێک (ڕێژەی کورتهێنان (2%) بووە.

کەواتە؛ کورتهێنانی دارایی زیاتر لە (15) جار (15 هێندە) زیادی کردووە، بەهۆی دابەزینی داهات لە کاتێکدا خەرجییەکان وەک خۆیان ماونەتەوە.

2.    داتاکان بۆ تەنها مانگی ئایار (مانگی 5)ی 2026 و 2025

§      خەرجی لە مانگی ئایار:

-       ئایاری 2026: (8.86 ترلیۆن) دینار 

-       ئایاری 2025: (9.34 ترلیۆن) دینار

کەواتە؛ خەرجی کەمی کردووە بە ڕێژەی نزیکەی (5.2%).

§      داهات لە مانگی ئایار:

-       ئایاری 2026: (2.58 ترلیۆن) دینار

-       ئایاری 2025: (9.57 ترلیۆن) دینار

کەواتە؛ داهاتی مانگی ئایاری 2026 بە شێوەیەکی زۆر مەترسیدار دابەزیوە لە (9.57 ترلیۆن)ەوە بۆ (2.58 ترلیۆن) دینار، بە ڕێژەی (73%).

§      ماوەی زیادە / کورتهێنان لە مانگی ئایاردا:

-       ئایاری 2025: زیادەی دارایی بە بڕی (223.7 ملیار) دینار بووە بە ڕێژەی (2%).

-       ئایاری 2026: کورتهێنان بە ڕادەیەکی بەرزو بە بڕی (6.27 ترلیۆن) دینار و بە ڕێژەی (243%) ڕوویداوە.

بۆ وەردەکاری بڕوانە خشتەو چارتەکان

خشتەو چارتی (1 - 3)

Untitled Media

 

Untitled Media

 

Untitled Media

 

 


 

دووەم؛ تەمویلی هەرێمی کوردستان لە (5) مانگی یەکەمی 2026 و 2025

-       کۆی تەمویلی 5 مانگی یەکەمی 2026: (5,158,019,504,397) دینار بووە

-       کۆی تەمویلی 5 مانگی یەکەمی 2025: (5,166,760,773,383) دینار بووە.

کەواتە؛ تەمویلی گشتی لە 5 مانگی یەکەمی 2026دا بە بڕی نزیکەی (8.7 ملیار) دینار کەمی کردووە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2025، ئەمەش دەکاتە دابەزینێکی زۆر کەم کە تەنها (0.2%)ی کۆی گشتی، کە ئاماژەیە بۆ جێگیریی بەرچاو لە ئاستی ناردنی تەمویل لە نێوان هەردوو ماوەی ساڵەکەدا.

بۆ وەردەکاری بڕوانە خشتە و چارتەکە.

 

خشتەو چارتی (4)

Untitled Media

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق (2010 - 2022)

null
٢٢ تەممووز ٢٠٢٦

سیامەند موعینی: گۆڕینی رژێمی ئامانجی ئەمریكاو ئیسرائیلە

null
٢١ تەممووز ٢٠٢٦

ئۆجالان: دەبێت پرۆسەی یاسایی دەستپێبکات