Draw Media

دادگای توركیا مافی پەرلەمانتاری لە دوو پەرلەمانتاری هەدەپە سەندەوە

دادگای توركیا مافی پەرلەمانتاری لە دوو پەرلەمانتاری هەدەپە سەندەوە

2018-04-19 12:36:27


دادگای باڵای توركیا بە گوێرەی مادەی 83ی دەستور مافی پەرلەمانتاری لە هەردوو پەرلەمانتاری  شاری روحای هەدەپە عوسمان بایدەمیر و پەرلەمانتاری شاری هەكاری سەلما ئیرماك سەندەوە.

لە دانیشتنی پەرلەمانی توركیادا، ئەو دۆسیانەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران خوێنرانەوە كە تایبەتن بەو سزایانەی دادگاكان سەبارەت بە هەریەك لە عوسمان بایدەمیر و سەلما ئیرماك دەریان كردووە و بەگوێرەی یاسا، دوای خوێندنەوەی دۆسیەكان، مافی پەرلەمانتاریی لە هەریەك لە بایدەمیر و ئیرماك سەندرایەوە.
هەروەها سزای ئیرماك بە تاوانەكانی ئەندامییەتی پەكەكە و بانگەشەكردن بۆی بە ١٠ ساڵ زیندانییكردن و سزای بایدەمیر بە تاوانی سوكایەتیكردن بە پۆلیس بە زیندانیكردن بۆ ماوەی ساڵێك و پێنج مانگ و ١٥ رۆژ، پەسەندكراون.

پێشتر بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵ دۆسیەك لەدژی پەرلەمانتاران عوسمان بایدەمیر، عەلیجان ئۆنلو، فەلەكناس ئوجا، سیبەل یەغیت ئاڵپ، نادر یەڵدرم، دیلەك ئۆجەلان، میزگین ئێرگات و گارۆ پایلان كرابوەوە و تۆمەتی وەسفكردنی ئۆجەلان لە قسەكانیانیاندا و پروپاگەندەكردن بۆ پەكەكە و بەشداریكردن لە پرسەی گەریلاكانی پەكەكەیان ئاراستەكراوە.
پارتی دیموكراتی گەلان " هەدەپە" بە سەرۆكایەتی سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یۆكسەكداغ لە هەڵبژاردنی یەكی تشرینی 205ی پەرلەمانی توركیادا 59 كورسی بەدەستهێنا و لە دوای كودەتا شكستخواردووەكەی 15ی تەمموزی رابردووە گرتن و دەستگیركردنی پەرلەمانتاران و سەرۆك شارەوانییەكانی سەر بەو پارتە دەستیپێكرد و تا ئێستا حەوت پەرلەمانتاری هەدەپە لە زینداندان و نۆ پەرلەمانتاریشی مافی پەرلەمانتارێتییان لێ‌ سەندراوەتەوە و پارتەكە ئێستا لەلایەن پەروین بوڵدان و سەزایی تەمەللییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت.

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand