ڕاپۆرت
دۆسیەیی نەوت
هەناردەی نەوتی عێراق لە نیوەی یەکەمی 2026
هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی حوزەیراندا بۆ 488 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبووەوە
بڵاوکراوەتەوە لە : 9 تەمموز 2026
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
ڕاپۆرت
دۆسیەیی نەوت
هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی حوزەیراندا بۆ 488 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبووەوە
بڵاوکراوەتەوە لە : 9 تەمموز 2026
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
درەو:
🔹داتاکانی یەکەی لێکۆڵینەوەی وزە ڕوونی دەکەنەوە هەناردەی نەوتی خاوی عێراق کە لە ڕێگەی دەریاوە دەگوازرێتەوە، لە مانگی ڕابردوودا بۆ (488 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا (14.6 ملیۆن بەرمیل لە مانگێکدا) بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا لە مانگی ئایاری پێشووتردا نزیکەی (98 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا (3 ملیۆن بەرمیل لە مانگێکدا) بووە.
🔹هەناردەی نەوتی عێراق هێشتا لە خوار ئاستە ئاساییەکانی خۆیدایە کە لە سەردەمی پێش شەڕدا تۆمارکرابوون، بە جۆرێک بەراورد بە تێکڕای هەناردەی مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو (2025) کە ئەوکات (3.33 ملیۆن) بەرمیل لە ڕۆژێکدا بوو، دابەزینێکی بە ڕێژەی زیاتر لە (%85) تۆمارکردووە.
🔹سەرباری ئەو بەرەوپێشچوونەی لە مانگی ڕابردوودا بەدی هاتووە، ئامارەکانی هەناردەی نەوتی خاوی عێراق کە لە ڕێگەی دەریاوە گواستراوەتەوە لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2026دا، دابەزینێکی گەورە بۆ ئاستگەلێکی بێپێشینە پێشان دەدەن، وەک لەم ژمارانەی خوارەوەدا ڕوون کراوەتەوە:
· کانوونی دووەم (یەکەم): (3.31 ملیۆن) بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
· شوبات: (3.36 ملیۆن) بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
· ئازار: (549 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
· نیسان: (132 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
· ئایار: (98 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
· حوزەیران: (488 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
یەکەی لێکۆڵینەوەی وزە
هەناردەی نەوتی خاوی عێراق
هەناردەی نەوتی خاوی عێراق لە مانگی حوزەیرانی 2026دا بازدانێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، بەوپێیەی لەسەر بنەمای مانگانە بە ڕێژەی (%400) بەرزبووەوە، کە هاوتایە لەگەڵ (390 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا؛ ئەمەش لە دوای واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران، و گەڕانەوەی پلەبەندیی جووڵەی دەریاوانی لە ڕێڕەوی گەرووی هورمزەوە.
داتاکانی یەکەی لێکۆڵینەوەی وزە (کە بارەگا سەرەکییەکەی لە واشنتۆنە) ڕوونی دەکەنەوە هەناردەی نەوتی خاوی عێراق کە لە ڕێگەی دەریاوە دەگوازرێتەوە، لە مانگی ڕابردوودا بۆ (488 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا (14.6 ملیۆن بەرمیل لە مانگێکدا) بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا لە مانگی ئایاری پێشووتردا نزیکەی (98 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا (3 ملیۆن بەرمیل لە مانگێکدا) بووە.
لەگەڵ ئەوەشدا، هەناردەی نەوتی عێراق هێشتا لە خوار ئاستە ئاساییەکانی خۆیدایە کە لە سەردەمی پێش شەڕدا تۆمارکرابوون، بە جۆرێک بەراورد بە تێکڕای هەناردەی مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو (2025) کە ئەوکات (3.33 ملیۆن) بەرمیل لە ڕۆژێکدا بوو، دابەزینێکی بە ڕێژەی زیاتر لە (%85) تۆمارکردووە.
عێراق بە یەکێک لەو وڵاتانە دادەنرێت کە زانیاترین زیانی بەرکەوتووە بەهۆی داخرانی گەرووی هورمزەوە، کە دەروازەیەکی زیندووە بۆ هەناردەی نەوتەکەی، ئەمەش لە مانگەکانی ڕابردوودا بووە هۆی دابەزینێکی گەورە لە داهاتە نەوتییەکانی وڵاتەکەدا.
هەناردەی نەوتی عێراق لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2026دا
سەرباری ئەو بەرەوپێشچوونەی لە مانگی ڕابردوودا بەدی هاتووە، ئامارەکانی هەناردەی نەوتی خاوی عێراق کە لە ڕێگەی دەریاوە گواستراوەتەوە لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2026دا، دابەزینێکی گەورە بۆ ئاستگەلێکی بێپێشینە پێشان دەدەن، وەک لەم ژمارانەی خوارەوەدا ڕوون کراوەتەوە:
· کانوونی دووەم (یەکەم): (3.31 ملیۆن) بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
· شوبات: (3.36 ملیۆن) بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
· ئازار: (549 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
· نیسان: (132 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
· ئایار: (98 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
· حوزەیران: (488 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
ئەم ژمارانەی سەرەوە ئەوە دەردەخەن کە تێکڕای دابەزینی هەناردەی نەوتی خاوی عێراق بە ڕێژەی %60 هاتووەتە خوارەوە و بووەتە (1.32 ملیۆن) بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە ماوەی نێوان کانوونی دووەم تا کۆتایی حوزەیرانی 2026، لە کاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی 2025دا (3.32 ملیۆن) بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە.
داتاکان دەریانخستووە کە مانگی ئازاری 2026 خاڵی سەرەکیی وەرچەرخانەکە بووە، چونکە هەناردە بۆ 549 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا داڕماوە، لە بەرامبەر 3.28 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوودا، کە ڕێژەی دابەزینەکەی گەیشتووەتە %83، ئەمەش ڕەنگدانەوەی کاریگەریی داخرانی گەرووی هورمزە.
لە کاتێکدا مانگی ئایاری 2026 نزمترین ئاستی هەناردەی نەوتی خاوی عێراقی گواستراوەوە لە ڕێگەی دەریاوە لە نیوەی یەکەمدا تۆمارکردووە، کە تەنها (98 هەزار) بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا، ئەمەش دابەزینێکە بە ڕێژەی %97 بەراورد بە ڕێژەی هەناردەی هەمان مانگی ساڵی پێشوو کە (3.21 ملیۆن) بەرمیل لە ڕۆژێکدا بوو.
مانگی حوزەیرانی 2026 سەرەتای ڕێڕەوێکی سەرکەوتووی هەناردەکردن پێشان دەدات بە زیادبوونێک کە نزیکەی (5) هێندەی ئاستەکانی مانگی ئایاری پێش خۆیەتی، ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ گەڕانەوەی پلەبەندیی جووڵەی دەریاوانی لە گەرووی هورمزدا.
خاوبوونەوە لەبەرەوپێشچوون و پێویستیی ڕێڕەوە بەدیلەکان
ڕاوێژکاری سەرنووسەری پلاتفۆرمی وزە (الطاقة) و پسپۆڕی ئابووریی وزە، دکتۆر ئەنەس ئەلحەجی پێی وایە کە گەڕانەوەی جووڵەی بارهەڵگرەکان لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە بۆ ئاستە ئاساییەکانی خۆی دەستبەجێ نابێت، بەڵکو ڕەنگە هەفتە یان مانگی بخایەنێت بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی خشتەکانی بارکردن و جووڵاندنی ئەو کەشتیانەی کە ڕاگیراون.
ناوبراو ڕوونی کردەوە کە گەڕاندنەوەی تەواوی ڕەوانیی بازاڕەکان پێویستی بە ماوەیەک هەیە کە لە باشترین سیناریۆدا لە دوو مانگ کەمتر نەبێت، بەتایبەتی لەگەڵ ئاڵۆزییەکانی گەڕاندنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی ئەو نەوتە زیانلێکەوتووەی وڵاتانی وەک عێراق و کوێت.
لهپاڵ هەناردەکردنی (200 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە ڕێگەی تورکیاوە لە ڕێگەی هێڵی بۆریی کەرکوک-جیهان، عێراق کار لەسەر گرتنەبەری ستراتیژییەکی هەناردەکردنی هەمیشەیی دەکات بۆ کەمکردنەوەی مەترسییە جیۆپۆلیتیکییەکان، ئەویش لە ڕێگەی چالاککردنی ڕێڕەوێکی بەدیل بۆ هەناردەکردنی نەوت و نەفتا لە ڕێگەی بەندەرەکانی سووریاوە (بانیاس و تەرتووس) لەسەر دەریای ناوەڕاست.
پلانی عێراق هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی سووری لەخۆدەگرێت کە بریتییە لە کردنەوەی نووسینگەیەکی نوێنەرایەتی بۆ کۆمپانیای "سۆمۆ" لە بانیاس، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی هەناردەی نەوتی عێراق لە ڕێگەی بۆرییەکانەوە بۆ (770 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا، و زیادکردنی هەناردەکردن بە تەنکەر (بارهەڵگر) بۆ (420 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەپێی قۆناغەکان.
سەرباری ئەو ئاستەنگە لۆجستیانەی کە ڕووبەڕووی ڕێڕەوە سوورییەکە دەبنەوە بەهۆی زیانگەیشتن بە ژێرخانەکەی، بەغدا و دیمەشق کار دەکەن بۆ دووبارە نۆژەنکردنەوەی هێڵە بۆرییە بەستەرەوەکان بەمەبەستی بەهێزکردنی تواناکانی هەناردەکردن و تێپەڕاندنی پشتبەستنی ڕەها بە گەرووی هورمز.

سەرچاوە؛
الطاقة، وحدة أبحاث الطاقة - أحمد عمار، صادرات العراق من النفط ترتفع إلى 488 ألف برميل يوميًا خلال يونيو، 2026-07-06؛
https://shorturl.at/cu0MJ