سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هاوسەرۆکەکان پەنا بۆ دادگا دەبەن

بڵاوکراوەتەوە لە : 3 ئاب 2021

هاوسەرۆکەکان پەنا بۆ دادگا دەبەن

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
لەسەر بنەمای چەند سكاڵایەك كە لەلایەن بافڵ تاڵەبانیەوە جوڵێنراوە بڕیارە دادگا فەرمانی دەستگیركردن بۆ لاهور شێخ جەنگی دەربكات، دوێنێش لاهور شێخ جەنگی سكاڵای لەسەر بافڵ تاڵەبانی تۆماركردوەو لە بەریتانیاش رەنج شێخ عەلی سكاڵاى لەسەر بافڵ تاڵەبانی تۆماركردووە.
دوای ئەوەی شكستیان هێنا لە  رێی پەیڕەوی ناوخۆ و سەركردایەتی یەكێتییەوە كێشەكانی نێوانیان یەكلا بكەنەوە، هاوسەرۆكەكانی یەكێتی بڕیاریاندا پەنا بۆ دادگا ببەن.
ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی لەڕێگەی پارێزەرەكانیەوە، بەمادەی (433)ی یاسای سزادانی عێراقی، سكاڵای لەسەر بافڵ تاڵەبانی تۆماركرد، سكاڵاكە تایبەتە بە "ناوزڕاندن"، لاهور شێخ جەنگی پێیوایە لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە تەشهیری پێكراوەو ناوی زڕێندراوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەناو یەكێتی بە (درەو)ی راگەیاند، بڕیارە سبەینێ، لەسەر بنەمای سكاڵای چەند كەسێك كە  لەرێگەی بافڵ تاڵەبانییەوە دادگا فەرمانی دەستگیركردن بۆ لاهور شێخ جەنگی دەربكات بە تۆمەتی "داڵدەدانی تۆمەتباران لە ماڵەكەی خۆیدا".
فەرمانی دەستگیركردنەكە بە پێی مادەی (273)ی لەیاسای سزادانی عێراقی دەردەچێت كە تایبەتە بەداڵدەدانی تۆمەتباران، حوكمی ئەم مادەیەیاساییە لە  حاڵی ساغ بوونەوەی تۆمەتەكە لەسەر تۆمەتبار ماوەی (7) ساڵ زیندانی كردنەبەڵام هەر بەپێی یاسای سزادانی عێراقی ئەگەر كەسی داڵدەدراو برا یاخود هاوسەر یان ئەندامی پلەیەكی ئەو كەسە بێت كە حەشاری داوە تۆمەتەكە لەسەر كەسی داڵدەدەر پوچەڵ دەبێتەوە. 
سەرچاوەیەك لە بەریتانیا بە (درەو)ی راگەیاند: رەنج شێخ عەلی خوشكەزای لاهور شێخ جەنگی، سكاڵای لەسەر بافڵ تاڵەبانی تۆماركردووە، بەتۆمەتی دەستگیركردن و ئەشكەنجەدان و بەزۆر ئیعتراف پێكردنی، ئەو سەرچاوەیەئاماژەی بەوەشكرد، لە رۆژی 8ی تەموزدا رەنج شێخ عەلی و محەمەد شێخ تەحسین لەلایەن بافڵ تاڵەبانیەوە دەستبەسەركران، دواتر رەنج شێخ عەلی لەبەر ئەوەی رەگەزنامەی بەریتانیای هەیە چووەوە بەریتانیا و لەوێ سكاڵای لەسەر بافڵ تاڵەبانی كە ئەویش رەگەزنامەی بەریتانیای هەیە تۆماركردووە.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 14 کاتژمێر

چۆنیەتی دەستراگەیشتنی ووڵاتان بە چەکی ئەتۆمی

null
پێش 15 کاتژمێر

سامانە سروشتیەكان وەڵامی وەزارەتی نەوت دەداتەوە

null
١٤ ئازار ٢٠٢٦

ئێران: لە هێرشەكاندا 4900كەس كوژراون 480یان مەدەنین