Draw Media

بۆچی حكومەت موچە بە پێنج هەزاری دابەشدەكات؟

بۆچی حكومەت موچە بە پێنج هەزاری دابەشدەكات؟

2022-01-08 17:01:01


درەو:
حكومەتی هەرێم موچەی بەشێكی موچەخۆرانی بە دراوی ( 5 هەزار) دیناری دابەشدەكات، لەو پرۆسەیەدا خێرێكی تر لە موچەی موچەخۆران دەكات.
بەشێكی زۆری موچەخۆران موچە بە دراوی (5 هەزار) دیناری وەردەگرن، كە زۆربەیان كۆن و دڕاو وخراپن، لە بەستەیەكی (500 هەزار) دیناریدا بڕی نزیكەی (20 بۆ 30) هەزار (5 ھەزار) دیناری كۆن و خراپ ھەن.
بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو)، حكومەت لە گۆڕینەوەی دۆلار بە دراوی (5 هەزار) دیناری قازانج دەكات، بەو پێیەی ئەگەر نرخی (100) دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕدا بە (148 هەزار) دینار بێت بە دراوی (25 هەزار)ی و (10هەزار) دیناری، ئەوا بە دراوی (5 هەزار) دیناری نرخی (100) دۆلار بە (148 هەزارو 100) دینارە، واتا لە هەر (100) دۆلارێك حکومەت زیاتر لە (100) دینار قازانج دەكات، بۆیە لە ئێستادا موچەی زۆرێك لە موچەخۆران بە دراوی (5 هەزار) دیناریە.
حكومەتی هەرێم مانگانەی پارەی داهاتی نەوت کە بەدۆلار دەگەڕێتەوە، لە رێگەی بانك و نوسینگەكانەوە ئاڵوگۆڕ دەكات.
پارەی داهاتی نەوت (350 ملیۆن) دۆلارە، مانگانە دەكاتە (518 ملیار) دینار، واتا لەو ئاڵوگۆڕەدا ئەگەر بە دراوی (5 هەزار)ی بێت، ئەوا بڕێك پارە بۆ حكومەت یاخود نوسینگەو ئەو بانكە دەگەڕێتەوە كە پارەكەی لێ ئاڵوگۆڕ دەكرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand