سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

دۆسیەیی نەوت

دانەغاز: قازانجمان (48%) زیادی کردووە بۆ (152 ملیۆن) دۆلار

کۆمپانیای دانا غاز، ئه‌نجامه‌ داراییه‌كانی بۆ سێ چاره‌كی یه‌كه‌می ساڵی 2026 ڕاگەیاند؛ داهاتی گشتی کۆمپانیاکە بە ڕێژەی (48%) زیادی کردووە و گەیشتووەتە بە (377 ملیۆن) دۆلار. کۆمپانیاکە قازانجی پوختی بە بڕی (152 ملیۆن) دۆلار) بۆ 9 مانگی یەکەمی 2026 تۆمار کردووە، لە کاتێکدا لە نۆ مانگی یەکەمی 2025دا (103 ملیۆن) دۆلار بووە، واتە بە ڕێژەی (48%) زیادی کردووە.

بڵاوکراوەتەوە لە : 6 تشرینی دووەم 2026

دانەغاز: قازانجمان (48%) زیادی کردووە بۆ (152 ملیۆن) دۆلار

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو: 

🔻 کۆمپانیای دانا غاز، ئه‌نجامه‌ داراییه‌كانی بۆ سێ چاره‌كی یه‌كه‌می ساڵی 2026 ڕاگەیاند؛

🔹 داهاتی گشتی کۆمپانیاکە بە ڕێژەی (48%) زیادی کردووە و گەیشتووەتە بە (377 ملیۆن) دۆلار.

🔹 کۆمپانیاکە قازانجی پوختی بە بڕی (152 ملیۆن) دۆلار) بۆ 9 مانگی یەکەمی 2026 تۆمار کردووە، لە کاتێکدا لە نۆ مانگی یەکەمی 2025دا (103 ملیۆن) دۆلار بووە، واتە بە ڕێژەی (48%) زیادی کردووە.

🔹 بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکە بە ڕێژەی (6%) زیادی کردووە و تێکڕای ڕۆژانەی گەیشتووەتە (55 هەزار و 800) بەرمیل ھاوتای نەوت.

🔹 لە هەرێمی کوردستان، تێکڕای بەرهەمهێنان لە ماوەی 9 مانگەکەدا (42 هەزار و 300) بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە، کە (5%) زیادی کردووە بەراورد بە (40 هەزار و 350) بەرمیل لە 9 مانگی یەکەمی 2025دا. بەرهەمهێنانی چاره‌کی سێیەم بە ڕێژەی (18%) بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە بۆ (47 هەزار و 550) بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە بەرامبەر (40 هەزار و 450) بەرمیل لە چاره‌کی هەمان ماوەی ساڵی پێشوودا، کە رەنگدانەوەی بەکارهێنانی زیاتری دامەزراوە فراوانکراوەکانی کۆرمۆرە.

🔹 لە هەرێمی کوردستان، دانا غاز و هاوبەشەکانی بەردەوام بوون لە سوودوەرگرتن لە بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنان و قەبارەی فرۆشتنی گاز لە کۆرمۆر، دوای تەواوبوونی پڕۆژەی فراوانکردنی KM250 لە تشرینی یەکەمی 2025دا. پڕۆژەکە توانای پاڵاوتنی گازی دانراوی بە ڕێژەی (50%) زیاد کرد بۆ (750 ملیۆن) پێی سێجا لە ڕۆژێکدا MMscf/d))، و بەکارهێنانی زیاتر لە چاره‌کی سێیەمدا بەشدار بوو لە باشتربوونی ئەدای کۆمپانیاکە.

🔹 لە چەمچەماڵ، چالاکییەکانی گەشەپێدان لە چوارچێوەی بەرنامەی ھەڵسەنگاندن و گەشەپێدانی سەرەتایی بە بەهای (160 ملیۆن) دۆلاری پیرڵ پێترۆلیۆم بەردەوام بوو. کۆمپانیاکە پلانی هەیە پێش کۆتایی ساڵی 2026 دەست بە هەڵکەندنی بیرەکان بکات، بە ئامانجی دەستپێکردنی یەکەم بەرهەمهێنانی گاز لە سەرەتای ساڵی 2028. 

🔹 لە ئابدا، یەکەمین ناردنی گاز بۆ وەزارەتی کارەبای عێراق ئازاد کرا بەپێی ڕێککەوتنی دابینکردنی (100 ملیۆن) پێی سێجا لە ڕۆژێکدا بۆ وێستگەی کارەبای تازە لە کەرکووک، کە ئەمەش توانای خزمەتکردنی داواکاری ناوخۆیی زیاتر لە دەرەوەی هەرێم نیشان دەدات. لە سەرەتای ئەم هەفتەیەشدا، کۆمپانیاکە دووبارە دەستی کردەوە بە ناردنی گاز بۆ وێستگەی کارەبای تازە.

 

دەقی ڕاپۆرتەکەی دانا غاز

تەوەرە سەرەکییەکان – 9 مانگی یەکەمی 2026

داهات: بە ڕێژەی (48%) زیادی کردووە و گەیشتووەتە (1.38 ملیار) درھەم بەرامبەر بە (377 ملیۆن) دۆلار، ئەمەش بەپشتیوانیی بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و بەهێزبوونی نرخی فرۆشتن؛ بەبێ ئەژمارکردنی بڕگە ناوازەکان (یەکجارەکییەکان)، داهات بە ڕێژەی (29%) زیادی کردووە.
بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکە: بە ڕێژەی (6%) زیادی کردووە و تێکڕای ڕۆژانەی گەیشتووەتە (55 هەزار و 800) بەرمیل ھاوتای نەوت (boepd)، بە بەرەوپێشچوون لە هەردوو بازاڕە سەرەکییەکەیدا.
قازانجی پوختی چاره‌کی سێیەم: بە ڕێژەی (50%) زیادی کردووە بۆ (165 ملیۆن) درھەم بەرامبەر (45 ملیۆن) دۆلار، بەپشتیوانیی گەشەی بەرهەمهێنان بە ڕێژەی (17%).
هەرێمی کوردستان: ئاستی بەرهەمهێنانی لە تەواوی ماوەکەدا پاراستووە، کە نیشاندەری بەردەوامیی خۆڕاگریی چالاکییەکانمانە.
شایستە داراییەکانی میسر: کۆی گشتیی پارەی وەرگیراو گەیشتووەتە (74 ملیۆن) دۆلار، بەبێ بوونی هیچ شایستەیەکی دواکەوتوو.
شارقە، ئیمارات؛ 6ی تشرینی دووەمی 2026: کۆمپانیای دانا غاز، گەورەترین کۆمپانیای کەرتی تایبەتی هەرێمیی بۆ گازی سروشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئه‌مرۆ ئه‌نجامه‌ داراییه‌كانی بۆ سێ چاره‌كی یه‌كه‌می ساڵی 2026 (تا 30ی ئەیلوولی 2026) ڕاگەیاند.

کۆمپانیاکە قازانجی پوختی بە بڕی (558 ملیۆن) درھەم بەرامبەر بە (152 ملیۆن دۆلار) بۆ 9 مانگی یەکەمی 2026 تۆمار کردووە، لە کاتێکدا لە نۆ مانگی یەکەمی 2025دا (379 ملیۆن) درھەم (103 ملیۆن) دۆلار بووە، واتە بە ڕێژەی (48%) زیادی کردووە. ئەدای بەهێزی کۆمپانیاکە لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنان و بەهێزیی بازاڕی نەوت بووە، کە تێیدا نرخەکانی هایدرۆکاربۆن بەشدارییەکی بەرچاوی لە داهات و قازانجدا کردووە.

ئەنجامی 9 مانگەکە ڕێکخستنەوەیەکی ئەرێنیی یەکجارەکیی پێوەری گازی بە بڕی (176 ملیۆن) درھەم بەرامبەر بە (48 ملیۆن) دۆلار لەخۆدەگرێت کە لە چاره‌کی یەکەمی 2026دا ئەژمار کراوە. بەبێ ئەم ڕێکخستنەوەیە، قازانجی پوخت (382 ملیۆن) درھەم هاوتای (104 ملیۆن) دۆلار بووە، لە بەرامبەر (379 ملیۆن) درھەم هاوتای (103 ملیۆن) دۆلاری تۆمارکراو لە 9 مانگی یەکەمی 2025دا. قازانجی پوختی چاره‌کی سێیەمی 2026 بە ڕێژەی (50%) بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە و گەیشتووەتە (165 ملیۆن) درھەم بەرامبەر بە (45 ملیۆن) دۆلار، لە کاتێکدا لە چاره‌کی سێیەمی 2025دا (109 ملیۆن) درھەمی هاوتای (30 ملیۆن) دۆلار بووە.

داهاتی 9 مانگی یەکەمی ساڵی 2026 بە ڕێژەی (48%) زیادی کردووە بۆ (1.38 ملیار) درھەم  هاوتای (377 ملیۆن) دۆلار، لە بەرامبەر (935 ملیۆن) درھەم هاوتای (255 ملیۆن) دۆلار لە 8 مانگی یەکەمی 2025دا. بەبێ ئەژمارکردنی ڕێکخستنەوەی پێوەری گاز لە چاره‌کی یەکەمدا، داهات بە بڕی (74 ملیۆن) دۆلار (%٢٩) بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە، کە ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنان و قەبارەی فرۆشتنی گاز بووە لە هەردوو هەرێمی کوردستان و میسر، لەگەڵ بەهێزبوونی نرخەکانی هایدرۆکاربۆن. داهاتی چاره‌کی سێیەم گەیشتووەتە (436 ملیۆن) درھەم بەرمبەر بە (119 ملیۆن) دۆلار، کە (42%) زیادی کردووە لە بەرامبەر (308 ملیۆن) درھەم هاوتای (84 ملیۆن) دۆلار لە چاره‌کی سێیەمی 2025دا.

قازانجی پێش سوود و باج و دابەزینی بەها بە ڕێژەی (61%) زیادی کردووە بۆ (917 ملیۆن) درھەم هاوتای (250 ملیۆن) دۆلار، لە بەرامبەر (570 ملیۆن) درھەم هاوتای (155 ملیۆن) دۆلار لە نۆ مانگی یەکەمی 205دا، کە ڕەنگدانەوەی باشتربوونی ئەدای کارگێڕی و بەرزبوونەوەی نرخەکانی هایدرۆکاربۆنە.

لە ڕووی کارگێڕییەوە، بەکارهێنانی زیاتری پڕۆژەی فراوانکردنی KM250 لە کۆرمۆر ئاستی بەرهەمهێنانی لە چاره‌کی سێیەمدا بەرزکردەوە، لە هەمان کاتدا بەرنامەی ڕاهێنانی هەڵکەندنی بیرەکان لە میسر بەردەوام بوو لە بەدەستهێنانی گەشەی بەرهەمهێنان و دابینکردنی سەرچاوەی گازی زیاتر. دامەزراوە فراوانکراوەکانی کۆرمۆر لەگەڵ زیاتربوونی ڕێژەی بەکارهێنانیان، توانای گەشەکردنی زیاتر دابین دەکەن، بەو پێیەی چەمچەماڵ وەک پڕۆژەی گەشەپێدانی سەرەکیی داهاتوو لە پێشڕەویدایە.

 

ڕیچارد هۆڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دانا غاز، ڕایگەیاند:

"خۆشحاڵم بە ڕاگەیاندنی ئەدایەکی بەهێز لە چاره‌کی سێیەمدا، بە جۆرێک بەرهەمهێنانی کۆمپانیا بە ڕێژەی (17%) و قازانجی پوخت بە ڕێژەی (50%) زیادی کردووە. بەرهەمهێنانی زیاتر لە کۆرمۆر و بەهێزیی نرخەکانی هایدرۆکاربۆن بوونە هۆی باشتربوونی داهاتەکانمان، کە ئەمەش گەڕانەوەی ملموس و ڕاستەقینەی وەبەرهێنانەکانمان دەردەخات. ئێمە توانای گەورەتری داهاتوو دەبینین لەگەڵ زیاتربوونی بەکارهێنانی دامەزراوە فراوانکراوەکان.

بەرنامەی وەبەرهێنانمان لە میسر بەردەوامە لە بەدەستهێنانی ئەنجامی بەهێز، بە جۆرێک بیرە نوێیەکان بەرهەمهێنان و سەرچاوەی گازی نوێیان زیاد کردووە. باشتربوونی دۆخی دانانی شایستە داراییەکان بڕوای زیاترمان پێ دەبەخشێت بۆ بەردەوامبوون لە وەبەرهێنان و دروستکردنی کەڵەکەبوونی ئەم پێشکەوتنە. هەروەها پەرە بە چەمچەماڵ دەدەین وەک پڕۆژەی گەشەسەندنی سەرەکیی داهاتوومان، کە پلانی دەستپێکردنی هەڵکەندنی بیرەکانمان پێش کۆتایی ساڵ هەیە و ڕێککەوتنی درێژخایەنی فرۆشتنی گازیشمان ئامادەیە.

 

دانا غاز لە هەرێمی کوردستانی عێراق 

لە هەرێمی کوردستان، دانا غاز و هاوبەشەکانی بەردەوام بوون لە سوودوەرگرتن لە بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنان و قەبارەی فرۆشتنی گاز لە کۆرمۆر، دوای تەواوبوونی پڕۆژەی فراوانکردنی KM250 لە تشرینی یەکەمی 2025دا. پڕۆژەکە توانای پاڵاوتنی گازی دانراوی بە ڕێژەی (50%) زیاد کرد بۆ (750 ملیۆن) پێی سێجا لە ڕۆژێکدا MMscf/d))، و بەکارهێنانی زیاتر لە چاره‌کی سێیەمدا بەشدار بوو لە باشتربوونی ئەدای کۆمپانیاکە.

توانای فراوانکراو زەمینە بۆ گەشەی زیاتر دەرەخسێنێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی داواکاری و ڕەخسانی ڕێگەی نوێ بۆ بازاڕ. لە ئابدا، یەکەمین ناردنی گاز بۆ وەزارەتی کارەبای عێراق ئازاد کرا بەپێی ڕێککەوتنی دابینکردنی (100 ملیۆن) پێی سێجا لە ڕۆژێکدا بۆ وێستگەی کارەبای تازە لە کەرکووک، کە ئەمەش توانای خزمەتکردنی داواکاری ناوخۆیی زیاتر لە دەرەوەی هەرێم نیشان دەدات. لە سەرەتای ئەم هەفتەیەشدا، کۆمپانیاکە دووبارە دەستی کردەوە بە ناردنی گاز بۆ وێستگەی کارەبای تازە.

دوای ماوەی ڕاپۆرتەکە، چاکسازیی پلان بۆ داڕێژراو لە کۆرمۆر پێش کاتی دیاریکراو لە تشرینی یەکەمدا تەواو بوو. کارەکە وەستانی کاتیی لەخۆگرتبوو کە بە شێوەیەکی کاتی بەرهەمهێنانی لەو مانگەدا کەم کردەوە.

لە چەمچەماڵ، چالاکییەکانی گەشەپێدان لە چوارچێوەی بەرنامەی ھەڵسەنگاندن و گەشەپێدانی سەرەتایی بە بەهای (160 ملیۆن) دۆلاری پیرڵ پێترۆلیۆم بەردەوام بوو. کۆمپانیاکە پلانی هەیە پێش کۆتایی ساڵی 2026 دەست بە هەڵکەندنی بیرەکان بکات، بە ئامانجی دەستپێکردنی یەکەم بەرهەمهێنانی گاز لە سەرەتای ساڵی 2028. ڕێککەوتنی درێژخایەنی فرۆشتنی گاز کە تا (170 ملیۆن) پێی سێجا لە ڕۆژێکدا دەگرێتەوە لەگەڵ کڕیارە پیشەسازییەکان لە هەرێمی کوردستان ئامادەیە، کە ڕێگەیەکی مسۆگەر بۆ بازاڕکردنی بەرهەمی داهاتووی کێڵگەکە دابین دەکات و هاوکات پشتگیری لە هەمەجۆرکردنی داهاتەکانی گازی کۆمپانیاکە لە داهاتوودا دەکات.

 

دانا غاز میسر 

بەرهەمهێنانی دانا غاز لە میسر لە نۆ مانگی یەکەمی ساڵی 2026دا بەردەوام بوو لە گەشەکردن، لەسەر بنەمای ئەو باشتربوونەی لە سەرەتای ساڵدا تۆمار کرابوو. ئەم گەشەیە بەپشتیوانیی بەرنامەی وەبەرهێنانی بەردەوامی کۆمپانیاکە و چالاکییەکانی هەڵکەندنی بیر لە تەواوی کێڵگەکەدا بووە. تا ئێستا لە ساڵی 2026دا، دانا غاز شەش بیری نوێی هەڵکەندووە (چوار بیری گەڕان و دوو بیری گەشەپێدان) و سێ بیری پێشووشی سەرلەنوێ تەواو کردووەتەوە. کۆمپانیاکە پلانی هەیە سێ بیری دیکەی گەڕان هەڵبکەنێت، یەکێکیان پێش کۆتایی ساڵی 2026 و دووانیان لە چاره‌کی یەکەمی ساڵی 2027دا. بەرنامەی گشتیی گەڕان و گەشەپێدان بۆ 13 بیر فراوان کراوەتەوە، لە بەرامبەر 11 بیر کە لە سەرەتادا پلانی بۆ دانراوبوو.

بەرنامەی هەڵکەندنی بیرەکان (50 ملیار) پێی سێجاBcf) ) سەرچاوەی گازی زیاتر و (35 ملیۆن) پێی سێجا لە ڕۆژێکدا MMscf/d) ) بەرهەمهێنانی زۆركراوی دابین کردووە، کە زیاتر بووە لە قەرەبووکردنەوەی دابەزینی سروشتیی کێڵگەکان و گەشەی بەرهەمهێنانی ساڵانەی بە ڕێژەی (10%) بەدەستهێناوە.

دۆخی پاشکەوتی شایستە داراییەکان لە میسریش باشتر بووە، بە جۆرێک لە حوزەیرانی 2026ەوە هیچ شایستەیەکی دواکەوتوو نییە، کە ئەمەش پشتگیری لە بەردەوامیی وەبەرهێنان لەو وڵاتەدا دەکات.

 

چالاکییەکان و بەرهەمهێنان 

تێکڕای بەرهەمهێنانی کۆمپانیا لە 9 مانگی یەکەمی (2026)دا (55 هەزار و 800) بەرمیل ھاوتای نەوت لە ڕۆژێکداboepd) ) بووە، لە بەرامبەر (52 هەزار و 650) بەرمیل لە نۆ مانگی یەکەمی 2025دا، کە زیادبوونێک بە ڕێژەی (6%) نیشان دەدات. گەشەی بەرهەمهێنان لە چاره‌کی سێیەمدا خێراتر بوو، بە جۆرێک تێکڕای بەرهەمهێنانی کۆمپانیا گەیشتە (61 هەزار و 400) بەرمیل لە ڕۆژێکدا، کە (17%) زیادی کردووە بەراورد بە (52 هەزار و 500) بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە چاره‌کی سێیەمی 2025دا.

لە هەرێمی کوردستان، تێکڕای بەرهەمهێنان لە ماوەی 9 مانگەکەدا (42 هەزار و 300) بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە، کە (5%) زیادی کردووە بەراورد بە (40 هەزار و 350) بەرمیل لە 9 مانگی یەکەمی 2025دا. بەرهەمهێنانی چاره‌کی سێیەم بە ڕێژەی (18%) بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە بۆ (47 هەزار و 550) بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە بەرامبەر (40 هەزار و 450) بەرمیل لە چاره‌کی هەمان ماوەی ساڵی پێشوودا، کە رەنگدانەوەی بەکارهێنانی زیاتری دامەزراوە فراوانکراوەکانی کۆرمۆرە.

لە میسر، تێکڕای بەرهەمهێنان لە 9 مانگی یەکەمی 2026دا (13 هەزار و 500) بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە، کە زیادبوونێک بە ڕێژەی (10%)  نیشان دەدات بەراورد بە (12 هەزار و 300) بەرمیل لە نۆ مانگی یەکەمی 2025دا. بەرهەمهێنانی چاره‌کی سێیەم بە ڕێژەی (15%) زیادی کردووە بۆ (13 هەزار و 850) بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە بەرامبەر (12 هەزار و 50) بەرمیل لە چاره‌کی سێیەمی 2025دا، کە سێیەم چاره‌کی لەسەریەکی گەشەی بەرهەمهێنانی ساڵانە دەنوێنێت.

 

نەختینە

 تا 30ی ئەیلوولی 2026، بەڵانسە نەختینەکەی کۆمپانیای دانا غاز (467 ملیۆن) درھەم بەرامبەر (128 ملیۆن) دۆلار بووە، لەگەڵ (447 ملیۆن) درھەمی دیکە بەرامبەر (122 ملیۆن) دۆلار کە لە ئاستی پیرڵ پێترۆلیۆمدا ڕاگیراوە.

لە تشرینی یەکەمدا، پیرڵ پێترۆلیۆم بە سەرکەوتوویی نرخی سەنەدێکی دەستەبەرکراوی پلە باڵای (500 ملیۆن) دۆلاری پێنج ساڵەی دیاری کرد، کە داهاتەکەی بۆ دووبارە دارایی‌کردنەوەی سەنەدی (350 ملیۆن) دۆلاری پێشوویەتی و پشتگیری لە وەبەرهێنانی زیاتر لە کێڵگەکانی کۆرمۆر و چەمچەماڵ دەکات.

کۆی گشتیی شایستە کۆکراوەکان لە ماوەی نۆ مانگەکەدا زیادی کردووە بۆ (835 ملیۆن) درھەم هاوتای (230 ملیۆن) دۆلار، لە بەرامبەر (671 ملیۆن) درھەم هاوتای (183 ملیۆن) دۆلار لە 9 مانگی یەکەمی 2025دا. ئەمەش پێکهاتبوو لە (572 ملیۆن) درھەم بەرامبەر (156 ملیۆن) دۆلار لە هەرێمی کوردستان و (271 ملیۆن) درھەم بەرامبەر (74 ملیۆن) دۆلار) لە میسر. شایستە بازرگانییە نەدراوەکان (قەرز) لە کۆتایی ئەیلوولدا (693 ملیۆن) درھەم هاوتای (189 ملیۆن) دۆلار) بووە لە هەرێمی کوردستان و (55 ملیۆن) درھەم هاوتای (15 ملیۆن) دۆلار لە میسر.

دانا غاز بەردەوامە لە گفتوگۆی بنیاتنەرانە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ باشترکردنی کاتی کۆکردنەوەی پارەکان و کەمکردنەوەی قەرزە کەڵەکەبووەکان، بە مەبەستی پشتگیریکردنی وەبەرهێنانی بەردەوام لە سەرچاوە سەرەکییەکانیدا و پابەندبوونی درێژخایەنی کۆمپانیاکە بۆ گەڕانەوەی بەها بۆ پشکداران.

 

دەربارەی دانا غاز 

دانا غاز یەکەمین و گەورەترین کۆمپانیای کەرتی تایبەتی هەرێمیی گازی سروشتییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لە کانونی یەکەمی 2005 دامەزراوە و لە بازاڕی دارایی ئەبو زەبی (ADX) تۆمار کراوە. کۆمپانیاکە خاوەنی سەرمایەی گەڕان و بەرهەمهێنانە لە میسر، هەرێمی کوردستانی عێراق و ئیمارات، بە یەدەگی 2P کە لە یەک ملیار بەرمیل هاوتا لە نەوت تێدەپەڕێت و توانای رۆژانەی پاڵاوتنی گازی لە (800 ملیۆن) پێی سێجا تێدەپەڕێت. بە خاوەندارێتی سەرمایەی گەورە لە هەرێمی کوردستان و میسر، و پلانی زیاتر بۆ فراوانکردن، دانا غاز ڕۆڵێکی گرنگ لە کەرتی گازی سروشتی کە بە خێرایی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باکووری ئەفریقا و باشووری ئاسیا گەشە دەکات دەگێڕێت. 

Untitled Media

 

سەرچاوە

Dana Gas, Dana Gas Delivers Strong 9M 2026 Performance as Net Profit Rises 48% to AED 558 Million ($152 Million), Sharjah, UAE; 6 November 2026;

https://www.danagas.com/storage/2026/11/20261105_DG_9M-26_Press-Release_-En.pdf

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 2 کاتژمێر

ژمارەو خەرجی موچەخۆران لە دۆخی دوو ئیدارەییدا

null
پێش 21 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە سێ چارەکی یەکەمی 2026

null
٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٦

بافڵ تاڵەبانی: دەكشێینەوە لەم حكومەتە