راپۆرتی: درەو
لەماوەی (11) ساڵی رابردوودا ( 2015 – 2025) كە دەكاتە (132) مانگدا (70) موچە خەرجكراوە، (18) موچە بەتەواوی خەرجنەكراوە، (44) موچەش بە چارەكە موچەو لێبڕینەوە خەرجكراوە.
لەكابینەی نۆیەمدا لە (2019 – 2025) حكومەتی هەرێم (13) موچەی تەواوەتی نەداوە كە (3) موچەی هی كابینەی پێشووەو (10)موچەی هی كابینەی نۆیەمە (لە راپۆرتی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان دەڵێت 10 موچەی تەواوەتی نەدراوە)
- موچەخۆران لەو (132) مانگدا جگە لە ڕاگرتنی بەرزە موچە (ترفیع) نزیکەی (24 ترلیۆن و 411 ملیار) دیناریان لای حکومەتی هەرێم ماوەتەوە. بەجۆرێک؛
- کابینەی هەشتەم لە ماوەی (54) مانگدا، تەنها (15) موچەی تەواو و (34) مانگیشی بە کەم و کوڕی و پاشەکەوتەوە خەرجکرد، (5) مانگیشی خەرج نەکردو ناوینا پاشەکەوت. کۆی شایستەی موچەی موچەخۆران لەم کابینەیەدا مایەوە بە (10 ترلیۆن و 597 ملیار و 997 ملیۆن) دینار خەمڵێندرا.
- کابینەی نۆیەم (78) لە مانگی رابردوودا، تەنها (55) مانگیان موچەی تەواوەتی و (10) مانگیشی بە لێبڕینەوە خەرج کردووە، (13) مانگیشی خەرج نەکرد (كە وەك وەزارەتی دارایی دەڵێت 3 مانگی هی كابینەی پێشووە)، کۆی شایستەی موچەی موچەخۆران لای کابینەی نۆ بە (13 ترلیۆن و 814 ملیار) دینار دەخەمڵێندرێت.
كۆی گشتی قەرزی موچەخۆران لای حكومەتی هەرێم: موچەی نەدراو، چاشەكەوت، لێبڕین: 24 ترلیۆن و 411 ملیار + بەرزەموچە: 6 ترلیۆن و 390 ملیار دینار = 30 ترلیۆن و 801 ملیار دینار
قەبارەی پاشەکەوتی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لە کاینەی هەشتەم و نۆیەمی حکومەتی هەرێم
جگە لە ڕاگرتنی بەرزە موچە (ترفیع)ی موچەخۆران، لە ماوەی (11) ساڵدا، واتا لە (132) مانگدا، هەردوو کابینەی هەشتەم و نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەنها (70) موچەی تەواویان وەگرتووە، (18) موچەیان پێ نەدراوەو (44) موچەشیان بە چارەک و لێبڕین و بەشێک لە پاشەکەوتەوە بۆ خەرج کراوە.
کۆی ئەو بڕە پارەیەی وەک شایستەی دارایی موچەخۆران خەرج نەکراوە، قەبارەکەی گەیشتووە بە (24 ترلیۆن و 411 ملیار و 997 ملیۆن) دینار.
بەجۆرێک کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێم لە ماوەی (54) مانگدا، تەنها (15) مانگیان موچەی تەواوەتی موچە خۆرانی هەرێمی خەرجکردووە، (34) مانگیشی بە کەم و کوڕی و پاشەکەوتەوە کردووە، (5) مانگیشی خەرج نەکردو ناوینا پاشەکەوت لەگەڵ (3) مانگ كە چووە ناو كابینەی نۆیەمەوە. کۆی شایستەی موچەی موچەخۆران لە سەردەمی کابینەی هەشتەم لای حکومەت مایەوە بە (10 ترلیۆن و 597 ملیار و 997 ملیۆن) دینار خەمڵێندرا.
هاوکات لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە (78) مانگی رابردوودا، تەنها (55) مانگیان موچەی تەواوەتی موچە خۆرانی هەرێمی خەرجکردووە، (10) مانگیشی بە کەم و کوڕی و لێبڕین خەرج کردووە، (13) مانگیشی خەرج نەکردووە، کۆی شایستەی موچەی موچەخۆران لە سەردەمی کابینەی نۆیەم لای حکومەت دەمێنێتەوە بە (13 ترلیۆن و 814 ملیار) دینار دەخەمڵێندێت.
بڕوانە خشتەکانی خوارە تایبەت بە شێوازی خەرجکردنی موچە و بڕو قەبارەی قەرزی کەڵەکەبوی موچەخۆران لە سەر حکومەت.
خشتەکان

پاشەکەوت و لێبڕین و خەرج نەکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لە کابینەی هەشتەم
قۆناغی پاشەکەوتی مووچە لە سەردەمی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی بەڕێوەچوو، لەماوەی نێوان ساڵانی (2015 - 2018) مووچەخۆران (5) موچەی تەواویان پێنەدراوە (23) مانگیش چارەکە مووچەو (11) مانگیش بەشێک لە موچەی موچەخۆران پاشەکەوت کرا. جگە لە ڕاگرتنی بەرزە موچەی فەرمانبەران. بە جۆرێک لە ماوەی (1/1/2015 – 9/7/2019)؛
• (4) موچەی مانگەکانی (9، 10، 11، 12)ی ساڵی (2015)ەو یەک موچەی مانگی (12ی 2017) بە رێژەی (100%) پاشەکەوت کران.
• تەواوی ساڵی (2016)ەو (2017) جگە لە مانگی (12)ی ساڵی (2017) چارەکە موچە و (11) مانگی ساڵی (2018) بە پاشەکەوتکردنی بەشێک لە موچە ئەم کابینەیە تەمەنی خۆی بەڕێکرد.
• کۆی شایستەی موچەی موچەخۆران لە سەردەمی کابینەی هەشتەم لای حکومەت مایەوە بە (10 ترلیۆن و 597 ملیار و 997 ملیۆن) دینار خەمڵێندرا.
بە مانایەکی دیکە، لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی (54) مانگدا، تەنها (15) مانگیان موچەی تەواوەتی موچە خۆرانی هەرێمی خەرجکردووە، (34) مانگیشی بە کەم و کوڕی و لێبڕین خەرج کردووە، (5) مانگیشی خەرج نەکرد.
پاشەکەوت و لێبڕین و خەرج نەکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لە کابینەی نۆیەم
لەگەڵ دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم لە (10/7/2019)ەوە تا(2025) نزیک سەبارەت بەو شایستە داراییانەی موچەخۆران کە لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمە، تەنها لە کابینەی نۆیەمدا نزیک لە (13 ترلیۆن و 814 ملیار) دینار دەخەمڵێنرێت، جگە لە ڕاگرتنی بەرزە موچەی فەرمانبەران.
لەم کابینەیەدا موچەی مانگەکانی (4، 5، 6، 7، 8، 11،12ی ساڵی 2020) خەرج نەکرا (9) موچەش بە لێبڕینی (21%) و موچەیەکیش بە لێبڕینی (18%)ەوە لە ساڵانی (2021 - 2022)ی بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرجکراوەو هاوکات لە ساڵی (2023) موچەی مانگەکانی (10، 11، 12) خەرج نەکرا، یەك موچەی (2024) و دوو موچەی (2025).
کۆی ئەو شایستە داراییەی موچە خۆران لە کابینەی نۆیەمدا لێیان بڕاوەو بۆیان خەرج نەکراوە بریتیە لە؛
• (7) مانگ موچەی بڕاو X (900 ملیار) دینار = (6 ترلیۆن 300 ملیار) دینار
• (9) مانگ بە لێبڕینی (21%) X (189 ملیار) دینار = (1 ترلیۆن 701 ملیار) دینار
• (1) مانگ بە لێبڕینی (18%) X (162 ملیار) دینار = (162 ملیار) دینار
• موچەی مانگەکانی (10و 11و 12) ساڵی (2023)ی موچەخۆران خەرج نەکرا کە بەرامبەرە بە؛
(3) مانگ X (941 ملیار) دینار = (2 ترلیۆن 823 ملیار) دینار.
• یەك موچەی (2024) و دوو موچەی (2025) موچەخۆران دەكاتە؛
(3) مانگ X (944 ملیار) دینار = (2 ترلیۆن 832 ملیار) دینار.
کەواتە کۆی ئەو موچانەی لەکابینەی نۆیەمدا خەرج نەکراوە دەکاتە؛ (6 ترلیۆن 300 ملیار) دینار "7 موچەی تەواو"+ (1 ترلیۆن 701 ملیار) دینار "9 موچە بە لێبڕینی 21%" + (162 ملیار) دینار "1 موچە بە لێبڕینی 18%" + (2 ترلیۆن 823 ملیار) دینار "موچەی (3) مانگی کۆتایی 2023" + موچەی (3) مانگی کۆتایی 2024" = (13 ترلیۆن 814 ملیار) دینار.
بە مانایەکی دیکە، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە (78) مانگی رابردوودا، تەنها (55) مانگیان موچەی تەواوەتی موچە خۆرانی هەرێمی خەرجکردووە، (10) مانگیشی بە کەم و کوڕی و لێبڕین خەرج کردووە، (13) مانگیشی خەرج نەکردووە كە وەك خۆیان دەڵێن (3) موچەی هی كابینەی هەشتەمە.
بەرزە موچە
1. ڕاگرتنی بەرزە موچەو کاریگەرییەکانی لەسەر فەرمانبەران مامۆستایان
لە 1-1-2016ەوە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران، كە مافێكی یاساییە بەپێی یاسای (موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەتو كەرتی گشتی ژمارە 22ی ساڵی 2008)ی عێراق جێگیركراوە، ئەم یاسایە لە هەرێمی كوردستان كاری پێدەكرێت. ڕاگیراوە و تا ئێستا هیچ بڕیارێكی حكومەتی هەرێم نییە بۆ پێدانەوەی ئەو مافە بە فەرمانبەران، ئەم پرسە دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە (8) ساڵ.
ئەمە لە کاتێکدایە پلە بەرزکردنەوەی هێزەکانی ناوخۆ نەوەستاوەو، پلە بەرزکردنەوە لە وەزارەتی پێشمەرگە دەستی پێکردووەتەوە کە لەم وەزارەتەش لە ساڵی ٢٠١٧ەوە ڕاوەستابو.
کەواتە فەرمانبەرانی مەدەنی و مامۆستایانی هەرێم زەرەرمەندی یەكەمن، کە بە پێی داتاکانی بایۆمێتری ژمارەی فەرمانبەرانی مەدەنی و مامۆستایان (710 هەزار و 282) کەسە.
جگە لەوەی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە کێشەی زۆری کارگێڕی وەزیفی دروستکردووە، تەنانەت بە هەزاران فەرمانبەر و مامۆستا هەیه خانەنشین کراون، بەبێ ئەوەی پلەبەرزکردنەوەیان بکرێت، بەمەش ئەو فەرمانبەرانەی مافی پلە بەرزکردنەوەیان هەبووە و پێش وەرگرتنی پلەکەیان خانەنشین بوون بە درێژایی ژیان باجی بڕیاری ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە دەدەن کە ژمارەیان بە نزیکەی (50 هەزار) خانەنشین دەخەمڵێندرێت.
سەبارەت بەو بڕە پارەیەی کە بەهۆی بڕیاری ڕاگرتنی پلە بەرزکرنەوەی فەرمانبەرانەوە لەسەر حکومەت کەڵەکە بووەو دەبێت، هیچ زانیارییەکی ورد لەبەردەست نییەو حکومەتیش هیچ ڕونکردنەوەکی لەو بارەیەوە نەبووە لەبەر ئەوەی؛
1. فەرمانبەران و مامۆستایان دوو پلە بەرزکردنەوەیان لای حکومەت کەڵەکە بووە،. بەتایبەت ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی پلە وەزیفییەکانیان لە نێوان (٦-١٠) دایەو (4) ساڵ جارێک پلەکانیان بەرز دەکرێتەوە (بۆ بەرچاوڕوونی بگەڕێرەوە بۆ خشتەی ژمارە (1)).
2. بەشێک کەم لە فەرمانبەران و مامۆستایان یەک پلە بەرزکردنەوەیان لای حکومەت کەڵەکەبووە، بەتایبەت ئەوانەی لە ساڵانی (2011 بۆ 2015) لەو مافە سودمەند بوونەو پلەی وەزیفیان لە نێوان (١-٥)دایەو (٥) ساڵ جارێک پلەکانیان بەرز دەکرێتەوە (بۆ بەرچاوڕوونی بگەڕێوە بۆ خشتەی ژمارە (1)).
3. زانیاری ورد نییە لەبارەی کۆی ئەوەی فەرمانبەران و مامۆستایان (هەڵگری چی بڕوانامەیەکن، لە چ پلە و پلکانەیەکی وەزیفیدان، لە چ پۆستێکی ئیداریدان) چونکە دەرماڵەماڵەکان کاریگەری گەورە لەسەر ڕێژەی بەرزبوونەوەی موچەکانیان جێ دەهێڵێت.
بەڵام بەشێوەیەکی گریمانەیی بەهای ئەو قەرزەی "بەرزە موچە" كە دەبێت حكومەت بۆ فەرمانبەرانی بگەڕێنێتەوە بەدیاریكراوی نازانرێت، ئەگەر تێكڕای بەرزەموچە بە (50 هەزار) دینار ئەژماربكرێت، كە بۆ هەندێك پلەی وەزیفی لەم بڕە زیاترو بۆ هەندێك تر كەمترە، لەحاڵی دەستپێكردنەوەی خەرجكردنی بەرزەموچە بۆ فەرمانبەران کە ژمارەیان (710 هەزار و 282) موچەخۆرە، کە بۆ هەر مانگێک دەکاتە (35 ملیار و 514 ملیۆن و 100 هەزار) دینار.
بەمەش ئەگەر تەنها بۆ فەرمانبەرێک یەک پلە بەرزکردەنەوە و بۆ هەر پلە بەرزکرنەوەیەک (50 هەزار) دینار بخەمڵێنین _چونکە هەر پلە بەرزکردنەوەیەک فەرمانبەر (26 هەزار دینار بۆ 122 هەزار دینار) دەچێتە سەر موچەکەی_ بۆ (8) ساڵی ڕابردوو بەم جۆرەیە؛
- پێنج ساڵی یەكەم بەرزە موچە خەرج نەکراوەکانی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم = (2 ترلیۆن و 130 ملیار) دینار.
- کاتێک لە (5) ساڵی دووەم بەرزە موچەی دووەمیشی دێتەسەر و لە (5) ساڵی دووەمدا هەر فەرمانبەرێک جارێکی دیکە شایستەی بەرزە موچەیەکی نوێ دەبێت بۆیە لەگەڵ ڕاگرتنی بەرزە موچەی دووەم بۆ هەر مانگێک تەنها (100 هەزار) دیناری بۆ خەرج نەکرابێت ئەوا لە ماوەی (60) مانگی دووەمدا بەرزە موچە خەرج نەکراوەکانی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە (4 ترلیۆن و 260 ملیار) دینار دەخەملێندرێت.
واتە بڕی (2 ترلیۆن و 130 ملیار) دینار، وەک شایستەی بەرزە موچەی یەکەم لە (5) ساڵی سەرەتا + (4 ترلیۆن و 260 ملیار) دینار وەک شایستەی بەرزە موچەی دووەم لە (5) ساڵی کۆتاییدا = (6 ترلیۆن و 390 ملیار) دینار
واتا كۆی قەرزی موچەخۆران لای خكومەت:
- موچەی نەدراو، چاشەكەوت، لێبڕین: 24 ترلیۆن و 411 ملیار
- بەرزەموچە: 6 ترلیۆن و 390 ملیار دینار
- كۆی گشتی: 30 ترلیۆن و 801 ملیار دینار

قەرزە کەڵەکەبووەکانی موچەخۆرێک لای حکومەتی هەرێم لەماوەی ساڵانی 2015 – 1/1/2016
بە گریمانەی ئەوەی ئەگەر موچەخۆر یاخود مامۆستایەک، موچەکەی تەنها (1 ملیۆن) دینار بێت، ئەوا لە ماوەی نێوان 1/1/2015 بۆ 1/1/2026، واتە لە (132) مانگی ڕابردوودا، لە هەردوو کابیەنی هەشتەم و نۆیەمی حکومەتی هەرێم بەهۆی پاشەکەوت، خەرجنەکردن، لێبڕین و ڕاگرتنی بەرزەمووچەوە بڕی (49 ملیۆن و 70 هەزار) دیناری لای حکومەتی هەرێمە، بە جۆرێک؛
(18) موچەی تەواوی پاشەکەوتکراوو خەرجنەکراو = (18 ملیۆن) دینار.
(23) مانگ چارەکە موچەی بۆ خەرج نەکراوە بۆیە ئەو بڕەی خەرج نەکراوە بۆ هەر مانگێک (750 هەزار) دینارەو بۆ (23) مانگ = (17 ملیۆن 750 هەزار) دینار.
(11) مانگ بەشێک موچەی بۆ خەرج نەکراوە بۆیە ئەو بڕەی خەرج نەکراوە بۆ هەر مانگێک (250 هەزار) دینارەو بۆ (11) مانگ = (2 ملیۆن 750 هەزار) دینار.
(9) مانگ (21%)ی موچەی بۆ خەرج نەکراوە بۆیە ئەو بڕەی خەرج نەکراوە بۆ هەر مانگێک (210 هەزار) دینارەو بۆ (9) مانگ = (ملیۆنێک و 890 هەزار) دینار.
(1) مانگ (18%)ی موچەی بۆ خەرج نەکراوە بۆیە ئەو بڕەی خەرج نەکراوە = (180 هەزار) دینار.
بەرزە موچە لە 1/1/2016ەوە ڕاگیراوە، بۆیە بەتێکڕا هەر فەرمانبەرێک لە ماوەی (10) ساڵی ڕابردوودا (2) دوو بەرزە موچەی ڕاگیراوە، ئەگەر (5) ساڵی یەکەم بۆ هەر مانگێک تەنها (50 هەزار) دیناری بۆ خەرج نەکرابێت ئەوا لە ماوەی (60) مانگی یەکەم بەرزە موچە خەرج نەکراوەکانی = (3 ملیۆن) دینار بۆ (5) ساڵی یەکەم.
لە (5) ساڵی دووەمدا هەر فەرمانبەرێک جارێکی دیکە شایستەی بەرزە موچەیەکی نوێ دەبێت بۆیە لەگەڵ ڕاگرتنی بەرزە موچەی دووەم بۆ هەر مانگێک تەنها (100 هەزار) دیناری بۆ خەرج نەکرابێت ئەوا لە ماوەی (60) مانگی دووەمدا بەرزە موچە خەرج نەکراوەکانی = (6 ملیۆن) دینار بۆ (5) ساڵی دووەم.
بۆ بەرچاوڕوونی بڕوانە خشتەی سێیەم
