سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

سبەینێ عەبادی سەردانی كەركوك دەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 نیسان 2018

سبەینێ عەبادی سەردانی كەركوك دەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

سبەینێ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی ئیئتیلافی سەرکەوتن " النصر " سەردانی كەركوك دەكات.
سوفیان نعێمی سەرۆكی ئیتئلافی " النصر" لە پارێزگای كەركوك ئاشكرایكرد، لەسەردانەكەیدا حەیدەر عەبادی لە یەكێك لە یاریگاكان چاوی بە خەڵك دەكەوێت.
بەپێی قسەی نعێمی كە لێدوانی بۆ سایتی سۆمەریەنیوز داوە، هەر لە سەردانەكەیدا بۆ كەركوك، عەبادی بەشداری لە كۆبونەوەیەكی جەماوەری دەكات كە لە هۆڵێكی داخراودا بەڕێوەدەچێت، پاشان سەردانی ماڵی ژمارەیەك لە شەهیدان دەكات لە هەموو پێكهاتەكانی كەركوك.
لەدوای روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر و كشانەوەی پێشمەرگە لە كەركوك و هاتنی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بۆ كەركوك، یەكەمجارە عەبادی سەردانی ئەو پارێزگایە دەكات، سەردانەکەشی لە چوارچێوەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندایە.
پێشتر و بەر لە سەردانی بۆ كەركوك، عەبادی سەردانی  سلێمانی و هەولێری كرد، بڕیار بوو سەردانی دهۆكیش بكات، بەڵام سەردانەكەی بۆ كاتێكی تر دواخست.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 13 کاتژمێر

ئەحمەد حاجی رەشید: بڕیاری گۆڕینی نرخی دۆلار جێگیر دەكرێت 

null
٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

گۆڕانكاری لە یاسای حەشدی شەعبی

null
٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

کاریگەرییەکانی دابەزینی بەهای دینار لەسەر موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان