سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

گفتوگۆی ئەمریكا و ئێران

سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت: لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا ئێران و ئەمریكا گفتوگۆی باشیان هەبووەو ئێران پێنج رۆژی لەبەردەمە، سەرۆكی پەرلەمانی ئێرانیش دەڵێت نە گفتوگۆمان كردووەو نە گفتوگۆش لە ئارادایە.

بڵاوکراوەتەوە لە : 23 ئازار 2026

گفتوگۆی ئەمریكا و ئێران

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەرلە تەواوبونی مۆڵەتە 48 كاتژمێرییەكەی بە ئێران، رایگەیاند لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا گفتوگۆی باشمان لەگەڵ ئێران هەبووە.

لە وەڵامدا محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لە تویتێكدا رەتی كردەوە كە گفتوگۆیان لەگەڵ ئەمریكا هەبێت و دەڵێت: تائێستا هیچ دانوستاندنێک لەگەڵ ئەمریکا نەکراوە، هەواڵی ساختە بۆ یاریکردنە بە بازاڕی دارایی و نەوت و دەربازبوونە لەو زلکاوەی کە ئەمریکا و ئیسرائیل تێیدا گیریان خواردووە."
 

Untitled Media

ترەمپ: ئەگەر لەگەڵ ئێران بگەینە ڕێککەوتن ئیسرائیل دڵخۆش دەبێت

ئەكسیۆس لەزاری سەرچاوەیەكی ئەمریكییەوە: 
🔹توركیاو میسرو پاكستان لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا پەیامیان لەنێوان تاران و واشنتۆن ئاڵوگۆڕ كردووە. 
🔹وەزیرانی دەرەوەی میسرو توركیاو پاكستان بەجیا گفتوگۆیان كردووە لەگەڵ ستیڤ ویتكۆف نێردەی ئەمریكاو عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران.
🔹نێوەندگیری لەنێوان واشنتۆن و تاران بەردەوامەو بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە، لەبارەی كۆتایهێنان بە جەنگ و چارەسەری پرسە هەڵپەسێردراوەكان گفتوگۆ دەكرێت.

قالیباف: هەواڵی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریكا ساختەیە، بۆ یاریكردنە بە بازاڕی نەوت 


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:
🔹هەموو شتێکمان لە ئێران لەناو بردووە.
🔹ئێران پێنج رۆژی لە بەردەمدایە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن.
🔹داوای راگرتنی کاتیی بە ئامانجگرتنی دامەزراوە وزەی ئێرانم کرد.
🔹ئێرانییەکان جدین لە گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئێمە.
🔹دانوستان لەگەڵ ئێران دیاری دەکات کە ئایا رێککەوتنێکی فراوانتر ئەگەری هەیە یان نا.
🔹هەڵدانی موشەک لە ئێرانەوە بە رێژەی ٩٠% کەمی کردووەو بەهۆی هێرشە چڕەکانمانەوە تواناکانیان لەناوبراوە.
🔹ئێران هەموو دەرفەتەکانی پێشووی بۆ گەیشتن بە رێککەوتن رەتکردەوەو مەحاڵ بوو هەڕەشەکانیان رابگرین تەنها لە ڕێگەی دەستێوەردانی سەربازی ئێمە نەبێت.
🔹هەرچییەک رووبدات ئێمە زامنی ئەوە دەكەین ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی بەدەست نەهێنێت.
🔹هیوادارین ئێران ئەم دەرفەتە بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی جیهان سەلامەتتر بێت.
🔹ئێران چیتر مەترسی لەسەر ئێمە دروست ناکات.
🔹هەموو ئەو شتانەی کە دەکرا لە ئێراندا لەناو ببرێن، بە سەرکردەکانیشەوە لەناومان بردووە.
🔹ئێرانییەکان لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە چەکی ئەتۆمی بەدەست نەهێنن.
🔹شەوی شەممەی رابردوو پەیوەندی لەگەڵ ئێران دەستی پێکرد و گفتوگۆی بەرهەمدار لەگەڵیان هەیە.
🔹گفتوگۆی بەهێزمان لەگەڵ ئێران هەبوو.
🔹دەكرێت كەسێكی هاوشێوەی سەرۆكی ڤەنزوێلا بۆ ئێران بدۆزینەوە.
🔹ویتكۆف و كوشنەر لەبارەی ئێرانەوە گفتوگۆیان كردو دەبینین بەرەو كوێ دەڕوات. 
🔹تائێستا هیچ شتێكمان لەبارەی دۆخی رابەری نوێی ئێران نەبیستووە. 
🔹خاڵی گەورەی رێككەوتن هەیە لەنێوان ئەمریكاو ئێران، كە 15 خاڵە. 
🔹ئێران دەیەوێت رێككەوتن بكەین، ئێمەش رێككەوتنمان دەوێت. 
ئێرانییەكان قایل بوون بەوەی چەكی ئەتۆمییان نەبێت.
🔹ئەگەر رێككەوتنمان لەگەڵ ئێران كرد، كارێكی باش دەبێت بۆ هەموو وڵاتانی ناوچەكە. 
🔹پێدەچێت ئەمڕۆ لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە گفتوگۆ لەگەڵ ئێران بکەین.
🔹هیوادارم کێشەکە لەگەڵ ئێرانییەکان چارەسەر بکەم.
🔹ئێمە نامانەوێت ئێران خاوەنی بۆمبی ئەتۆمی و چەکی ئەتۆمی و هیچ شتێکی نزیک لەوە بێت. 
🔹ئەگەر لەگەڵ ئێران بگەینە ڕێککەوتن ئیسرائیل دڵخۆش دەبێت.
🔹ئەگەر ڕێککەوتنێک بکرێت، سەرەتایەکی جوان دەبێت بۆ ئێران و ناوچەکە.
🔹خەریک بوو گەورەترین وێستگەی کارەبای ئێران بۆردومان بکەین.
🔹ناتوانم گەرەنتی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران بکەم.
🔹دەمەوێت زۆرترین نەوتمان هەبێت.
🔹بەدەستهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراو زۆر ئاسان دەبێت ئەگەر بگەینە ڕێککەوتن.
🔹ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران دەبێت زامنی ئەوە بكات شەڕەکان لە ناوچەکەدا دووبارە نەبنەوە و ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی نەبێت. 
🔹ئەگەر لەگەڵ ئێران بگەینە ڕێککەوتن، خۆمان دەچین یۆرانیۆمە پیتێنراوەكە دەبەین.
🔹ئێرانییەكان پەیوەندییان كردووە بۆ رێككەوتن، من نەمكردووە.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 11 کاتژمێر

کۆمپانیای گەڵف کیستۆن لە هەرێمی کوردستان

null
٢٢ ئازار ٢٠٢٦

بە ئامانجگرتنی بنکە سەربازییەکانی بەریتانیا

null
٢١ ئازار ٢٠٢٦

ئێران: تا ئێستا (5900) كەس كوژراوە