سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

عەبادی گەیشتە كەركوك

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 نیسان 2018

عەبادی گەیشتە كەركوك

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی ئیئتیلافی سەركەوتن (النصر) گەیشتە شاری كەركوك.
لەدوای روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر و كشانەوەی پێشمەرگە لە كەركوك و هاتنی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بۆ كەركوك، یەكەمجارە عەبادی سەردانی ئەو پارێزگایە دەكات، سەردانەكەشی لە چوارچێوەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندایە.
پیشتر سوفیان نعێمی سەرۆكی ئیتئلافی " النصر" لە پارێزگای كەركوك ئاشكرایكرد، لەسەردانەكەیدا حەیدەر عەبادی لە یەكێك لە یاریگاكان چاوی بە خەڵك دەكەوێت.
بەپێی قسەی نعێمی كە لێدوانی بۆ سایتی سۆمەریەنیوز داوە، هەر لە سەردانەكەیدا بۆ كەركوك، عەبادی بەشداری لە كۆبونەوەیەكی جەماوەری دەكات كە لە هۆڵێكی داخراودا بەڕێوەدەچێت، پاشان سەردانی ماڵی ژمارەیەك لە شەهیدان دەكات لە هەموو پێكهاتەكانی كەركوك.
پێشتر و بەر لە سەردانی بۆ كەركوك، عەبادی سەردانی  سلێمانی و هەولێری كرد، بڕیار بوو سەردانی دهۆكیش بكات، بەڵام سەردانەكەی بۆ كاتێكی تر دواخست.

بڕیارە دوای سەردانەكەی بۆ كەركوك، حەیدەر عەبادی بەرەو پارێزگای دیالە بەرێبكەوێت.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٣ ئاب ٢٠٢٦

خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (2019 - 2025)

null
١٣ ئاب ٢٠٢٦

عێراقی “دوای هاوپەیمانان”

null
١٢ ئاب ٢٠٢٦

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا