بەڕێوەبەری سۆمۆ: تائێستا ئاگادار نەكراوین هەرێم نەوتەكەی رادەست دەكات
2021-01-02 16:47:37
(درەو):
بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ رایدەگەیەنێت"تائێستا بەفەرمی ئاگادار نەكراوین لەوەی هەرێمی كوردستان نەوتەكەی رادەست دەكات، بۆیە داوامان لە هەرێمی كوردستان كردووە بڕێك لەو نەوتەی رادەست بكات كە لە ئێستادا رۆژانە (430 هەزار) بەرمیل هەناردەی بەرندەری جەیهانی توركیا دەكات"
عەلا یاسری بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای نیشتمانی بۆ فرۆشتنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵەكانی عێراق (واع):
• بڕیارە نەوت لەلایەن حكومەتی ناوەندییەوە بەڕێوەببرێت، بەدیاریكراویش لەلایەن وەزارەتی نەوتی فیدراڵەوە، ئەمە بۆ هەرێمی كوردستانو حكومەتی ناوەندیش باشترە.
• بەڕێوەبردنی دۆسیەی نەوت لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە، لەبەردەم كۆمپانیا جیهانییەكان شكۆ بە عێراق دەبەخشێت، بەوپێیەی تاكە لایەنە كە لەڕێگەیەوە نەوت هەناردە دەكرێت، ئەمە باشتریشە بۆ هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی نەوت نەقۆزرێتەوە.
• زۆرینەی ئەو گرێبەستانەی كە تەماشاكراون ئاماژە بەوە دەكەن نەوتی هەرێم بە كەمتر لە (6 بۆ 9) دۆلار لە نرخی ئەو نەوتە دەفرۆشرێت كە لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە دەفرۆشرێت، ئەمەش زیانە.
• داوامان لە هەرێمی كوردستان كردووە بڕێك لە نەوتەكەی رادەستبكات تاوەكو لەڕێگەی سۆمۆوە هەناردە بكرێتو سۆمۆ توانای لەخۆگرتنی نەوتی هەرێمی هەیە.
• بەگوێرەی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی دەبێت هەرێمی كوردستان (250 هەزار) نەوت یاخود داهاتی ئەو بڕە لە نەوت رادەستی سۆمۆ بكات.
• رەشنوسی بودجەی 2021 حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەند دەكات (250 هەزار) بەرمیل رادەستبكات یاخود ئەوەی كۆمپانیای سۆمۆ بەهای نەوتی هەناردەكراو بە نرخی خۆی بخەمڵێنێتو وەزارەتی دارایی لێ ئاگادار بكاتەوە.
• تائێستا بەفەرمی ئاگادار نەكراوین لەوەی هەرێمی كوردستان نەوتەكەی رادەست دەكات.
• بڕی نەوتی هەناردەكراوی هەرێمی كوردستان لەرێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە دەگاتە (430 هەزار) بەرمیل لە رۆژێكدا.
• هیچ زانیارییەكمان نییە لەبارەی ئەوەی پرۆسەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان هەبێت لەڕێگەی بارهەڵگرو رێگەی ترەوە.
• گرێبەستەكانی نەوتی هەرێمی كوردستان گرێبەستی هاوبەشیو خزمەتگوزارییە، رێژەی ئەو نەوتەی هەرێمی كوردستان كە بەپێی گرێبەستە هاوبەشەكان هەناردە دەكرێت رۆژانە رێژەكەی دەگاتە (150 بۆ 180 هەزار) بەرمیل.