بزوتنەوەی گۆڕان لەبەردەم دەنگدەراندا
2021-10-18 09:02:47
شیكاری: درەو
بەشی سێیەم: گۆڕان
هەڵبژادنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 7/3/2010 لە هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی كوردستان (2 ملیۆن و590 هەزار 274) کەس مافی دەنگدانیان هەبووە، بەڵام لە هەڵبژاردنی 10/10/2021، لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان (3 ملیۆن و 486 هەزار و 787 ) كەس مافی دەنگدانیان هەبووە.واتە لە هەرێمی کوردستان (896 هەزار و 513) دەنگدەر لەو ماوەیە زیادی کردووە.
بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان بەردەوام دەنگی کەمی کردووە، لە هەڵبژاردنی ساڵی 2010 لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکەی هەرێم (425 هەزار و 793) دەنگی بەدەستهێناوە، لە هەڵبژاردنی 2014دا (472 هەزارو 503) دەنگ و لە هەڵبژاردنی (199 هەزارو 611) دەنگ و لە هەڵبژاردنی 10/10/2021 لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکەی هەرێم تەنها(22 هەزار و 91) دەنگی بەدەستهێناوە واتە بەراورد بە ساڵی (2010) سەرەڕای زیادبوونی ژمارەی مافی بەشداری لە هەڵبژاردن (403 هەزار و 702) دەنگ کەمی کردووە.
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 7/3/2010
لەم هەڵبژاردنەدا لە هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی كوردستان (2 ملیۆن و590 هەزار 274) کەس مافی دەنگدانیان هەبووە، بەپێی راگەیەندراوی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان (1ملیۆن و 938 هەزار و 754) كەسیش دەنگیانداوە بە ڕێژەی (74.8%).
بزوتنەوەی گۆڕان لەم هەڵبژاردنە لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکە بەڕێژەی (%22) و (425 هەزار و 793) دەنگی بەدەستهێناوە بەجۆرێك؛
لە سلێمانی (1ملیۆن و 098 هەزارو 451) كەس مافی دەنگیدانیان هەبووە و (833هەزار و631) کەس دەنگیانداوە، بەڕێژەی (75.9%)، بزوتنەوەی گۆڕان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (%35.8) و (298 هەزار و 621) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە هەولێر (917هەزار و685) کەس مافی دەنگدانیان هەبووە و (680هەزار و408) کەس دەنگیداوە بە رێژەی (74.1%). بزوتنەوەی گۆڕان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (%) و (103 هەزار و 397) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە دهۆكیش كە (574138) مافی دەنگدانیان هەبووەو (424715) كەس دەنگیانداوە بەڕێژەی (73.97%)، بزوتنەوەی گۆڕان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (%5.6) و (23 هەزار و 775) دەنگی بەدەستهێناوە.
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 30/4/2014
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، كە لە 30/4/2014 بەڕێوەچوو، لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان (2ملیۆن و 717 هەزار و 82) كەس مافی دەنگدانیان هەبووە و (2 ملیۆن و 128 هەزار و167) کەس دەنگیانداوە، بەرێژەی ( 78.3%)
بزوتنەوەی گۆڕان لەم هەڵبژاردنە لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکە بەڕێژەی (%22.2) و (472 هەزار و 503) دەنگی بەدەستهێناوە بەجۆرێك؛
لە سلێمانی (1ملیۆن و 168 هەزار و459) كەس مافی دەنگیدانیان هەبووە و (893 هەزار و 226) کەس دەنگیانداوە، بەڕێژەی (76%) بزوتنەوەی گۆڕان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (%38.9) و (347 هەزار و 799) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە هەولێر (936 هەزار و 557) مافی دەنگدانیان هەبووە و (744 هەزارو 489) دەنگیداوە، بە رێژەی (79%) بزوتنەوەی گۆڕان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (%14) و (104 هەزار و 59) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە دهۆكیش كە (612 هەزار و 66) کەس مافی دەنگدانیان هەبووە، (490هەزار و 452) كەس دەنگیانداوە بەڕێژەی (80%)، بزوتنەوەی گۆڕان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (%4.6) و (20 هەزار و 645) دەنگی بەدەستهێناوە.
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 12/5/2018
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، كە لە 12/5/2018 بەڕێوەچوو، لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان (1 ملیۆن و 795 هەزار و 686) كەس دەنگیانداوە.
بزوتنەوەی گۆڕان لەم هەڵبژاردنە لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکە بەڕێژەی (%11.1) و (199 هەزار و 611) دەنگی بەدەستهێناوە بەجۆرێك؛
لە پارێزگای سلێمانی (664 هەزار و 146) هاوڵاتی دەنگیداوە. بزوتنەوەی گۆڕان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (%23.3) و (154 هەزار و 947) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە پارێزگای هەولێر (642 هەزار و 232) هاوڵاتی دەنگیداوە. بزوتنەوەی گۆڕان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (%6.4) و (40 هەزار و 863) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە پارێزگای دهۆكیش كە (489 هەزار و 308) هاوڵاتی دەنگیداوە. بزوتنەوەی گۆڕان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (0.8%) و (3 هەزار و 801) دەنگی بەدەستهێناوە.
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 10/10/2021
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، كە لە 10/10/2021 بەڕێوەچوو، لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان (3 ملیۆن و 486 هەزار و 787 ) كەس مافی دەنگدانیان هەبووە و (1 ملیۆن و 232 هەزار و 897) دەنگیانداوە، بەرێژەی ( 35.4% ).
بزوتنەوەی گۆڕان لەم هەڵبژاردنە لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکە تەنها (22 هەزار و 91) دەنگی بەدەستهێناوە بەجۆرێك؛
لە پارێزگای سلێمانی (1 ملیۆن و425 هەزارو 705) كەس مافی دەنگیدانیان هەبووە و (392 هەزار و667) دەنگیانداوە، بەڕێژەی (%27.5). بزوتنەوەی گۆڕان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (4.5%) و (17 هەزارو 846) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە پارێزگای هەولێر (1 ملیۆن و 238 هەزار و379) مافی دەنگدانیان هەبووە و (444 هەزارو 253) دەنگیداوە، بە رێژەی (35.9%). بزوتنەوەی گۆڕان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (%1) و (4 هەزار و 245) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە پارێزگای دهۆكیش كە (822 هەزار و 703) مافی دەنگدانیان هەبووە، (395 هەزار و977) كەس دەنگیانداوە بەڕێژەی (48.1%). بزوتنەوەی گۆڕان لەم پارێزگایە هیچ کاندیدێکی نەبوو، بۆیە هیچ دەنگێکیشی بۆ هەژمار ناکرێت.
بۆ بەرچاو ڕونی زیاتر بڕوانە ئەم (چارت)انەی خوارەوە.