درەو:
وتاری عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بە بۆنەی جەژنی نیشتمانی کۆماری عێراق لە 3ی تشرینی یەکەمی 2026:
🔹پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکەم بە بۆنەی جەژنی نیشتمانییەوە، لە 3ی تشرینی یەکەمدا یادی سەربەخۆیی وڵاتەکەمان دەکەینەوە کە زیاتر لە 90 ساڵە وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ دانی پێدا دەنرێت.
🔹ێراق یەکەم دەوڵەتی عەرەبی بوو پەیوەندی بە کۆمەڵەی گەلانەوە کرد و بەشداری کرد لە دامەزراندنی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا.
🔹چیرۆكی عێراق کۆنترە لەم مێژووە، لەدایکبوونی شارستانییەتی مرۆڤایەتی دۆكۆمێنت كردووە؛ لەسەر ئەم خاكە نوسین و یاساکان لەدایک بوون.
🔹عێراق لە پاش سەربەخۆییەوە بە قۆناغی ئاڵۆزدا تێپەڕی کە بووە هۆی لەدەستدانی دەرفەتی گەشەپێدان، بەهۆی ناسەقامگیری سیاسی و گەڕانەوەی دووبارە بۆ خاڵی سفر.
🔹دوای ساڵی 2003، هاوڵاتییانی عێراق ئەزموونی دەوڵەتی دیموکراتیان تاقی کردەوە و قوربانی گەورەیان دا بۆ پاراستنی و دەستورێکی هەمیشەییان پەسەند کرد کە دەستاودەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات بچەسپێنێت.
🔹لە 30ی ئەیلولی 2026، دەوڵەتی عێراق سەروەری خۆی تەواو کرد، بە کۆتاییهاتنی ئەركی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
🔹ئێمە ئەمڕۆ دەوڵەتێکین کە خاوەنی بڕیاری خۆیەتی، خاک و ئاسمانی خۆی دەپارێزێت و چەک لەژێر دەسەڵاتی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکاندا دەبێت.
🔹سەرەڕای ئاستەنگە سەختەکان، عێراق بەردەوامە لە سیاسەتێکی دەرەکی هاوسەنگ کە بەرژەوەندی نیشتمانی باڵا رەچاو دەکات و پەیوەندییەکانی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی و ڕێزگرتنی هاوبەش بونیاد دەنێت.
🔹ئاستەنگە ئابورییەکان و بارودۆخی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ئاڵۆزتر دەبن و ئێمە کار بۆ روبەڕوبوونەوەیان دەکەین لە ڕێگەی ئابورییەکی هەمەچەشنتر، پەرەپێدانی هاوبەشی کاریگەر لەگەڵ وڵاتانی جیهان، بوژاندنەوەی کەرتی تایبەت و ڕەخساندنی هەلی کار.
🔹بەرەو بودجەی بەرنامە و ئەنجام هەنگاو دەنێین، بۆ ئەوەی خەرجی حکومی بە ئەنجامەکانەوە بەستراوە بێت.
🔹بەردەوام دەبین لە جێبەجێکردنی پێشنیازی ملیۆنێک پارچە زەویی نیشتەجێبوون، دامەزراندنی سندوقی نەوەکان وەک دڵنیاییەک بۆ داهاتووی منداڵەکانمان، دروستکردنی شارە ئابوورییەکان و جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان تاوەکو عێراق ببێتە ڕێگەی بازرگانی، تێپەڕگەی ووزە، ناوەندێکی وەبەرهێنان و پردێک لە نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوادا.
🔹بەردەوام دەبین لە روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی، پاراستنی سەروەت و سامانی گشتی و بەهێزکردنی چاودێری خۆپارێزی.
🔹بەرپرسیارێتییەکەم لە کاتێکی زۆر ئاڵۆزدا هەڵگرت و روبەڕوی ئاستەنگە بەدوای یەکەکان بووینەوە كە پێویستی كرد لەسەرمان بەرژەوەندییەکانی عێراق و ئاسایش و سەروەری و بڕیاری نیشتمانی هەبوو لە لێکەوتەکانی ململانێكانی ناوچەکە بپارێزین.
🔹عێراق بە رۆڵەكانی و هاوسەنگی نیشتمانی و کۆمەڵایەتی خۆی، لە قۆناغی قەیرانەکانەوە دەگوازرێتەوە بۆ قۆناغی بونیادنانی داهاتوو،و گەورەترین پێویستیی ئەمڕۆمان پاراستنی یەکڕیزیمانە لە نیشتمانێکدا کە جێگەی هەمووان بێت.
🔹بەڵێن بە عێراقییەکان دەدەین کە بەرژەوەندی عێراق لە سەرووی هەموو شتێکەوە بمێنێت، هاووڵاتی چەقی بایەخدان بێت و دەوڵەتی بەهێز و دادپەروەر ئامانجمان بێت.