پوختەی قازانجی گەورە کۆمپانیاکانی نەوت لە نێوان ساڵی 2023 و 2024
.jpg)
2025-03-04 20:43:42
راپۆرتی: درەو
🔻 قازانجی شەش گەورە کۆمپانیای نەوت و غازیییەکان لە ساڵی (2024) دا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.
🔻 لە ساڵی (2024)دا شەش گەورە کۆمپانیای نەوت و غازی وەک؛ (ئیکسۆن مۆبیل، شیڤرۆن، شێڵ، تۆتاڵ، بی پی و ئکوینۆر) بڕی (100 ملیار و 930 ملیۆن) دۆلار قازانجیان کردووە. لە کاتێکدا هەمان ئەو کۆمپانیایانە لە ساڵی (2023)دا بڕی قازانجەکەیان بریتی بووە لە (123 ملیار و 860 ملیۆن) دۆلار، بەم پێیەش بڕی قازانجەکەیان (22 ملیار و 930 ملیۆن) دۆلار و بە ڕێژەی (19%) کەمی کردووە.
🔹 لە هەردوو ساڵی (2023 و 2024) کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل (ExxonMobil)ی ئەمریکی لە لوتکەی کۆمپانیا پڕ قازانجەکانەو بە تەنها لە ساڵی 2023 زیاتر لە (36 ملیار) دۆلار و لە ساڵی 2024 زیاتر لە (33 ملیار) دۆلار قازانجی هەبووە.
🔹 لەو شەش کۆمپانیایە، کەمترین قازانج کۆمپانیای ئکوینۆر (Equinor)ی نەرویجی کردووەیەتی و لە ساڵی (2024) قازانجەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 830 ملیۆن) دۆلار و لە ساڵی (2023) قازانجەکەی (11 ملیار و 900) دۆلار بووە.
پوختەی قازانجی گەورە کۆمپانیاکانی نەوت لە نێوان ساڵی (2023 و 2024)دا
لە ساڵی (2024)دا شەش گەورە کۆمپانیای نەوت و غازی وەک؛ (ئیکسۆن مۆبیل، شیڤرۆن، شێڵ، تۆتاڵ، بی پی و ئکوینۆر) بڕی (100 ملیار و 930 ملیۆن) دۆلار قازانجیان کردووە، لە کاتێکدا هەمان ئەو کۆمپانیایانە لە ساڵی (2023) بڕی قازانجەکەیان بریتی بووە لە (123 ملیار و 860 ملیۆن) دۆلار، بەم پێیەش بڕی قازانجەکەیان بری (22 ملیار و 930 ملیۆن) دۆلار و بە ڕێژەی (19%) کەمی کردووە. بەجۆرێک؛
یەکەم؛ کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل (ExxonMobil)ی ئەمریکی پڕ قازانجترینی کۆمپانیاکان بووەو لە ساڵی (2024) بڕی (33 ملیار و 680 ملیۆن) دۆلار قازانجی کردووە، کۆمپانیاکە لە ساڵی (2023) بڕی قازانجەکەی بریتی بووە لە (36 ملیار و 10 ملیۆن) دۆلار، بەم پێیەش بڕی قازانجەکەی لە ساڵی (2024)دا بەراورد بە ساڵی (2023) بڕی (2 ملیار و 330 ملیۆن) دۆلار و بە ڕێژەی (6%) کەمی کردووە.
دووەم؛ کۆمپانیای شیڤرۆن (Chevron)ی ئەمریکی لە نێو کۆمپانیا نەوتییە پڕ قازانجەکاندا پلەی دووەمی گرتووە، لە دوای کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل (ExxonMobil)ی ئەمریکییەوە زۆرترین قازنجی کردووە، لە ساڵی (2024) بڕی (17 ملیار و 660 ملیۆن) دۆلار قازانجی کردووە، کۆمپانیاکە لە ساڵی (2023) بڕی قازانجەکەی بریتی بووە لە (21 ملیار و 370 ملیۆن) دۆلار، بەم پێیەش بڕی قازانجەکەی لە ساڵی (2024)دا بەراورد بە ساڵی (2023) بڕی (3 ملیار و 710 ملیۆن) دۆلار و بە ڕێژەی (17%) کەمی کردووە.
سێیەم؛ کۆمپانیای شێڵ (shell) کە کۆمپانیایەکی فرە ڕەگەزە، لە دوای کۆمپانیا ئەمریکییەکانی ئیکسۆن مۆبیل (ExxonMobil) و شیڤرۆن (Chevron)ەوە زۆرترین قازنجی کردووە، بەجۆرێک؛ لە ساڵی (2024) بڕی (16 ملیار و 90 ملیۆن) دۆلار قازانجی کردووە، کۆمپانیاکە لە ساڵی (2023) بڕی قازانجەکەی بریتی بووە لە (19 ملیار و 360 ملیۆن) دۆلار، بەم پێیەش بڕی قازانجەکەی لە ساڵی (2024)دا بەراورد بە ساڵی (2023) بڕی (3 ملیار و 270 ملیۆن) دۆلار و بە ڕێژەی (17%) کەمی کردووە.
چوارەم؛ کۆمپانیای تۆتاڵ ئێنێرجی (TotalEnergies)ی فەرەنسی لە دوای کۆمپانیاکانی (ئیکسۆن مۆبیل، شیفرۆن و شێڵ)ەوە زۆرترین قازنجی کردووە، بەجۆرێک؛ لە ساڵی (2024) بڕی (15 ملیار و 760 ملیۆن) دۆلار قازانجی کردووە، کۆمپانیاکە لە ساڵی (2023) بڕی قازانجەکەی بریتی بووە لە (21 ملیار و 380 ملیۆن) دۆلار، بەم پێیەش بڕی قازانجەکەی لە ساڵی (2024)دا بەراورد بە ساڵی (2023) بڕی (5 ملیار و 620 ملیۆن) دۆلار و بە ڕێژەی (26%) کەمی کردووە.
پێنجەم؛ کۆمپانیای بی پی (BP)ی بەریتانی، پێنجەم کۆمپانیای نەوتی پڕ قازانج بووە لە نێو شەش کۆمپانیای گەورەی نەوتیدا، بەجۆرێک؛ لە ساڵی (2024) بڕی (8 ملیار و 910 ملیۆن) دۆلار قازانجی کردووە، کۆمپانیاکە لە ساڵی (2023) بڕی قازانجەکەی بریتی بووە لە (13 ملیار و 840 ملیۆن) دۆلار، بەم پێیەش بڕی قازانجەکەی لە ساڵی (2024)دا بەراورد بە ساڵی (2023) بڕی (4 ملیار و 930 ملیۆن) دۆلار و بە ڕێژەی (36%) کەمی کردووە.
شەشەم؛ کۆمپانیای ئکوینۆر (Equinor)ی نەرویجی، لە نێو کۆمپانیا پڕ قازانجەکانەو لە ساڵی (2024) بڕی (8 ملیار و 830 ملیۆن) دۆلار قازانجی کردووە، کۆمپانیاکە لە ساڵی (2023) بڕی قازانجەکەی بریتی بووە لە (11 ملیار و 900 ملیۆن) دۆلار، بەم پێیەش بڕی قازانجەکەی لە ساڵی (2024)دا بەراورد بە ساڵی (2023) بڕی (3 ملیار و 930 ملیۆن) دۆلار و بە ڕێژەی (26%) کەمی کردووە.
بۆ بەرچاوڕونی بڕوانە چارت و خشتەی هاوپێچ؛
سەرچاوەکان
- وحدة أبحاث الطاقة، رجب عز الدين، أرباح شركات النفط الكبرى تهبط بشدة في الربع الأول من 2024 (إنفوغرافيك)، 7/5/2024؛
https://shorturl.at/y53yF
- وحدة أبحاث الطاقة، أحمد شوقي، أرباح شركات النفط الكبرى في الربع الثاني من 2024 (إنفوغرافيك)، 2/8/2024؛
https://shorturl.at/kO9Nw
- وحدة أبحاث الطاقة، رجب عز الدين، هبوط حاد في أرباح شركات النفط الكبرى خلال الربع الثالث من 2024 (إنفوغرافيك)، 2/11/2024؛
https://shorturl.at/yQOZQ
- وحدة أبحاث الطاقة - أحمد شوقي، أرباح شركات النفط الكبرى في 2024 تشهد هبوطًا قويًا (إنفوغرافيك)، 11/2/2025؛
https://shorturl.at/PNkda
