Draw Media

هاوردەکردنی نەوتی ئەمریکا دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە

هاوردەکردنی نەوتی ئەمریکا دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە

2025-04-07 08:18:51



درەو:

🔹 هاوردەکردنی نەوتی ئەمریکا لە مانگی شوباتی 2025 بەڕێژەی (6.5%) بەراورد بە ساڵی ڕابردوودا دابەزینی بەخۆە بینیوەو نزمترین ئاستی لە ماوەی (14) مانگی ڕابردوودا تۆمارکردووە.
🔹 هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە مانگی شوباتی 2025 بەڕێژەی (21%) دابەزیوە و گەیشتووەتە (4.44 ملیۆن) بەرمیل، لەکاتێکدا مانگی کانونی دووەم گەیشتبوو بە (5.61 ملیۆن) بەرمیل.
🔹 بەهای هەناردەی نەوتی سعودیە نزیکەی (631.4 ملیۆن) دۆلار بووە، لە کاتێکدا بەهای هەناردەکراوی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا نزیکەی (442 ملیۆن) دۆلار بووە.
🔹 پێنج وڵاتە عەرەبییەکە (سعودیە، عێراق، لیبیا، کوەیت و ئیمارات) لە مانگی کانونی دووەمی 2025دا نزیکەی (19.42 ملیۆن) بەرمیل نەوتیان هەناردەکردووە، کە دەکاتە (9.6%)ی کۆی نەوتی هاوردەکردنی ئەمریکا.

هاوردەی نەوتی خاو بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەهەفتەی ڕابردوودا
دامەزراوەی زانیاری وزەی ئەمریکا (EIA) ڕۆژی یەکشەممە ئاشکرای کرد کە هەفتەی ڕابردوو هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمی کردووە.
بە گوێرەی زانیاری دامەزراوەی (EIA) "هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا کەمبووەتەوە و بە تێکڕا گەیشتووەتە )132 هەزار( بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە کاتێکدا لە هەفتەی ڕابردوودا بە تێکڕا گەیشتبووە (203 هەزار) بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا".
دامەزراوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە "تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمەریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە 10 وڵاتی گەورەوە گەیشتووەتە (6 ملیۆن 197 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئەمەش بە بەراورد بە هاوردەی نەوت لە هەفتەی ڕابردوودا (549 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادیکردووە، کە گەیشتبوو بە (5 ملیۆن و 648) بەرمیل لە ڕۆژێکدا".
گەورەترین هەناردەکاری نەوتیش بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوودا وڵاتی کەنەدا بووە، لە دوای ئەویش مەکسیک و بەرازیل و سعودیە بوونە.
هاوکات هاوردەی نەوتی خاوی ئەمریکا لە کۆڵۆمبیاوە بە تێکڕا (224 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە ڤەنزوێلاوە (205 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە لیبیا (150 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە ئیکوادۆرەوە (140 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە نەیجیریا (51 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە.

هاوردەی نەوتی خاو بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە مانگی کانونی دووەم و شوباتی 2025دا
هاوردەکردنی نەوتی ئەمریکا لە مانگی شوباتی 2025 بەڕێژەی (6.5%) بەراورد بە ساڵی ڕابردوودا دابەزینی بەخۆە بینیوەو نزمترین ئاستی لە ماوەی (14) مانگی ڕابردوودا تۆمارکردووە.
بەگوێرەی داتاکانی یەکەی توێژینەوەی وزە، هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە شوباتی ئەمساڵ گەیشتووەتە نزیکەی (168.5 ملیۆن) بەرمیل بەرامبەر (6.01 ملیۆن) بەرمیل لە ڕۆژێکدا، کە نزمترین ئاستە لە دوای لانیکەم مانگی یەکی ساڵی 2024ەوە.
هەروەها هاوردەکردنی نەوتی ئەمەریکا بە ڕێژەی (17%) لە مانگی شوباتدا، بە بەراورد بە ئاستی (202.7 ملیۆن) بەرمیل (6.540 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا) لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی 2025.
دوو وڵاتی عەرەبی، سعودیە و عێراق، لە مانگی ڕابردوودا لە لیستی هەناردەکارە سەرەکییەکانی ئەمریکادا دەرکەوتوون، هاوکات هەریەک لە لیبیا، کوەیت و ئیمارات لە لیستەکەدا نەهاتوون، بەپێی داتاکانی یەکەی توێژینەوەی وزە.
لیستی گەورەترین هەناردەکارانی نەوتی خاو بۆ ئەمەریکا، کەنەدا لە پێشەنگی لیستی گەورەترین هەناردەکارانی نەوتی خاو بووە بۆ ئەمەریکا لە مانگی شوباتدا، دواتر مەکسیک و سعودیە دێت وەک لە خوارەوەدا ڕوونکراوەتەوە:
-    کەنەدا: (116.7 ملیۆن) بەرمیل
-    مەکسیک: (13.2 ملیۆن) بەرمیل.
-    سعودیە: (7.8 ملیۆن) بەرمیل.
-    ڤەنزوێلا: 6.1 ملیۆن بەرمیل.
-    بەڕازیل: (5.3 ملیۆن) بەرمیل.
-    کۆڵۆمبیا: (4.6 ملیۆن) بەرمیل.
-    عێراق: (4 ملیۆن و 440 هەزار) بەرمیل.
هەناردەی نەوتی سعودیە بۆ ئەمەریکا لە مانگی شوباتدا بە ڕێژەی 19% دابەزیوە و گەیشتووەتە (7.8 ملیۆن) بەرمیل، لەکاتێکدا لە مانگی کانونی دووەمی 2025 بڕی (9.61 ملیۆن) بەرمیل نەوتی هەناردەکردبوو.
هەروەها هەناردەی عێراق لە مانگی شوباتدا بەڕێژەی (21%) دابەزیوە و گەیشتووەتە (4.44 ملیۆن) بەرمیل، لەکاتێکدا مانگی کانونی دووەم گەیشتبوو بە (5.61 ملیۆن) بەرمیل.
لە ڕووی بەهاوە هەناردەی نەوتی سعودیە نزیکەی (631.4 ملیۆن) دۆلار بووە، لە کاتێکدا هەناردەی عێراق نزیکەی بەهای نەوتی هەناردەکراوی بۆ ئەمریکا (442 ملیۆن) دۆلار بووە.
لە بەرامبەردا لیبیا لە مانگی شوباتی 2025دا هیچ نەوتێکی هەناردەی ئەمریکای نەکردووە، لە کاتێکدا لە مانگی کانونی دووەمدا نزیکەی (2.15 ملیۆن) بەرمیل نەوتی هەناردە کردبوو.
هەروەها کوەیت و ئیمارات هیچ نەوتێکیان لە ماوەی مانگەکەدا هەناردە نەکردووە، بەپێی دوایین ڕاپۆرتی مانگانەی نوسینگەی ئاماری ئەمریی، لە مانگی 1ی ساڵی 2025 هەریەکەیان یەک ملیۆن بەرمیل نەوتیان هەناردە کردووە.
پێنج وڵاتە عەرەبییەکا (سعودیە، عێراق، لیبیا، کوەیت و ئیمارات) لە مانگی کانونی دووەمی 2025دا نزیکەی (19.42 ملیۆن) بەرمیل نەوتیان هەناردەکردووە، کە دەکاتە (9.6%)ی کۆی نەوتی هاوردەکردنی ئەمریکا.
ئەم چارتەی خوارەوە قەبارە و بەهای هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە پێنج وڵاتی عەرەبی لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی 2025دا نیشان دەدات:
 

 

هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا
هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمەریکا لە مانگی شوباتدا بەڕێژەی (17%) لە بەراورد بە مانگی کانونی دووەمی 2025 دابەزیوە، هەروەها (6.5%) لە چاو ساڵی ڕابردوودا دابەزیوە.
تێکڕای قەبارەی هەناردەکردنی ڕۆژانە لە مانگی شوباتی (2025) دا بۆ (6.01 ملیۆن) بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزیوە، لە کاتێکدا لە مانگی یەکدا تێکڕای قەبارەی هەناردەکردنی ڕۆژانە (6.54 ملیۆن) بەرمیل بووە.
بە پێچەوانەوە، تێکڕای بەهای نەوتی هاوردەکردنی نەوتی ئەمریکا لە شوباتی 2025 بۆ (67.9 دۆلار) بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا لە مانگی کانونی دووەمدا (67.66 دۆلار) دۆلار بووە بۆ هەر بەرمیلێک و لە شوباتی 2024دا (66.97 دۆلار) بووە بۆ هەر بەرمیلێک نەوت.
لەلایەکی دیکەوە هەناردەی نەوتی خاوی ئەمەریکا لە مانگی شوباتی 2025 بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی (10.7%) کەمیکردووە و گەیشتووەتە (120.27 ملیۆن) بەرمیل (4.29 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا) بە بەهای 9.1 ملیار دۆلار.

سەرچاوەکان
-    شبكة الساعة، تراجع صادرات العراق النفطية إلى أمريكا، 06/04/2025؛
https://shorturl.at/XxTcY
-    السومرية نيوز – اقتصاد، واردات النفط الأميركية تنخفض والعراق ضمن أكبر المصدرين، 06/04/2025؛
https://shorturl.at/hb0X5

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand