Draw Media

نەوتی هەرێم لە نێوان دوو ئۆکتۆبەردا

نەوتی هەرێم لە نێوان دوو ئۆکتۆبەردا

2021-11-19 18:54:01


 
درەو:
داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان لە نێوان ئۆكتۆبەری 2020 و 2021 بەڕێژەی (59%) زیادیكردووە، لە ئۆکتۆبەری (2020) تێکڕای نرخی نەوت (40) دۆلار بووە، حکومەت بەبەهای (503 ملیۆن و 508 هەزار) دۆلار نەوتی فرۆشتووە، بەڵام لە ئۆکتۆبەری (2021) تێکڕای نرخی نەوت (83) دۆلار بووە، حکومەت بەبەهای (987 ملیۆن و 921 هەزار و 818) دۆلار نەوتی فرۆشتووە.

ئۆکتۆبەری 2020
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی ئۆکتۆبەری (2020) بڕی (13 ملیۆن و 320 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردەی وڵاتانی (یۆنان، ئیتالیا، کرواتیا، سەنگاپور،  مصر) کردووە. کە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی (2020) بەتێکڕا (40.19) دۆلار بووە، واتە بەبەهای (503 ملیۆن و 508 هەزار) دۆلار نەوتی فرۆشتووە.
لەمانگی ئۆکتۆبەری ساڵی (2020) نرخی (1) دۆلاری ئەمریکی لە بانکی ناوەندی عێراق (1180) دیناری عێراقی بووە.
بەو پێیەش لە مانگی ئۆکتۆبەری (2020)دا حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبەهای (625 ملیار و 999 ملیۆن و 440 هەزار) دینار نەوتی فرۆشتووە.

ئۆکتۆبەری 2021
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی ئۆکتۆبەری (2021) بڕی (11 ملیۆن و 825 هەزار734) بەرمیل نەوتی هەناردەی وڵاتانی (ئیتالیا، یۆنان، کرواتیا، ئیسرائیل و ئیسپانیا) کردووە. کە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە مانگی ئۆکتۆبەر ساڵی (2021) بەتێکڕا (83.54) دۆلار بووە، واتە بەبەهای (987 ملیۆن و 921 هەزار و 818) دۆلار نەوتی فرۆشتووە.
لەمانگی ئۆکتۆبەری ساڵی (2021) نرخی (1) دۆلاری ئەمریکی لە بانکی ناوەندی عێراق (1450) دیناری عێراقی بووە.
بەو پێیەش لە مانگی ئۆکتۆبەری (2021) دا حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبەهای (ترلیۆنێک و 432 ملیار 486 ملیۆن و 636 هەزار و 622) دینار نەوتی فرۆشتووە.

بەراروردکاری لە نێوان ئۆکتۆبەری 2020 و ئۆکتۆبەری 2021
یەکەم: بڕی نەوتی هەناردەکراو
-    حکومەتی هەرێم لە ئۆکتۆبەری (2020) بڕی (13 ملیۆن و 320 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە، بەڵام لە ئۆکتۆبەری (2021) بڕی (11 ملیۆن و 825 هەزار734) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، واتە هەناردە کردن بەڕێژەی (13%) و (ملیۆنێک و 494 هەزار و 266) بەرمیل نەوت کەمی کردووە.
دووەم: داهاتی نەوت
-    لە ئۆکتۆبەری (2020) تێکڕای نرخی نەوت (40.19) دۆلار بووە، حکومەت بەبەهای (503 ملیۆن و 508 هەزار) دۆلار نەوتی فرۆشتووە.
-    لە ئۆکتۆبەری (2021) تێکڕای نرخی نەوت (83.54) دۆلار بووە، حکومەت بەبەهای (987 ملیۆن و 921 هەزار و 818) دۆلار نەوتی فرۆشتووە.
-    بەم پێیە داهاتی فرۆشی نەوت بەڕێژەی (49%) و (484 ملیۆن و 413 هەزار 818) دۆلار لە ئۆکتۆبەری (2021) زیادی کردووە.
بەڵام بەدینار داهاتەکە گەورەتر دەبێت، چونکە لە ئۆکتۆبەری ساڵی (2020) بەهای یەک دۆلار بەرامبەر بە (1180) دیناری عێراقی بووە، بەڵام لە ئۆکتۆبەری ساڵی (2021) بەهای یەک دۆلار بەرامبەر بە (1450) دیناری عێراقی بووە، کەواتە.
-    لە ئۆکتۆبەری ساڵی (2020) حکومەت بەبەهای (503 ملیۆن و 508 هەزار) دۆلار نەوتی فرۆشتووە، بە لێکدانی (1180) دینار دەکاتە (594 ملیار و 139 ملیۆن و 440 هەزار) دینار داهاتی نەوت بووە 
-    لە ئۆکتۆبەری (2021) حکومەت بەبەهای (987 ملیۆن و 921 هەزار و 818) دۆلار نەوتی فرۆشتووە، بە لێکدانی (1450) دینار دەکاتە (ترلیۆنێک و 432 ملیار 486 ملیۆن و 636 هەزار و 622) دینار داهاتی نەوت بووە. 
-    بەم پێیە داهاتی فرۆشی نەوت بەڕێژەی (59%) و (838 ملیار و 347 ملیۆن و 196 هەزار و 622) دینار لە ئۆکتۆبەری (2021)دا زیادی کردووە.
 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand