سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

ئاماری هێرشەكانی ئێران و گروپەكانی بۆسەر هەرێم

رێكخراوێكی ئەمریكی بڵاویكردەوە لەماوەی سێ مانگی رابردوودا ئێران و گروپە هاوپەیوەندەکانی (751) هێرشیان درووەتە سەر سەر هەرێمی کوردستان و بەهۆیەوە (22) كەس شەهید بوون و (112) كەسیش بریندارن عێراق ٧٥١ هێرش، ٢٢ کوژراو، ١١٢ بریندار

بڵاوکراوەتەوە لە : 1 حوزەیران 2026

ئاماری هێرشەكانی ئێران و گروپەكانی بۆسەر هەرێم

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

 

ڕاپۆرتی: تیمی کوردستانی عێراقی CPT 
لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی ئێران لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦، هەرێمی کوردستانی عێراق ڕووبەڕووی شەپۆلێکی بەردەوام لە هێرشی سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپە چەکدارییە هاوپەیوەندەکانی لە عێراق بووەتەوە.
تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی CPT، لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا ٧٥١ هێرشی تۆمارکردووە کە بوونەتە هۆی کوژرانی ٢٢ کەس و برینداربوونی ١١٢ کەسی تر.
  سەرجەمی هێرشەکان لەماوەی سێ مانگی شەڕەکەدا (٢٨ی شوبات – ٢٨ی ئایار)
• کۆی گشتی هێرشەکان: ٧٥١ هێرش (٦٤٧ هێرش لە ٤٠ ڕۆژی یەکەمدا و پێش ئاگربەستی ٨ی نیسان ڕوویانداوە).
• لایەنە ئەنجامدەرەکانی هێرشەکان: گرووپە هاوپەیوەندەکانی ئێران لە عێراق بەرپرسیارن لە (٦٠.٣٪) هێرشەکان و هێزەکانی ئێران بەرپرسیارن لە (٣٩.٧٪) هێرشەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان.
• جۆری هێرشەکان: لە (٧٨.٤٪)ی سەرجەم هێرشەکان لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژەوە ئەنجامدراون.
• جوگرافیای هێرشەکان: سنوری پارێزگای هەولێر بەردەوام ئامانجی سەرەکی هێرشەکان بووە و لە (٧٨.٣٪)ی سەرجەم هێرشەکانی بۆ سەر سنوری ئەو پارێزگایە بووە.
• شوێنە بە ئامانجگیراوەکان: لە (٣٧.٤٪) هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە دیپلۆماسی و سەربازییەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان بووە. لە (٣١.٧٪)ی تری هێرشەکان بۆسەر شوێنی مەدەنی نشین، کۆمپانیا، بارەگاکانی وەزارەتی پێشمەرگە و دامەزراوە سەربازییەکانی نا بەشدار لەو شەڕە بووە. لە (٣٠.٩٪)ی هێرشەکان بۆسەر کامپی پەنابەران و بارەگای حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە.
  گۆڕانی ئاراستەی هێرشەکان لە ماوەی ئاگربەستدا (٨ی نیسان – ٢٨ی ئایار)
سەرباری ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە ٨ی نیسان، هێرشەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان نەوەستان. تیمی کوردستانی عێراقی CPT، لەماوەی ئاگربەستدا، ١٠٤ هێرشی بۆسەر هەرێمی کوردستان تۆمارکردووە. لە هێرشەکانی ماوەی ئاگربەستدا، کۆمەڵێک گۆڕانکاری بەدی دەکرێت:
• گۆڕانی ئامانجەکان: لە(٨٢.٧٪)ی هێرشەکانی ماوەی ئاگربەست، بۆسەر حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کامپەکانیان بوون.
• گۆڕانی لایەنی ئەنجامدەر: لەماوەی ئاگربەستدا هێزەکانی ئێران بوونە ئەنجامدەری سەرەکی هێرشەکان بەرپرسیارن لە نزیکەی (٨٩٪)ی هێرشەکانی ماوەی ئاگربەست.
• قوربانیان: سەرجەمی قوربانییانی ماوەی ئاگربەست کە (٥ کوژراو و ١٧) بریندارن، ئەندامی حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.
  راسپاردەکان
• بۆ سەرجەم لایەنەکان: گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی پابەندکەر کە وەستاندنی تەواوەتی هێرشەکان لە خاکی هەرێمی کوردستان مسۆگەر بکات.
• بۆ حکومەتی عێراق: پاراستنی سەروەری خاکی عێراق و پرساندن و لێپێچینەوە لە کۆماری ئیسلامی ئێران و گرووپە هاوپەیوەندەکانی ئێران لە عێراقدا.
• بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق: دابینکردنی قەرەبووی خێرا بۆ ئەو هاووڵاتیانەی زیانیان بەرکەوتووە، بەپێی یاسای ژمارە ٢٠ی ساڵی ٢٠٠٩ و یاسای هەموارکراوی ژمارە ٥٧ی ساڵی ٢٠١٥.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی ڕاپۆرتەکە، گرتە لەسەر ئەم بەستەرەی خوارەوە بکە:
https://static1.squarespace.com/.../3-months-Irianian...
Community Peacemaker Teams - Iraqi KurdistanSee less

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
٣١ ئایار ٢٠٢٦

جگەرەکێشان؛ پەتایەکی بێدەنگ کە تەندروستی، ئابووری و ژینگەی عێراق دەخوات.

null
٣١ ئایار ٢٠٢٦

بۆچی هێزە کوردییەکانی ئێران لە دەرەوەی شەڕی ئەمریکا-ئێران مانەوە؟

null
٣١ ئایار ٢٠٢٦

حكومەتی هەرێم:بایی 4 ترلیۆن پرۆژەی بەردەوام هەیە