سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

ژیری دەستکرد(AI) و ئەلگۆریتمەکانی جەنگ

بەکارهێنانی ژیری دەستکرد لە بڕیارداندا بۆ شەڕە چەکدارییەکان

بڵاوکراوەتەوە لە : 25 ئازار 2026

ژیری دەستکرد(AI) و ئەلگۆریتمەکانی جەنگ

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

دکتۆر/ قاسم حەمەخورشید 

 

لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا، Chat-GPT بووە ناوێکی ناسراو، هۆکارێک بۆ ڕەنگدانەوەی پێشکەوتنە سەرسوڕهێنەرەکانی ژیری دەستکرد هەم لەڕووی ئامرازەکانەوە وەهەم لە ڕووی نەرمە ئەفزارەکانەوە. ئەم پەرەسەندنانە لەگەڵ پێشبینی بەردەوامدا بوون کە Artificial Intelligences (AI)  واتا ژیری دەستکرد شۆڕشێکی گەورەی لە شیکارە سەربازیەکاندا لە جەنگدا دروست کرد. لەم قۆناغەی پەرەسەندنی ژیری دەستکرد دا هێشتا پێوەرو سنورداری ئەگەرەکان لە ژێر لێکۆڵینەوەدان، بەڵام وەڵامی ئەرێنی سەربازی بۆ تەکنەلۆژیای AI نکۆڵی لێناکرێت.

ئەمە لە کاتێکدا لە ووڵاتی چین کە یەکێکە لە ووڵاتە زلهێزەکان، وتارە سپییەکەی بەرگری نیشتمانیwhite paper on national defence  لەو ووڵآتە کە تایبەت بوو بە تیۆری "بەژیریکردن"ی جەنگ لە پێناو بەرگری لە نیشتماندا. بەکارهێنان و ڕۆڵی ژیری دەستکردی زیاتر بەرەوپێش برد، کە تێیدا بەکارهێنانی AI کلیلی پلانی مۆدێرنکردنی People's Liberation Army (PLA) سوپای ڕزگاریخوازی گەلە، کە باڵی سەربازی پارتی شیوعی چین و هێزە چەکدارە سەرەتاییەکانی کۆماری گەلی چینە. لەلایەکی ترەوە، بەڕێوەبەری ئاژانسی ئاسایشی ئەلیکترۆنی “most powerful weapon of our time.” و ئاسایشی ژێرخانی ئەمریکا whilst autonomous weapon systems have "جێن ئیستەرلی"،  هۆشداریدا لەوەی کە ڕەنگە ژیری دەستکرد "بەهێزترین چەکی سەردەمی ئێمە" بێت. 

لەم توێژینەوەیەدا بە پشتبەستن بە ئامۆژگاریەکانی کۆمیتەی خاچی سوری نێودەوڵەتی، ICRC (International Committee of the Red Cross)، و ڕێنماییەکانی ڕاوێژکارانی سەربازی هەوڵ دەدەین بە شێوەیەکی رەخنەگرانە لە هەندێک لە سوودەکانی ژیری دەستکرد AI بکۆڵینەوە کاتێک بۆ پشتگیری بڕیاردانی جەنگاوەران و ئەکتەرە سەربازیەکان لە جەنگدا بەکاردەهێنرێت، دەبێت ڕەچاوی ژیانی خەڵکی ئاسایی و خەڵکانی مەدەنی بکرێت، بەتایبەتی لە بوارەکانی کەمکردنەوەی زیانە مەدەنیەکان و خێرایی تاوتوێ کردنی، بە شێوەیەکی تایبەت تیشک دەخەینە سەر کاریگەرییەکانی لەسەر هاووڵاتیانی مەدەنی لە ململانێ چەکدارییەکاندا.

پێدەچێت تۆی بەرێز لە ئیستادا کەئەم توێژینەوەیە دەخوێنیتەوە، وەپێش ڕووداوەکانی ئەم دواییانەو پروپاگەندە زۆرەکانی تایبەت بە ژیری دەستکردو جەنگ، پێشتر ژیری دەستکردت بە شێوەی جۆراوجۆر بەکارهێنابێت، لە ڕاستیدا لەوانەیە ئەم وتارە لەسەر ئامێرێک بخوێنیتەوە کە بە زۆری بە AI کار دەکات. ئەگەر پەنجەمۆر یان  Face Detectناسینەوەی دەموچاوت بەکارهێناوە بۆ کردنەوەی مۆبایلەکەت، بەشداریت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کردبێت، پلانی گەشتت داڕشتووە بە بەکارهێنانی ئەپلیکەیشنی مۆبایل، یان شتێکت لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە کڕیبێت، هەر لە پیتزا تا کتێب، زۆرینەیان AI ی تیا بەکارهاتووە. لە زۆر ڕووەوە ئێمە لەگەڵ AI ئاسوودە بووین و زۆرجار بەبێ مەبەست لە ژیانی ڕۆژانەماندا بەکاری دەهێنین.

بەڵام ئەی ئەگەر ئەو پرۆگرامانەی کە تایبەتن بە face detect ناسینەوەی دەموچاو بەکار بهێنرێت بۆ ناسینەوەی کەسێک کە هێرشی دەکرێتە سەر؟ ئەی ئەگەر لەجیاتی دۆزینەوەی هەرزانترین گەشت بۆ گەیاندنت بە شوێنی مەبەست، سۆفتوێری هاوشێوەی دۆزینەوەی فڕۆکە بوو بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئامانجێک. یان، لەجیاتی پێشنیارکردنی باشترین شوێنی پیتزا یان نزیکترین تەکسی بەردەست، ئامێرەکە پلانی هێرشی پێشنیار دەکرد؟ وادیارە ئەمە ڕاستییەکە کە بەم زووانە لە کۆمپانیاکانەوە دێتەبەرهەم کە پلاتفۆرمی بڕیاردان لەسەر بنەمای AI بۆ مەبەستی بەرگری پەرە پێدەدەن companies developing AI-based decision platforms for defense purposes. ئەم جۆرە سیستەمانەی AI-DSS  (Decision Support System) سیستەمی پاڵپشتی بڕیاری AI ئامرازێکی کۆمپیوتەرین کە نەرمەواڵەی AI بەکاردەهێنن بۆ پیشاندان و تێکەڵکردن یان شیکردنەوەی داتا و لە هەندێک حاڵەتدا پێشنیار و تەنانەت پێشبینیش دەکەن بۆ یارمەتیدانی مرۆڤ لە بڕیاردان لە جەنگدا.

سوودەکانی سیستەمی پاڵپشتی لە بڕیاری ژیری دەستکرد AI-DSS زۆرجار لە چوارچێوەی بەرزبوونەوەی هۆشیاری بارودۆخ و ناوەندی بڕیاردانی خێراتر دادەنرێت. لەبەر ڕۆشنایی هەردوو سیستەمی AI و سنوردارییەکانی مرۆڤ، و لە چوارچێوەی پرۆسەی پلاندانانی ململانێ مۆدێرنەکاندا، سیستەمی پاڵپشتی بڕیاری ژیری دەستکرد لە جەنگەکاندا بەم شێوەیەی خوارە ڕووندەکەینەوە:

 

کەمکردنەوەی مەترسی زیانگەیاندن بە هاووڵاتیانی مەدەنی لە کاتی شەڕدا:

دەرکەوتنی تەکنەلۆژیای نوێ لە جەنگدا زۆرجار لەگەڵ جەختکردنەوە دەبێت لەسەر ئەوەی کە بەیەکخستنیان زیانی هاوڵاتیان کەم دەکاتەوە (هەرچەندە ئەمە هەمیشە لە پراکتیکدا ناسەلمێنرێت). لە حاڵەتی AI-DSS، بانگەشەی ئەوە کراوە کە ئەم جۆرە ئامرازانە دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ باشتر پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی لە شەڕدا لە بارودۆخێکی دیاریکراودا. بە دڵنیاییەوە یاسای نێودەوڵەتی مرۆیی  فەرماندە سەربازییەکان و ئەوانەی بەرپرسن لە هێرشەکان ناچار دەکات بڕیارەکانیان لەسەر بنەمای زانیاری لە هەموو ئەو سەرچاوانەی کە لە کاتی پەیوەندیداردا لەبەردەستیاندا هەیە، بدەن. بە تایبەتی لە چوارچێوەی شەڕی شارەکاندا، کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور( (International Committee of the Red CrossICRC ، پێشنیاری کردووە  کە زانیاری لەسەر هۆکارەکانی وەک بوونی هاوڵاتیانی مەدەنی و کەلوپەلی مەدەنی وەک ئینتەرنێت لەخۆ بگرێت. لەگەڵ ئەوەشدا، بە تایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی AI و فێربوونی ئامێرەزیرەکەکان، ICRC گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە ئامرازەکانی AI-DSS بتوانن ئاسانکاری بۆ کۆکردنەوە و شیکردنەوەی خێراتر و بەرفراوانتر بۆ ئەم جۆرە زانیاریانە بکەن، دەتوانن بڕیاری باشتر لە ململانێدا لەلایەن خودی مرۆڤەوە بدەن کە مەترسییەکان بۆ سەر هاووڵاتیانی مەدەنی کەمتر بکاتەوە.

لە هەمان کاتدا، هەر دەرچویەکی AI-DSS دەبێت لە نێوان چەند سەرچاوەیەکدا بپشکنرێت و شیکاری بۆ بکرێت بۆ خۆپاراستن لە زانیاری لایەنگری یان نا دروست. لە کاتێکدا ئەمە بۆ هەر سەرچاوەیەکی زانیاری لە کاتی بونی ناکۆکیدا ڕاستە، بەتایبەتی بۆ AI-DSS گرنگە. وەک پێشتر ICRC ئاماژەی پێکرد، لەوانەیە زۆر زەحمەت بێت ئەگەر هەندێک جار مەحاڵ نەبێت، دڵنیابوون لە دروستی ئەنجامەکانی ژیری دەستکرد بەهۆی کارکردنی سیستەمەکە و شێوازی کارلێکردنی بەکارهێنەرانی مرۆڤ لەگەڵ ئامێرەکان، بۆ ئەو مەبەستە بەم شێوەیەی خوارەوە ئەو لایەنانە ڕوون دەکەینەوە کە یارمەتیمان دەدات لەسەر دڵنیابوون لە ئەنجامەکانی ژیری دەستکردی بەکارهاتوو لە جەنگدا:

١- سنوورداریی سیستەمەکانی ژیری دەستکرد:

ڕووماڵکردنی ئەم دواییەی پەرەسەندنەکانی AI زۆرجار نموونەی شکستی AI لەخۆ دەگرێت، هەندێک جار کوشندە. نموونەکان بریتین لە نەرمەواڵەی ناناسرێتەوە (سۆفتوێری نایناسێتەوە) یان بە هەڵە کەسانی رەنگی پێستی ڕەش ناناسێتەوە، یان هەندێ لە ئامرازەکانی ژیری دەستکرد پێشنیاری ڕێگاکانی گەشت دەکات لەکاتێکدا بارودۆخی نوێی ڕێگاکان لەبەرچاو ناگرن. هەندێک لەم کەموکورتییانە وەک نمونەیەک ڕوون دەکرێنەوە، بەڵام شایانی لێبوردن نین، چونکە ئەو داتایانەی کە بەرهەمەکانی لەسەر بنیات  دەنرێت لایەنگیری تێدایە، یان تێکچووە، پێدەچێ ژەهراوی یان بە ئاشکرا نادروست بن. ئەم سیستەمانە هێشتا بە ئاسانی دەتوانرێت فریو بدرێن. تەکنیکەکان دەتوانرێت بەکار بهێنرێن بۆ هەڵخەڵەتاندنی سیستەمەکە بۆ پۆلێنکردنی هەڵەی داتاکان. بۆ نموونە، تەکنیکەکانی دوژمنایەتی دەتوانرێت لە ململانێدا بەکار بهێنرێن بۆ کاریگەری لەسەر کۆدی سەرچاوەی سیستەمی یارمەتیدانی ئامانج بەشێوەیەک کە پاسەکانی قوتابخانە وەک ئۆتۆمبێلی دوژمن بناسێنێت، دەرەنجامی وێرانکەری لێدەکەوێتەوە !!.

چونکە AI بۆ ئەرکی ئاڵۆزتر بەکاردەهێنرێت، بەتایبەتی کاتێک چەند چینێکی شیکردنەوە (ئەگەری بۆچون و بڕیاردان) کەڵەکە دەبن، ئەوا سەلماندنی ئەو بەرهەمە کۆتاییە و سەرچاوەی هەر هەڵەیەک کە بەشداری لە بەرهەمی کۆتایی کردبێت خەریکە مەحاڵ دەبێت. لەگەڵ سیستەمە ئاڵۆزەکاندا، ئەگەری لێکدانەوەی هەڵە زیاد دەکات، کەموکورتیەکی بچووک لە یەکەم ئەلگۆریتمی پێشنیار کراودا دەخرێتە ناو پرۆسەی دووەم ئەلگوریتم وە بەوپێیە دەچێتە سێیەم و هتد !! هەڵەکە گەورەتر دەبێت دەرئەنجامی مەترسیداری لێ دەکەوێتەوە.

بەم پێیە، سیستەمەکانی AI زۆرجار هەڵسوکەوتی نەگونجاویان نیشانداوە کە بەکارهێنەر یان پەرەپێدەر ناتوانن ڕوونی بکەنەوە، تەنانەت پاش شیکردنەوەی فراوانی دوای ڕوودانی ڕووداوەکانیش. توێژینەوەیەک لەسەر مۆدێلی زمانی گەورە GPT-4 دەریخست کە توانای چارەسەرکردنی کێشەیەکی بیرکاری بە شێوەیەکی بەرچاو و ناڕوون لە 83.6٪ بۆ 35.2٪ دوای سێ مانگ دابەزیوە. هەڵسوکەوتی پێشبینی نەکراو دەشێت لە ڕێگەی فێربوونی بەهێزەوە سەرهەڵبدات، کە ئامێرەکان سەلماندویانە زۆر کارامەن لە وەرگرتن و شاردنەوەی پێشبینی نەکراوەکاندا، و هەندێک جار هەڵسوکەوتی نەرێنی بۆ فێڵ کردن یان سەرکەوتن بەسەر مرۆڤدا: درۆ کردن بۆ بردنەوەی دانوستان یان گرتنەبەری کورتە ڕێگا بۆ بەزاندنی یارییە کۆمپیوتەرییەکان.

٢- ئاڵانگاریەکانی مرۆڤ لە پشتبەستن و کارلێک لەگەڵ ئامێرەکاندا:

سیستەمی پاڵپشتی بۆ بڕیارەکانی ژیری دەستکرد  AI-DSS بڕیار نادات. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەوان ڕاستەوخۆ و زۆرجار کاریگەری بەرچاویان لەسەر بڕیارەکانی مرۆڤ هەیە، لەوانە بەهۆی سنووردارییەکانی مەعریفی مرۆڤ و مەیلی کارلێککردن لەگەڵ ئامێرەکان.

بۆ نموونە، "لایەنگری ئۆتۆماتیکی" ئاماژە بە مەیلی مرۆڤ دەکات بۆ تەحەدای ڕەخنەگرانە لە بەرهەمی سیستەمێک، یان گەڕان بەدوای زانیاری دژ بە یەکدا - بەتایبەتی لە بارودۆخە هەستیارەکانی کاتدا. ئەمە پێشتر لە بوارەکانی تری وەک چاودێری تەندروستیدا بەدی کراوە، کە دروستی دەستنیشانکردنی تیشکی بەئەزموون وێنەگرتنی مەمک Breast Imaging Reporting and Data System (BI-RADS) کاریگەری نەرێنی هەبووە بەهۆی بەرهەمی هەڵەی AI.

دەستنیشانکردنی نادروست لە شوێنە تەندروستییەکاندا لەوانەیە ببێتە هۆی روودانی هەڵەی کوشندە. هەروەها لە ململانێی چەکداریدا لەسەر متمانەی ئوتۆماتیکی دەرەنجامی کوشندەی دەبێت. لە ساڵی 2003، سیستەمی بەرگری پاتریۆتی ئەمریکا دوو جار تەقەی لە فڕۆکەکانی هاوپەیمانی دۆست کرد لەسەر بنەمای ئەوەی بە هەڵە وەک مووشەکی هێرشبەر پۆلێن کرابوون. لە لێکۆڵینەوەیەکی دواتردا، یەکێک لە کەموکورتییە گەورەکان ئەوە بوو کە "کارپێکەرەکان ڕاهێنراون بۆ متمانەکردن بە نەرمەواڵەی سیستەمەکە."

ئەم شێوازانەی کارکردن، هاوکات لەگەڵ ئەم تایبەتمەندیانەی کارلێکردنی مرۆڤ و ئامێر، ئەگەری ئەو دەرئەنجامانە زیاد دەکات کە لە مەبەستی بڕیاردانی خودی مرۆڤ جیاواز بێت. لە جەنگدا، ئەمە لەوانەیە ببێتە هۆی زیادبوونی بەڕێکەوت، و لە هەر حاڵەتێکدا مەترسی لەسەر خەڵکی مەدەنی و کەسانی پارێزراو زیاد دەکات.

٣- رتم و کاتی خاێنراو (کاتی پێچوون):

یەکێک لە سوودە سەربازییەکانی AI زیادبوونی خێرایی بڕیاردانە کە بە بەکارهێنەر دەبەخشێت بەسەر ڕکابەرەکەیدا. بەرزبوونەوەی خێرایی زۆرجار مەترسی زیاتر بۆ هاووڵاتیانی مەدەنی دروست دەکات، بۆیە تەکنیکەکانی کەمکردنەوەی خێرایی وەک "ئارامی تاکتیکی" بەکاردەهێنرێن بۆ کەمکردنەوەی قوربانی لە هاووڵاتیانی مەدەنی دا. خاوکردنەوەو هێواشکردنی هێزی بڕیاردان، لەوانە پرۆسەکان و هەڵسەنگاندنەکان کە لایەنی بەرپرس لە بڕیاردان ئاگادار دەکەنەوە، ڕێگە بە سیستەم و بەکارهێنەر دەدات کاتی زیادەی لەبەردەست بێت بەمەبەستی:

1.  زیاتر ببینە

2.  زیاتر تێبگە؛ و

3.  هەڵبژاردنی زیاتر پەرە پێبدە.

لەوەش گرنگتر، ئەمە هەموو قۆناغەکانی پرۆسەی بڕیاردان دەگرێتەوە، نەک تەنها "خاڵی بڕیاردان"ی کۆتایی. بۆیە، ئەو دەنگدانەوانەی تایەبت بەوەی کە سیستەمی پشتگیری بڕیاردان لە AI بەهێز دەکرێت، لە ڕاستیدا کاتێکی زیاتر بۆ ئارامی تاکتیکی دابین دەکات، بە خێراکردنی هەنگاوە کات بەفیڕۆدەرەکان لە دیاریکردنی تەقەکردن و وەشاندن یان نەکردنی، مەترسی زۆر لە ئاسانکردنی بە ئامانجگرتن و بەکارهێنانی هێز لە ململانێ هاوچەرخەکاندا هەیە. لێرەدا گریمانەی ئەلگۆریتمەکانی نێوان کاتی خایاندراو بۆ بڕیاردان لەگەڵ دەرئەنجامەکانی ژیری دەستکرد ڕوون دەکەینەوە:

٣-١ کاتی زیادە ڕێگەت پێدەدات بۆ بەرچاو ڕۆشنی زیاتر و بینینی زیاتر:

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی، هۆکاری هێرشە بەناوبانگەکەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە کابول لە 29ی ئابی 2021، لە کاتی چۆڵکردنی کابول، کە بەهۆیەوە 10 هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا، بۆ ئەو ڕاستییە گەڕاندەوە کە "ئێمە کاتی گونجاومان نەبوو بۆ پەرەپێدانی شێوازی ژیان و ئەنجامدانی کۆمەڵێک شتی تر." 

شیکردنەوەی شێوازی ژیان ئەوەیە کە هەندێک لە سوپاکان باسی هەڵسەنگاندنی ئامادەبوون و چڕی خەڵکی مەدەنی و جەنگاوەران، خشتەکانیان، شێوازی جوڵە و هتد دەکەن لە ناوچە و دەوروبەری ئەو ناوچەیەی کە بۆ هێرش ڕەچاو دەکرێت. ئەمە شێوازێکی گرنگە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی و زیانەکانی هاووڵاتیان. لەگەڵ ئەوەشدا، هەڵسەنگاندنی شێوازێکی ژیان تەنها لە کاتی ڕاستەقینەدا دەکرێت ئەو کاتەی کە هاوڵاتیانی مەدەنی پێویستیان پێیەتی بۆ دروستکردنی ئەم شێوازانە ناتوانرێت خێرا بکرێت.

هەوڵدان بۆ پێشبینیکردنی ڕەفتاری داهاتوو لەسەر بنەمای ڕەوتە مێژووییەکان حساب بۆ دۆخی ئێستا ناکات. بۆ نموونە، پێداچوونەوە بە ماددە هەواڵگرییە کۆنەکان، بەتایبەتی گرتە ڤیدیۆییەکانی کابول، نەیدەتوانی لە گۆڕانکارییەکانی دۆخ و ڕەفتارەکانی دەرئەنجامی کۆنترۆڵکردنی تاڵیبان و هەوڵە بەردەوامەکانی چۆڵکردنی خەڵک، ڕەنگ بداتەوە.

وەک لە ڕێنماییەکانی ڕێگریکردن لە قوربانیانی مەدەنی و خۆپاراستن لە قوربانیدان بەمەدەنییەکان ڕوونی دەکەنەوە، "هەرچەندە زیاتر چاوەڕێ بکەیت و چاودێری بکەیت، زیاتر دەزانیت چی ڕوودەدات، و زیاتر ئامادە دەبیت بۆ بڕیاردان لەسەر بەکارهێنانی ئامرازی کوشندە یان ناکوشندە"، یان وەک ناپلیۆن وتی "بە هێواشی جلم لەبەر بکە، چونکە من پەلەمە" هەندێکجار باشترین ئەنجامەکان بە ئەنجامدانی کارەکان بە لەسەرخۆیی بەدەست دێت.

٣-٢ کاتی زیادە ڕێگە بە بەکارهێنەر دەدات  بۆ زیاتر تێگەیشتن:

هۆکارێکی تر بۆ خاوکردنەوەی هێزی بڕیاردان ئەوەیە کە تێگەیشتنی مرۆڤ، بەتایبەتی بۆ بارودۆخێکی ئاڵۆز و سەرلێشێواو، کاتی دەوێت بۆ پەرەپێدان و هەروەها بۆ ڕاوێژکردن لەسەر وەڵامی گونجاو. لەگەڵ بوونی کاتی کەمتر، توانای مرۆڤ بۆ تێگەیشتن لە بارودۆخەکە کەم دەبێت. پرۆسەی پلاندانانی سەربازی بۆ ئەوە داڕێژراوە کە کات بە فەرماندە و کارمەندان بدرێت بۆ ڕەچاوکردنی ژینگەی ئۆپەراسیۆن، دوژمن، هێزە دۆستەکان و هاووڵاتیانی مەدەنی و سوود و زیانەکانی ئەو ڕێڕەوانەی کە لەبەرچاو دەگیرێن. ئەو تێگەیشتنەی کە لەم پرۆسەی تێڕوانینەدا بەدەست هاتووە ناتوانرێ لە دەرەوە سەرچاوە بگیرێت چونکە وەک جەنەراڵ دوایت دی ئایزنهاوەر ڕوونی کردەوە "لە ئامادەکاری بۆ جەنگ هەمیشە بۆم دەرکەوتووە کە پلانەکان بێ سوودن، بەڵام پلاندانان پێویستە."

ئەمە کاریگەری هەیە کاتێک دێتە سەر بڕیاردەرانی مرۆڤ کە بیر لە ڕێڕەوێک دەکەنەوە کە لەلایەن AI-DSS سیستەمی پشتگیری لە بڕیارەکانی AI دروستکراوە یان پێشنیار کراوە، کە توانای خێراکردنی کارکردن بە بەراورد بە ڕکابەرێک لەوانەیە زۆرترین هۆکار بێت بۆ بەکارهێنانی. بەبێ ئەوەی پرۆسەی گەشەپێدانی پلانێک کە AI-DSS پێشنیاری کردووە، یان تەنانەت بەتەواوی تێبگات، پلانەکانی مرۆڤ لەوانەیە تێگەیشتنێکی سنوورداری هەبێت لە بارودۆخەکە و لە هۆکارە کاریگەرە جۆراوجۆرەکان و لە ئەکتەرە بەشداربووەکان.  لە ڕاستیدا، تێبینی کراوە کە بەکارهێنانی یارمەتیدەری ئۆتۆماتیکی هۆشیاری بەکارهێنەرانی مرۆڤ کەم دەکاتەوە و توانایان بۆ پاراستنی هۆشیاری بارودۆخ لاواز دەکات. ئەمە دەبێت لەبەر ڕۆشنایی چۆنیەتی کاریگەری لەسەر پابەندبوون بە یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی،International Humanitarian Law (IHL)  لەبەرچاو بگیرێت. پابەندبوون بە ئەنجامدانی هەموو شتێک بۆ سەلماندنی ئامانجەکان ئاماژەیە بۆ زۆرترین بەکارهێنانی زانیاری و چاودێری و سیخوڕی بۆ بەدەستهێنانی گشتگیرترین هۆشیاری بارودۆخ لە ژێر ئەو بارودۆخەی کە دێتە ئاراوە.

٣-٣ کاتی زیادە ڕێگە بە بەکارهێنەر دەدات هەڵبژاردنی زیاتر پەرە پێبدات:

سەرەڕای ڕێگەدان بە فەرماندە بۆ بینین و تێگەیشتنی زیاتر، کاتی زیادە ڕێگە بە فەرماندەکان دەدات جێگرەوەی تاکتیکی پەرە پێبدەن  کە لەوانە بڕیاری بەکارهێنانی هێز یان هێورکردنەوەی گرژییەکان لەخۆ بگرێت. کاتی زیادە ڕێگە بە یەکە و پلاتفۆرمەکانی تر دەدات بۆ جیابوونەوە، دووبارە شوێنکردنەوە، دووبارە پێداویستی، پلاندانان و ئامادەکاری بۆ یارمەتیدان لە ئۆپەراسیۆنێکی داهاتوو. ئەمە بژاردەی زیاتر دەداتە فەرماندە، لەوانە پلانی جێگرەوە کە لەوانەیە باشتر ببێتە هۆی کەم بونەوەی زیانگەیاندن بە هاوڵاتیان. کاتی زیادە لەوانەیە ڕێگە بە رێوشوێنی زیاتر بدات بۆ کەمکردنەوەی سزاکان وەک دەرکردنی ئاگاداری و لە ڕوانگەی مەدەنییەوە ڕێگەیان پێدەدات میکانیزمی بەرەنگاربوونەوە جێبەجێ بکەن وەک پەناگە، دابینکردنی خواردن و ئاو یان چۆڵکردن.

وەک نموونەیەک کە دۆکترینی پلاندانانی سەربازی ڕوونی دەکاتەوە: "ئەگەر کات بەردەست بێت و هیچ سوودێکی نەبێت بۆ ئەوەی خێراتر مامەڵە بکەیت، ئەوا پاساو دەبێت بۆ تەرخان نەکردنی کاتێکی پێویست بۆ پلاندانانی دروست."چونکە وەک لە نامیلکەی ناتۆدا هاتوە تایبەت بە ڕێنامایی پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی ڕوونکراوەتەوە کە"کاتێک کات هەیە بۆ پلاندانان و جیاکاری و بەئامانجگرتنی هێزێک بە وردی بەپێی بنەماکانی یاسای مۆریی نێودەوڵەتی IHL، ئەگەری زیانی مەدەنی زۆر کەم دەبێتەوە."

 

دەرئەنجام:

جەنگ کارێکی ئاژاوەگێڕی و کوشندەیە و لە بنەڕەتدا هەوڵێکیشە لەلایەن خودی مرۆڤەکانەوە دەدرێت، ململانێی ئیرادەیە لە نێوان سەرجەم بوونەوەرەکاندا. شەڕ بە سروشتی خۆی بریتییە لە گۆڕینی ڕەفتاری مرۆڤەکان، هەر لایەنێک هەوڵدەدات بە زۆر ڕەفتاری ئەوی دیکە بگۆڕێت. شەڕەکان لە ململانێی مرۆڤەکانەوە سەرهەڵدەدەن، لە نێوان گروپە مرۆییەکاندا بەڕێوەدەچن و لەلایەن مرۆڤەکانەوە کۆنترۆڵ دەکرێن و لەلایەن مرۆڤەکانەوە کۆتایی پێدەهێنرێت کە دواتر ناچار دەبن پێکەوە بژین. شتێکی چارەنووسساز ئەوەیە کە ئازارەکانی ململانێ لە ئەستۆی مرۆڤدایە." 

ئەم واقیعە و لەڕاستیدا خودی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی، ڕێبازێکی "مرۆڤ-سەنتەری" یە بۆ پەرەپێدان و بەکارهێنانی ژیری دەستکرد لە شەڕی چەکداریدا، لە هەوڵێکدا بۆ پاراستنی مرۆڤایەتی لە چالاکییەکی نامرۆڤانەی سروشتیدا، پێویستی بە ڕێبازێکی "مرۆڤ سەنتەری" هەیە. ئەم ڕێبازە لانیکەم دوو لایەنی سەرەکی لەخۆدەگرێت: (١) گرنگیدان بەو مرۆڤانەی کە ڕەنگە کاریگەرییان لەسەر بێت؛ و (2) گرنگیدان بە پابەندبوون و بەرپرسیارێتی ئەو مرۆڤانەی کە ژیری دەستکرد AI بەکاردەهێنن یان فەرمانی بەکارهێنانیان دەدەن.

لەکاتی ڕەچاوکردنی قوربانییە ئەگەرییەکان، نەک هەر گرنگە مەترسییەکان بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی کەم بکرێتەوە کاتێک سیستەمی پشتگیری بڕیاردان بە AI بەکاردەهێنرێت بۆ بەدەستهێنانی سوودێکی سەربازی، بەڵکو دڵنیابوون لەوەی کە ئەم ئامرازانە بە تایبەتی دیزاین کراون و بەکاردەهێنرێن بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی. لەنێو ئەو ئەگەرانەی کە لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت، ئامرازەکانی ناسینەوە و بەدواداچوون و ئاگادارکردنەوەی هێزەکان لە بوونی خەڵکی مەدەنی، یان ئامرازەکانی ناسینەوەی هێما جیاوازەکانی پاراستن  لە شەڕی چەکداریدا.

کاتێک سەیری ئەو کەسانە دەکەین کە لەوانەیە زیانیان بەرکەوتووە، تەنها کەمکردنەوەی مەترسییەکانی سەر هاوڵاتیان نییە لەکاتی بەکارهێنانی AI-DSS بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندی سەربازی، بەڵکو توانای دیزاین و بەکارهێنانی ئەم جۆرە ئامرازانە بە تایبەتی بۆ پاراستنی هاووڵاتیان هەیە. ئەو ئەگەرانەی لەم بوارەدا پێشنیار کراون بریتین لە ئامرازەکانی ناسینەوە، بەدواداچوون و ئاگادارکردنەوەی هێزەکان لە بوونی دانیشتوانی مەدەنی یان ناسینەوەی دروشمە جیاوازەکان کە ئاماژە بە دۆخی پارێزراو دەکەن لە ململانێی  چەکداریدا.

و دڵنیابوون لەوەی کە مرۆڤ دەتوانێت ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات لە ژێر یاسای پاراستنی مرۆیی نێودەوڵەتی (IHL) واتە AI-DSS کە سیستەمی پشتیوانی بڕیار کە بە AI دەبێت ئاگادار بکاتەوە بەڵام ناتوانێت جێگەی بڕیاری خودی مرۆڤ بگرێتەوە لەو بڕیارانەی کە مەترسی بۆ سەر ژیان و کەرامەتی خەڵک دروست دەکەن لە ململانێی چەکداریدا. ئەوەندە بە شێوەیەکی بەرفراوان لەلایەن دەوڵەتانەوە لە چوارچێوەی سیستەمی  چەکی و ئوتۆنۆمی (خود بڕیار) دانپێدانراوە. بەرپرسیارێتی پابەندبوون بە یاسای نێودەوڵەتی لە ئەستۆی تاکەکان و فەرماندەکانیانە، نەک کۆمپیوتەر. وەک لە نامیلکەی یاسای جەنگی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا هاتووە "یاسای جەنگ پێویستی بە چەک نییە بۆ بڕیاردانی یاسایی ... بەڵکو ئەو کەسانەن کە دەبێت پابەندی یاسای جەنگ بن.  ووڵآتی چین بە شێوەیەکی گشتی جەختی لەسەر ئەم خاڵە  کردەوە لە نۆرمە ئەخلاقییەکانی نەوەی نوێی ژیری دەستکرددا، بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە "مرۆڤەکان لە کۆتاییدا بەرپرسیارن".

پێویستە پشتگیری لەسەر ئەو بەهانەو پێشنیارانە بکرێت کە سیستەمی پشتیوانی بڕیاردان لەسەر بنەمای AI بەپێویستی دەزانێت ببێتە هۆی پاراستنی زیاتری مەدەنی و پابەندبوونی زیاتر بە یاسای مرۆیی نێودەوڵەتیەکانەوە، پێویستە لە ژێر ڕۆشنایی ئەم تێڕوانینانەدا بخرێتە ژێر پرسیارەوە و هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئێمە دەیزانین سەبارەت بە سنوورداربوونی سیستەمەکە، کارلێکی نێوان مرۆڤ و ئامێرەکان، کاریگەرییە زۆر و خێراکانی لەسەر ئۆپراسیۆنە مەیدانیەکان.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 12 کاتژمێر

باجی گەرووی هورمز... خوێندنەوەیەکی یاسایی

null
٢٦ ئازار ٢٠٢٦

سێ سیناریۆ بۆ جیهانی دوای تڕەمپ

null
٢٦ ئازار ٢٠٢٦

وەزارەتی نەوت: هەناردە لەرێگەی جەیهانەوە بۆ 650 هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرزدەكەینەوە