كاندیدی پۆستەكانی ناو ئەنجومەنی وەزیران
2019-07-08 14:11:08
درەو میدیا:
پۆستەكانی ناو ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە كاندیدان بۆ دیاریكراوە، لەوانە :
شەعبان شەعبان چالی - بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆك وەزیران ، پێشتر لە ئەنجومەنی ئاساییش بوو
ئومێد سەباح - سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێم بوو
سەفین دزەیی - بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وتەبێژی حكومەتی هەرێم بوو.
د. ئامانج رەحیم - سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، پێشتریش سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران بوو
د. محەمەد شوكری محەمەد سەعید - سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنان.
د. عەبدولحەكیم خەسرۆ- سەرۆكی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون.
د. جوتیار عادل ئاكرەیی - وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەرلەمانتاری پێشوی عێراق بوو
نورەدین سەعید وەیسی - بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران، بەرێوەبەری كوردستان 24