Draw Media

سەرۆكی دادگا ئەتوانێت لەسەر موچە بڕیار بدات

سەرۆكی دادگا ئەتوانێت لەسەر موچە بڕیار بدات

2025-06-19 11:34:54


درەو:
پێش دەستلەكاركێشانەوە ئەندامانی دادگای فیدراڵی بەوەرەقە رای خۆیان لەسەر موچەی موچەخۆران و دەركردنی ئەمری وەلائی داوەتە سەرۆكی دادگای فیدراڵی و ئەو دەتوانێت ئێستا بڕیار بدات.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە (درەو)ی راگەیاند بۆ دەركردنی بڕیاری (فەرمان سالاری ) پێویستی بە دادبینی نیە،  پێشتر سەرۆكی دادگای فیدراڵی داوای بۆچونی ئەندامانی دادگای فیدراڵی كردووە، هەموو ئەندامانی دادگای فیدراڵی (پێش دەستلەكاركێشانەوە) بۆچونی خۆیان بە وەرەقە پێشكەشی سەرۆكی دادگای فیدراڵی كردووەو بەپێی زانیارییەكان زۆرینە لەگەڵ ئەوەن موچەی موچەخۆران بدرێت و (فەرمان سالاری) دەربكرێت، هەرچەندە ئەوان دەستیان لەكاركێشاوەتەوە بەڵام هێشتا دەستلەكاركێشانەوەكەیان قبوڵ نەكراوەو ئەوان تا ئێستاش دادوەرن.
بەپێی زانیارییە بەراییەكان هاوشێوەی پەرلەمانی عێراق، سەرۆكی دادگای فیدراڵی ویستویەتی سەبەتەی بڕیاردان دروست بكات و پرسی بڕیاردان لەسەر رێككەوتنی (خور عەبدوڵا) ببەستێتەوە بە پرسی موچەی موچەخۆرانی هەرێمەوە، بۆیە ناڕەزایەتیی دروستبووەو دەستلەكاركێشانەوەی بە كۆمەڵ روویداوە.
دژی دادوەر (جاسم عمێری) سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، (6) ئەندامی دادگاكە لەكۆی (9)ی ئەندام دەستیان لەكاركێشایەوە، جگە لە دادوەرە هەمیشەییەكان، (3) دادوەری یەدەگیش دەستیان لەكاركێشاوەتەوە.
لەناو دادوەرە دەستلەكاركێشاوەكاندا هەردوو دادوەرەكەی سەربە یەكێتی تێدایە ( حاكم دیار محەمەد) دادوەری هەمیشەیی و (حاكم جاسم جەزا) دادوەری یەدەگی دادگای فیدراڵی. 
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەغدادەوە بە (درەو)ی راگەیاند، هۆكاری سەرەكی دەستلەكاركێشانەوەكان پەیوەندی بە ململانێ سیاسیەكانەوە هەیەو چاوەڕوانی گۆڕانكاری و سڕكردنی دادگای فیدراڵی و دواخستنی هەڵبژاردنی و پێكهێنانی تەواوری هەیە. 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand