سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

كاندیدەكان بەدەنگی خۆیان ناچنە پەرلەمان

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 نیسان 2018

كاندیدەكان بەدەنگی خۆیان ناچنە پەرلەمان

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

زۆرینەی كاندیدەكانی پەرلەمانی عێراق بەدەنگی لیستەكانیان دەچنە پەرلەمان نەك بەدەنگی خۆیان، لەكۆی 328 پەرلەمانتاری ئێستای عێراق  كە لە هەڵبژاردنی 30 ی نیسانی 2014 هەڵبژێردران، تەنها 19 پەرلەمانتاری بەدەنگی خۆی چۆتە پەرلەمان، واتا 6%ی پەرلەمانتاران، بەو پێیەش  309 پەرلەمانتاری بەدەنگی حزبەكانیان چونەتە پەرلەمان.
لە هەرێمی كوردستانش لەكۆی 44 پەرلەمانتار تەنها 7 پەرلەمانتاری بەدەنگی خۆی چۆتە پەرلەمان لە پارێزگای سلێمانی كە بەهای كورسیەك ( 49.623 ) دەنگ بەهای كورسیەك بووە، بۆیە لەكۆی 18 كورسی ئەندامی پەرلەمان تەنها 3 پەرلەمانتار بەدەنگی خۆی دەرچووە ئەوانیش:.
ئارام شیخ محەمەد لە لیستی گۆڕان  ( 150613 ) دەنگی بەدەستهێنابوو.
شێركۆ میرزا محەمەد مەنگۆری لە لیستی یەكێتی ( 83.663 ) دەنگی بەدەستهێنابوو
موسەنا ئەمین لە لیستی یەكگرتوو ( 51.587 ) دەنگی بەدەستهێنابوو.
لە پارێزگای هەولێر كە بەهای كورسیەك ( 49.632 ) دەنگ بەهای كورسیەك بووە لەكۆی 15 كورسی ئەندامی پەرلەمان تەنها 3 پەرلەمانتار بەدەنگی خۆی دەرچووە ئەوانیش : 
ئارێز عەبدوڵا سەرۆكی لیستی یەكێتی ( 76.380 ) دەنگی بەدەستهێنابوو.
سەلیم  هەمزە شوشكەیی  سەرۆكی لیستی كۆمەڵی ئیسلامی ( 59.492 ) دەنگی بەدەستهێنابوو.
ئەردەڵان نورەدین سەرۆكی لیستی پارتی ( 57.496 ) دەنگی بەدەستهێنابوو.
لە پارێزگای دهۆك  كە بەهای كورسیەك ( 44.586 ) دەنگ بەهای كورسیەك بووە لەكۆی 11 كورسی ئەندامی پەرلەمان تەنها 1 پەرلەمانتار بەدەنگی خۆی دەرچووە ئەویش : 
جەمال ئەحمەد كۆچەر ( 51.358 ) دەنگی بەدەستهێنابوو.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

بەرهەم و داهاتی دانە غاز لە چارەکی یەکەمی 2026دا

null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە