درەو:
بەپێی داتاکانی فەرمانگەی میدیاو زانیاری، پەیوەندییە دیپلۆماسی و دەرەکییەکان بەجۆرێکە؛
🔹نوێنەرایەتییەکانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە: 14 نوێنەرایەتیی فەرمی لە وڵاتانی جیاواز و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.
🔹کۆنسولگەری و نووسینگەی وڵاتان لە هەرێم: 36 کۆنسولگەری، نووسینگەی دیپلۆماسی، و نوێنەرایەتیی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.
🔹ئاژانسەکانی هاوکاری و گەشەپێدان: 5 ئاژانسی نێودەوڵەتیی فەرمی کە نووسینگەیان لە هەرێمی کوردستاندا هەیە بۆ پشتگیریکردنی پڕۆژەکانی گەشەپێدان.
سەرەتا
دیپلۆماسیی مۆدێرن تەنها لە چوارچێوەی پرۆتۆکۆلە سیاسییە باوەکاندا کورت نابێتەوە، بەڵکو ئامرازێکە بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنان و دابینکردنی هاوکاریی گەشەپێدان بۆ ژێرخانی ناوخۆیی. خوێندنەوەی نەخشەی دیپلۆماسیی هەرێمی کوردستان پێماندەڵێت کە بوونی ئاژانسە نێودەوڵەتییەکانی وەک؛ JICA و GIZ و KOICA لە پاڵ نێردە دیپلۆماسییەکاندا، ئاڕاستەیەکی پراگماتییانە بە پەیوەندییەکانی هەرێم دەبەخشێت. ئەم ڕاپۆرتە بە پشتبەستن بە دوایین داتاکانی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، گەشتێک دەکات بەناو ژمارە و واقیعی ئەم پەیوەندییانەدا بۆ دیاریکردنی کێش و قورسایی هەرێم لە ڕووی نێودەوڵەتییەوە.
بەپێی داتاکانی فەرمانگەی میدیاو زانیاری
· نوێنەرایەتییەکانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە: 14 نوێنەرایەتیی فەرمی لە وڵاتانی جیاواز و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان (لەگەڵ هەژمارکردنی یەکێتیی ئەوروپا).
· کۆنسولگەری و نووسینگەی وڵاتان لە هەرێم: 36 کۆنسولگەری، نووسینگەی دیپلۆماسی، و نوێنەرایەتیی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان (لەگەڵ هەژمارکردنی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەوروپا).
· ئاژانسەکانی هاوکاری و گەشەپێدان: 5 ئاژانسی نێودەوڵەتیی فەرمی کە نووسینگەیان لە هەرێمی کوردستاندا هەیە بۆ پشتگیریکردنی پڕۆژەکانی گەشەپێدان.
پێگەی هەرێمی کوردستان لە جیهاندا
یەکەم: نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتان:
1. ئەڵمانیا
2. ئەمریکا
3. ئوسترالیا
4. ئیتالیا
5. ئیسپانیا
6. ئێران
7. بەریتانیا
8. فەرەنسا
9. سوید
10. سویسرا
11. ڕووسیا
12. نەمسا
13. پۆڵەندا
14. یەکێتیی ئەوروپا

دووەم؛ کۆنسولگەری و نووسینگەی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان:
1. کۆریای باشوور
2. نەمسا
3. چیک
4. ئێران
5. ڕووسیا
6. فەرەنسا
7. ئەڵمانیا
8. یۆنان
9. هۆڵەندا
10. تورکیا
11. میسر
12. بەریتانیا
13. ئەمریکا
14. ئیتالیا
15. ئوردن
16. فەلەستین
17. ئیمارات
18. سوید
19. پۆڵەندا
20. ڕۆمانیا
21. بۆلگاریا
22. هەنگاریا
23. چین
24. کوێت
25. یەکێتیی ئەوروپا
26. سعوودیە
27. هیند
28. ژاپۆن
29. ئەرمینیا
30. قەتەر
31. نەتەوە یەکگرتووەکان
32. سریلانکا
33. قوبرس
34. فلیپین
35. ئیسپانیا
36. دانیمارک
سێیەم؛ ئاژانسەکانی هاوکاری:
1. ئاژانسی JICAی ژاپۆن
2. ئاژانسی GIZی ئەڵمانیا
3. ئاژانسی AICSی ئیتالیا
4. ئاژانسی KOICAی کۆریای باشوور
5. ئاژانسی Expertise Franceی فەرەنسا
